عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - خشتەی نەتەوەکان لەدوای لافاوەکە
 - 1
 - ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.
 - یافەتییەکان
 - 2
 - کوڕەکانی یافەت:
گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس. - 3
 - کوڕەکانی گۆمەر:
ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما. - 4
 - کوڕەکانی یاڤان:
ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم[a] و ڕۆدانیم. - 5
 - لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان[b]  بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.
 - حامییەکان
 - 6
 - کوڕەکانی حام:
کوش، میسر، پووت و کەنعان. - 7
 - کوڕەکانی کوش:
سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
کوڕەکانی ڕەعما:
شەبا و دیدان. - 8
 - نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.
 - 9
 - ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.»
 - 10
 - سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار[c] .
 - 11
 - لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا،
 - 12
 - هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.
 - 13
 - میسر باوکی
لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، - 14
 - پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
 - 15
 - کەنعان باوکی
سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، - 16
 - هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،
 - 17
 - حیڤی، عەرقی[d] ، سینی[e] ،
 - 18
 - ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. - 19
 - سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.
 - 20
 - ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان.
 - سامییەکان
 - 21
 - سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.
 - 22
 - کوڕەکانی سام:
ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام. - 23
 - کوڕەکانی ئارام:
عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک. - 24
 - ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
شالەحیش باوکی عێبەر بوو. - 25
 - عێبەریش دوو کوڕی بوو،
یەکێکیان ناوی پەلەگ[f] بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو. - 26
 - یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت[g] ، یارەح، - 27
 - هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،
 - 28
 - عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،
 - 29
 - ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
 - 30
 - نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.
 - 31
 - ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
 - 32
 - ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.
 
- a. 10:4 کیتیم واتا کیتییەکان، خەڵکی قوبرس.
 - b. 10:5 ئەو نەتەوانەی کە لە کەنار دەریای ناوەڕاستدا دەژیان.
 - c. 10:10 شینعار ناوێکی عیبرییە بۆ تەواوی خاکی بابل، کە دەکەوێتە ناوەندی ئێراقی ئێستا.
 - d. 10:17 عەرق: هەمان شاری عەرقە ئەمڕۆش لە لوبنان هەیە.
 - e. 10:17 سین: لەوانەیە لە نزیکی شاری عەرق لە لوبنان بووبێت. بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 1:15.
 - f. 10:25 پەلەگ واتا دابەشکردن.
 - g. 10:26 حەچەرماڤەت: ناوی ئاواییەکیشە لە یەمەن، لە ناوچەیەک کە ئێستا بە حەدرەمەوت ناسراوە.
 

