عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وێرانكردنی سه‌دۆم و عه‌مۆرا
- 1
- هه‌ردوو فریشته‌كه كاتی ئێواره گه‌یشتنه سه‌دۆم، ڵوتیش له ده‌روازه‌كه‌ی سه‌دۆم دانیشتبوو. كاتێك ڵوت ئه‌وانی بینی، هه‌ستا بۆ پێشوازییان و كڕنۆشی برد و سه‌ری خسته سه‌ر زه‌وی.
- 2
- ئینجا گوتی: «گه‌وره‌كانم، تكایه لابده‌نه ماڵی خزمه‌تكاری خۆتان. شه‌و به‌سه‌ربه‌رن و پێتان بشۆن، سه‌ر له به‌یانیش به ڕێی خۆتاندا بڕۆن.»
فه‌رموویان: «نا، به‌ڵكو له گۆڕه‌پانه‌كه شه‌و ده‌به‌ینه‌سه‌ر.» - 3
- به‌ڵام ئه‌م زۆری لێ‌كردن. ئیتر لایاندایه لای و چوونه ماڵه‌كه‌ی. ئه‌ویش خوان و نانی فه‌تیره‌ی بۆ ئاماده كردن و خواردیان.
- 4
- پێش ئه‌وه‌ی ڕاكشێن، هه‌موو پیاوانی شاری سه‌دۆم له هه‌موو لایه‌كه‌وه، له گه‌نجیانه‌وه هه‌تا پیرییان، ده‌وره‌ی ماڵه‌كه‌یان دا.
- 5
- ئینجا ڵوتیان بانگ‌كرد و لێیان پرسی: «كوا ئه‌و دوو پیاوه‌ی ئه‌مشه‌و هاتنه لات؟ بیانهێنه ده‌ره‌وه بۆمان هه‌تا لاقه‌یان بكه‌ین.»
- 6
- ڵوت هاته ده‌ره‌وه بۆ لایان و ده‌رگاكه‌ی له پشت خۆیه‌وه داخست.
- 7
- گوتی: «نا، براكانم. خراپه‌ی وا مه‌كه‌ن.
- 8
- من دوو كچم هه‌یه كه ده‌ستی پیاویان به‌رنه‌كه‌وتووه. بۆتان ده‌هێنمه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی پێتان باشه پێیانی بكه‌ن. به‌ڵام هیچ له‌م دوو پیاوه مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان هاتوونه‌ته ماڵی من.»
- 9
- ئه‌وانیش گوتیان: «وه‌ره ئه‌م لاوه!» ئینجا گوتیان: «ئه‌مه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده بێت له‌نێوانمان و ده‌یه‌وێت ببێته دادوه‌ر له‌سه‌رمان. ئێستاش له‌وان خراپترت به‌سه‌رده‌هێنین.» ئیتر زۆریان له ڵوت كرد و هاتنه پێشه‌وه هه‌تا ده‌رگاكه بشكێنن.
- 10
- به‌ڵام دوو پیاوه‌كه ده‌ستیان درێژكرد و ڵوتیان ڕاكێشایه لای خۆیان بۆ ناو ماڵه‌كه و ده‌رگاكه‌شیان داخست.
- 11
- ئه‌و پیاوانه‌ش كه له به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌دا بوون، كوێرییان كردن، له بچووكیانه‌وه هه‌تا گه‌وره‌یان، ئیتر په‌كی ئه‌وه‌یان كه‌وت كه ده‌رگاكه بدۆزنه‌وه.
- 12
- ئینجا دوو پیاوه‌كه به ڵوتیان فه‌رموو: «كێی دیكه‌ت لێره هه‌یه، زاواكانت و كوڕه‌كانت و كچه‌كانت و ههركهسانێكی دیكه‌ش كه له شاره‌كه‌دا هه‌تن؟ هه‌موویان لێره ببه ده‌ره‌وه،
- 13
- چونكه ئێمه ئه‌م شوێنه وێران ده‌كه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م یه‌زدان هاواریان له دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی مه‌زن بووه، یه‌زدانیش ئێمه‌ی ناردووه هه‌تا وێرانی بكه‌ین.»
- 14
- ئیتر ڵوت چووه ده‌ره‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ زاواكانی كرد كه كچه‌كانی ئه‌میان خواستبوو. گوتی: «هه‌ستن و له‌م شوێنه بڕۆنه ده‌ره‌وه، چونكه هێنده‌ی نه‌ماوه یه‌زدان شاره‌كه وێران بكات.» به‌ڵام وه‌ك گاڵته‌چی هاته به‌رچاوی زاواكانی.
