عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- فه‌رمایشتێك سه‌باره‌ت به پاشای سور
- 1
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، به سه‌رۆكی سور بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”له‌به‌ر لهخۆباییبوونهكهت گوتت:
’من خوداوهندێكم،
له‌سه‌ر ته‌ختی خوداوه‌ندیێتی داده‌نیشم
له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌ریاكان.‘
به‌ڵام تۆ مرۆڤیت نه‌ك خوداوه‌ند،
هه‌رچه‌نده وا بزانیت وه‌ك خوداوه‌ندێك دانایت. - 3
- ئایا تۆ له دانیال داناتری؟
هیچ نهێنییه‌ك لێت ناشاردرێته‌وه؟ - 4
- به دانایی و تێگه‌یشتنت سامانت بۆ خۆت ده‌ست كه‌وت،
زێڕ و زیوت له گهنجینهكانت كۆكرده‌وه. - 5
- به‌هۆی شاره‌زایی زۆرت له بازرگانی
سامانهكهتت زیاد كرد،
جا له‌به‌ر دهوڵهمهندییهكهت
له‌خۆبایی بوویت. - 6
- «”له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”وا ده‌زانیت كه دانایت،
كه دانایی خوداوه‌ندت هه‌یه، - 7
- هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش من بێگانه ده‌هێنمه سه‌رت،
دڕنده‌ترینی نه‌ته‌وه‌كان،
شمشێره‌كانیان ههڵدهكێشنه سه‌ر جوانی و داناییهكهت،
شكۆ درهوشاوهكهت ده‌بڕن. - 8
- له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌ریاكان
به مردنی خوێناوی ده‌مریت،
شۆڕت ده‌كه‌نه‌وه ناو جیهانی مردووان. - 9
- ئایا له‌به‌رده‌م بكوژه‌كانت
ده‌ڵێیت: ’من خوداوه‌ندم‘؟
نه‌خێر، به‌ڵكو تۆ له‌ناو ده‌ستی ئه‌وانه دایت كه ده‌تده‌نه به‌ر شمشێر،
ته‌نها مرۆڤیت، نه‌ك خوداوه‌ند. - 10
- به مردنی خه‌ته‌نه نه‌كراوان ده‌مریت،
به ده‌ستی بێگانان.
چونكه من به‌ڵێنم دا. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.“» - 11
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 12
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، بۆ پاشای سور بلاوێنه‌وه و پێی بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”تۆ نموونه‌ی ته‌واوه‌تی بوویت،
پڕ له دانایی و جوانی ته‌واو بوویت. - 13
- له عه‌ده‌نی به‌هه‌شتی خودا بوویت،
هه‌موو به‌ردێكی گرانبه‌ها تۆی ده‌ڕازانده‌وه:
یاقووت[a] ، یاقووتی زه‌رد، زمروود،
زه‌به‌رجه‌د، به‌ردی عاشقبه‌ند، یه‌شب،
یاقووتی شین، به‌رده پیرۆزه[b] و زمروودی سه‌وز.
چوارده‌وری به‌رده گرانبههاكهت به زێڕ نه‌خشێنرا بوو،
له ڕۆژی به‌دیهێنانت ئاماده كران. - 14
- تۆ كه‌ڕوبی ده‌ستنیشانكراو بوویت بۆ پاسه‌وانی،
ئه‌م ئه‌ركه‌م به تۆ سپاردبوو.
تۆ له‌سه‌ر كێوی پیرۆزی خودا بوویت،
به‌ناو به‌رده ئاگرینهكاندا هاتوچۆت ده‌كرد. - 15
- تۆ له كرده‌وه‌كانت ته‌واو بوویت،
له ڕۆژی به‌دیهێنانته‌وه
هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خراپه‌ت تێدا به‌دیكرا. - 16
- به‌هۆی فراوانبوونی بازرگانییه‌كه‌ت،
پڕ بوویت له سته‌م و
گوناهت كرد.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ی كه‌ڕوبی پاسه‌وان،
وه‌ك گڵاوییهك له كێوی خوداوه فڕێمدایت،
له‌ناو به‌رده ئاگرینهكاندا دهرمكردیت. - 17
- له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ت له‌خۆبایی بوویت،
له پێناوی شكۆی خۆت داناییهكهتت به گه‌نده‌ڵی به‌كارهێنا.
له‌به‌ر ئه‌وه فڕێمدایته سه‌ر زه‌وی،
تۆم كرد به دیمه‌نێك بۆ ئه‌وه‌ی پاشایان ته‌ماشات بكه‌ن. - 18
- له‌به‌ر زۆری تاوانه‌كانت و ناپاكیت له بازرگانییه‌كه‌ت
پیرۆزگاكانی خۆتت گڵاوكرد.
له‌به‌ر ئه‌وه ئاگرێكم داگیرساند له تۆوه ده‌رچوو،
تۆی هه‌ڵلووشی،
ده‌تكه‌مه خۆڵه‌مێش له‌سه‌ر زه‌وی،
له‌به‌رچاوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌یریان ده‌كردیت. - 19
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌نێو گه‌لان تۆیان ناسی
واقیان لێت وڕده‌مێنێت،
چونكه بوویته په‌ند و
ئیتر بۆ هه‌تاهه‌تایه نامێنیت.“» - فه‌رمایشتێك سه‌باره‌ت به سه‌یدا
- 20
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 21
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت له سه‌یدا بكه و پێشبینی له‌سه‌ر بكه،
- 22
- بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”ئه‌ی سه‌یدا، من له دژی تۆم و
له‌ناوه‌ڕاستی تۆدا شكۆمه‌ندی خۆم ده‌رده‌خه‌م.
كاتێك سزای ئه‌و ده‌ده‌م و
پیرۆزی خۆم ده‌رده‌خه‌م،
ئه‌و كاته ده‌زانن كه من یه‌زدانم. - 23
- ده‌رد ده‌نێرمه سه‌ری و
خوێن به‌ناو كۆڵانه‌كانیدا ده‌ڕوات.
له هه‌موو لایه‌كه‌وه شمشێر دێته سه‌ری و له‌ناوه‌ڕاستیدا كوژراوه‌كان ده‌كه‌ون،
كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه دێته سه‌ری،
ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه من یه‌زدانم. - 24
- «”له‌مه‌ودوا ئه‌و گه‌لانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیلن، ئه‌وانه‌ی سووكایه‌تییان پێ ده‌كه‌ن بۆیان نابنه چقڵی چه‌قیو و دڕكی به ئازار. ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه من یه‌زدانی باڵاده‌ستم.
- 25
- «”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: كاتێك بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل كۆده‌كه‌مه‌وه، له‌نێو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه بۆ ناویان په‌رته‌وازه بوون، له‌به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌كان پیرۆزی خۆم له‌نێویاندا ده‌رده‌خه‌م. ئیتر له خاكه‌كه‌ی خۆیاندا نیشته‌جێ ده‌بن، ئه‌وه‌ی دام به یاقوبی به‌نده‌ی خۆم.
- 26
- ئینجا به ئاسووده‌یی تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن و خانوو بنیاد ده‌نێن و ڕه‌ز ده‌چێنن. كاتێك سزای هه‌موو ئه‌وانه ده‌ده‌م كه له ده‌وروبه‌ریان سووكایه‌تییان پێ كردن، به ئاسووده‌یی نیشته‌جێ ده‌بن. ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه من یه‌زدانم، خودای ئه‌وانم.“»