عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - فەرمایشتێک سەبارەت بە پاشای سور
 - 1
 - فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
 - 2
 - «ئەی کوڕی مرۆڤ، بە سەرۆکی سور بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
«”لەبەر لەخۆباییبوونەکەت گوتت:
’من خوداوەندێکم،
لەسەر تەختی خوداوەندیێتی دادەنیشم
لەناو جەرگەی دەریاکان.‘
بەڵام تۆ مرۆڤیت نەک خوداوەند،
هەرچەندە وا بزانیت وەک خوداوەندێک دانایت. - 3
 - ئایا تۆ لە دانیال داناتری؟
هیچ نهێنییەک لێت ناشاردرێتەوە؟ - 4
 - بە دانایی و تێگەیشتنت سامانت بۆ خۆت دەست کەوت،
زێڕ و زیوت لە گەنجینەکانت کۆکردەوە. - 5
 - بەهۆی شارەزایی زۆرت لە بازرگانی
سامانەکەتت زیاد کرد،
جا لەبەر دەوڵەمەندییەکەت
لەخۆبایی بوویت. - 6
 - «”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
«”وا دەزانیت کە دانایت،
کە دانایی خوداوەندت هەیە، - 7
 - هەر لەبەر ئەوەش من بێگانە دەهێنمە سەرت،
دڕندەترینی نەتەوەکان،
شمشێرەکانیان هەڵدەکێشنە سەر جوانی و داناییەکەت،
شکۆ درەوشاوەکەت دەبڕن. - 8
 - لەناو جەرگەی دەریاکان
بە مردنی خوێناوی دەمریت،
شۆڕت دەکەنەوە ناو جیهانی مردووان. - 9
 - ئایا لەبەردەم بکوژەکانت
دەڵێیت: ’من خوداوەندم‘؟
نەخێر، بەڵکو تۆ لەناو دەستی ئەوانە دایت کە دەتدەنە بەر شمشێر،
تەنها مرۆڤیت، نەک خوداوەند. - 10
 - بە مردنی خەتەنەنەکراوان دەمریت،
بە دەستی بێگانان.
من بەڵێنم دا، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» - 11
 - فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
 - 12
 - «ئەی کوڕی مرۆڤ، بۆ پاشای سور بلاوێنەوە و پێی بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
«”تۆ نموونەی تەواوەتی بوویت،
پڕ لە دانایی و جوانی تەواو بوویت. - 13
 - لە عەدەنی بەهەشتی خودا بوویت،
هەموو بەردێکی گرانبەها تۆی دەڕازاندەوە:
یاقووت[a] ، یاقووتی زەرد، زمروود،
زەبەرجەد، بەردی عاشقبەند، یەشب،
یاقووتی شین، بەردە پیرۆزە[b] و زمروودی سەوز.
چواردەوری بەردە گرانبەهاکەت بە زێڕ نەخشێنرا بوو،
لە ڕۆژی بەدیهێنانت ئامادە کران. - 14
 - تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی،
ئەم ئەرکەم بە تۆ سپاردبوو.
تۆ لەسەر کێوی پیرۆزی خودا بوویت،
بەناو بەردە ئاگرینەکاندا هاتوچۆت دەکرد. - 15
 - تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت،
لە ڕۆژی بەدیهێنانتەوە
هەتا ئەو ڕۆژەی خراپەت تێدا بەدیکرا. - 16
 - بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت،
پڕ بوویت لە ستەم و
گوناهت کرد.
لەبەر ئەوە ئەی کەڕوبی پاسەوان،
وەک گڵاوییەک لە کێوی خوداوە فڕێمدایت،
لەناو بەردە ئاگرینەکاندا دەرمکردیت. - 17
 - لەبەر جوانییەکەت لەخۆبایی بوویت،
لە پێناوی شکۆی خۆت داناییەکەتت بە گەندەڵی بەکارهێنا.
لەبەر ئەوە فڕێمدایتە سەر زەوی،
تۆم کرد بە دیمەنێک بۆ ئەوەی پاشایان تەماشات بکەن. - 18
 - لەبەر زۆری تاوانەکانت و ناپاکیت لە بازرگانییەکەت
پیرۆزگاکانی خۆتت گڵاوکرد.
لەبەر ئەوە ئاگرێکم داگیرساند لە تۆوە دەرچوو،
تۆی هەڵلووشی،
دەتکەمە خۆڵەمێش لەسەر زەوی،
لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی سەیریان دەکردیت. - 19
 - هەموو ئەوانەی لەنێو گەلان تۆیان ناسی
واقیان لێت وڕدەمێنێت،
چونکە بوویتە پەند و
ئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“» - فەرمایشتێک سەبارەت بە سەیدا
 - 20
 - فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
 - 21
 - «ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە سەیدا بکە و پێشبینی لەسەر بکە،
 - 22
 - بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
«”ئەی سەیدا، من لە دژی تۆم و
لە ناوەڕاستی تۆدا شکۆمەندی خۆم دەردەخەم.
کاتێک سزای ئەو دەدەم و
پیرۆزی خۆم دەردەخەم،
ئەو کاتە دەزانن کە من یەزدانم. - 23
 - دەرد دەنێرمە سەری و
خوێن بەناو کۆڵانەکانیدا دەڕوات.
لە هەموو لایەکەوە شمشێر دێتە سەری و لە ناوەڕاستیدا کوژراوەکان دەکەون،
کە لە هەموو لایەکەوە دێتە سەری،
ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم. - 24
 - «”لەمەودوا ئەو گەلانەی کە لە دەوروبەری بنەماڵەی ئیسرائیلن، ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکەن بۆیان نابنە چقڵی چەقیو و دڕکی بە ئازار. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.
 - 25
 - «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک بنەماڵەی ئیسرائیل کۆدەکەمەوە، لەنێو ئەو گەلانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازە بوون، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. ئیتر لە خاکەکەی خۆیاندا نیشتەجێ دەبن، ئەوەی دام بە یاقوبی بەندەی خۆم.
 - 26
 - ئینجا بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ دەبن و خانوو بنیاد دەنێن و ڕەز دەچێنن. کاتێک سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە لە دەوروبەریان سووکایەتییان پێ کردن، بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبن. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، خودای ئەوانم.“»
 

