عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
خشتەی نەتەوەکان لەدوای لافاوەکە 
1
ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.
یافەتییەکان 
2
کوڕەکانی یافەت:
گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
3
کوڕەکانی گۆمەر:
ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
4
کوڕەکانی یاڤان:
ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم[a] و ڕۆدانیم.
5
لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان[b] بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.
حامییەکان 
6
کوڕەکانی حام:
کوش، میسر، پووت و کەنعان.
7
کوڕەکانی کوش:
سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
کوڕەکانی ڕەعما:
شەبا و دیدان.
8
نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.
9
ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.»
10
سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار[c] .
11
لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا،
12
هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.
13
میسر باوکی
لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی،
14
پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
15
کەنعان باوکی
سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان،
16
هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،
17
حیڤی، عەرقی[d] ، سینی[e] ،
18
ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە.
19
سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.
20
ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان.
سامییەکان 
21
سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.
22
کوڕەکانی سام:
ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
23
کوڕەکانی ئارام:
عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
24
ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
شالەحیش باوکی عێبەر بوو.
25
عێبەریش دوو کوڕی بوو،
یەکێکیان ناوی پەلەگ[f] بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
26
یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت[g] ، یارەح،
27
هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،
28
عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،
29
ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
30
نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.
31
ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
32
ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.
  1. a. 10‏:4 کیتیم واتا کیتییەکان، خەڵکی قوبرس.‏
  2. b. 10‏:5 ئەو نەتەوانەی کە لە کەنار دەریای ناوەڕاستدا دەژیان.‏
  3. c. 10‏:10 شینعار ناوێکی عیبرییە بۆ تەواوی خاکی بابل، کە دەکەوێتە ناوەندی ئێراقی ئێستا.‏
  4. d. 10‏:17 عەرق: هەمان شاری عەرقە ئەمڕۆش لە لوبنان هەیە.‏
  5. e. 10‏:17 سین: لەوانەیە لە نزیکی شاری عەرق لە لوبنان بووبێت. بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 1‏:15‏‏.‏
  6. f. 10‏:25 پەلەگ واتا دابەشکردن.‏
  7. g. 10‏:26 حەچەرماڤەت: ناوی ئاواییەکیشە لە یەمەن، لە ناوچەیەک کە ئێستا بە حەدرەمەوت ناسراوە.‏