عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - قوللەی بابل
 - 1
 - هەموو جیهان یەک زمان و یەک جۆر قسەکردنیان هەبوو.
 - 2
 - ئینجا کاتێک بۆ ڕۆژهەڵات کۆچیان کرد، دەشتاییەکیان لە خاکی شینعار[a]  دۆزییەوە و لەوێ نیشتەجێ بوون.
 - 3
 - ئینجا بە یەکتریان گوت: «وەرن، با خشت دروستبکەین و تەواو سووری بکەینەوە.» ئیتر لە جیاتی بەرد خشتیان بەکارهێنا، قیریش لە جیاتی قوڕ.
 - 4
 - هەروەها گوتیان: «وەرن، با شارێک بۆ خۆمان دروستبکەین لەگەڵ قوللەیەک کە سەری لە ئاسمان بدات. ناوێکیش بۆ خۆمان دروستدەکەین، تاکو بەسەر هەموو ڕووی زەویدا پەرت نەبین.»
 - 5
 - بەڵام یەزدان بۆ بینینی ئەو شار و قوللەیەی کە ئادەمیزاد دروستی دەکرد هاتە خوارەوە.
 - 6
 - یەزدان فەرمووی: «ئەگەر هەموویان یەک گەل و یەک زمان بن، ئەوە سەرەتای دەستپێکردنیانە، هیچ شتێک لەلایان مەحاڵ نابێت، لەوەی مەبەستیانە بیکەن.
 - 7
 - وەرن با بچینە خوارەوە و لەوێ زمانیان بشێوێنین، بۆ ئەوەی کەسیان لە زمانی ئەوی دیکەیان نەگات.»
 - 8
 - ئینجا یەزدان لەوێوە بەسەر هەموو زەویدا پەرتی کردن. ئیتر وازیان لە بنیادنانی شارەکە هێنا.
 - 9
 - لەبەر ئەمە ناونرا بابل[b] ، چونکە لەوێدا یەزدان زمانی هەموو زەوی شێواند. هەر لەوێشەوە یەزدان بەسەر هەموو ڕووی زەویدا پەرتی کردن.
 - لە سامەوە هەتا ئەبرام
 - 10
 - ئەمانەش نەوەکانی سامن.
دوو ساڵ لەدوای لافاوەکە، کاتێک سام تەمەنی سەد ساڵ بوو، ئەرپەکشاد لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. - 11
 - دوای لەدایکبوونی ئەرپەکشاد، سام پێنج سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
 - 12
 - ئەرپەکشاد لە تەمەنی سی و پێنج ساڵیدا بووە باوکی شالەح.
 - 13
 - دوای لەدایکبوونی شالەح، ئەرپەکشاد چوار سەد و سێ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
 - 14
 - شالەح لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی عێبەر.
 - 15
 - دوای لەدایکبوونی عێبەر، شالەح چوار سەد و سێ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
 - 16
 - عێبەر لە تەمەنی سی و چوار ساڵیدا بووە باوکی پەلەگ.
 - 17
 - لەدوای لەدایکبوونی پەلەگ، عێبەر چوار سەد و سی ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
 - 18
 - پەلەگ لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی ڕەعو.
 - 19
 - دوای لەدایکبوونی ڕەعو، پەلەگ دوو سەد و نۆ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
 - 20
 - ڕەعو لە تەمەنی سی و دوو ساڵیدا بووە باوکی سەروگ.
 - 21
 - دوای لەدایکبوونی سەروگ، ڕەعو دوو سەد و حەوت ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
 - 22
 - سەروگ لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی ناحۆر.
 - 23
 - دوای لەدایکبوونی ناحۆر، سەروگ دوو سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
 - 24
 - ناحۆر لە تەمەنی بیست و نۆ ساڵیدا بووە باوکی تارەح.
 - 25
 - دوای لەدایکبوونی تارەح، ناحۆر سەد و نۆزدە ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
 - 26
 - تارەح لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا بووە باوکی ئەبرام و ناحۆر و هاران.
 - کەسوکاری ئەبرام
 - 27
 - ئەمانەش نەوەکانی تارەحن.
تارەح ئەبرام و ناحۆر و هارانی بوو. هارانیش لوتی بوو. - 28
 - هاران پێش تارەحی باوکی لە ئووری کلدانییەکان مرد، لەو خاکەی تێیدا لەدایک ببوو.
 - 29
 - ئەبرام و ناحۆر هەردووکیان ژنیان هێنا. ژنەکەی ئەبرام ناوی سارای بوو، ژنەکەی ناحۆریش ناوی میلکەی کچی هاران بوو، کە هاران باوکی میلکە و یەسکە بوو.
 - 30
 - سارای نەزۆک بوو، منداڵی نەبوو.
 - 31
 - تارەح ئەبرامی کوڕی و لوتی کوڕەزای، کە کوڕی هاران بوو، لەگەڵ سارایی بووکی، کە ژنی ئەبرامی کوڕی بوو، برد و پێکەوە لە ئووری کلدانییەکانەوە بەڕێکەوتن تاکو بچنە خاکی کەنعان. بەڵام کاتێک هاتنە حەڕان، لەوێ نیشتەجێ بوون.
 - 32
 - ئینجا تارەح لە تەمەنی دوو سەد و پێنج ساڵیدا لە حەڕان مرد.
 