- 15
- له به‌ره‌به‌یان، هه‌ردوو فریشته‌كه په‌له‌یان له ڵوت كرد و پێیان فه‌رموو: «خێراكه! ژنه‌كه‌ت و هه‌ردوو كچه‌كه‌ت كه لێره‌ن بیانبه، نه‌وه‌ك تۆش به گوناهی شاره‌كه له‌ناوبچیت.»
- 16
- به‌ڵام ئه‌و خه‌م ساردی لێ‌كرد، جا هه‌ردوو پیاوه‌كه له‌به‌ر به‌زه‌یی یه‌زدان له‌سه‌ریان، ده‌ستی خۆی و ژنه‌كه‌ی و هه‌ردوو كچه‌كه‌ی ئه‌ویان گرت و له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه دایاننان.
- 17
- جا كه هێنایاننه ده‌ره‌وه، یه‌كێكیان فه‌رمووی: «فریای خۆت بكه‌وه! ئاوڕ له دواوه‌ت مه‌ده‌وه و له‌م ده‌وروبه‌ره ڕانه‌وه‌ستیت. ڕابكه بۆ چیاكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناونه‌چیت!»
- 18
- به‌ڵام ڵوت پێی گوتن: «نا، گه‌وره‌م!
- 19
- خزمه‌تكاره‌كه‌ت وا ڕه‌زامه‌ندی له چاوه‌كانت به‌دی كردووه، خۆشه‌ویستییه‌كه‌ت گه‌وره‌یه كه به‌رامبه‌رم كردووته، به هێشتنه‌وه‌ی گیانم به زیندووێتی. به‌ڵام من ناتوانم ڕابكه‌م بۆ چیاكه. نه‌وه‌ك ئه‌م به‌ڵایه پێم بگات و بمرم.
- 20
- ته‌ماشا ئه‌و شارۆچكه نزیكه بكه، بچووكه، با بۆ ئه‌وێ هه‌ڵبێم. مه‌گه‌ر بچووك نییه؟ ئیتر گیانم به زیندووێتی ده‌مێنێته‌وه.»
- 21
- ئه‌ویش پێی فه‌رموو: «باشه، له‌م شته‌ش نائومێدت ناكه‌م، ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی باست كرد سه‌ره‌وژێری ناكه‌م.
- 22
- به‌ڵام به په‌له به‌ره‌و ئه‌وێ ڕابكه، چونكه هه‌تا تۆ نه‌گه‌یته ئه‌وێ، من ناتوانم هیچ شتێك بكه‌م.» له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه شارۆچكه‌كه ناونرا به زۆعه‌ر[a] .
- 23
- كاتێك خۆر به‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ڵهات، ڵوت گه‌یشته ناو زۆعه‌ر.
- 24
- ئینجا یه‌زدان گۆگرد و ئاگری به‌سه‌ر سه‌دۆم و عه‌مۆرادا باراند، له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه، له ئاسمانه‌وه.
- 25
- هه‌موو ئه‌و شارانه، ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان و هه‌موو دانیشتووانی شارۆچكه‌كان و ڕووهكی زه‌وییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا سه‌ره‌وژێر كرد.
- 26
- به‌ڵام ژنی ڵوت سه‌یری دواوه‌ی كرد، جا بووه ستوونێكی خوێ.
- 27
- بۆ سبه‌ی ئیبراهیم به‌یانی زوو له خه‌و هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی تێیدا له‌به‌رده‌م یه‌زدان داكۆكی كردبوو.
- 28
- ڕوانییه سه‌دۆم و عه‌مۆرا و هه‌موو زه‌وی ده‌وروبه‌ره‌كه، سه‌یری كرد وا دووكه‌ڵی زه‌وییه‌كه وه‌ك دووكه‌ڵی كووره به‌رز ده‌بێته‌وه.
- 29
- ئینجا كه خودا شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی وێران كرد، خودا ئیبراهیمی هاته‌وه یاد[b] و ڵوتی له‌ناو ئه‌و سهرهوژێركردنه هێنایه ده‌ره‌وه، كاتێك ئه‌و شارانه‌ی سه‌ره‌وژێر كرد كه ڵوت تێیدا دانیشتبوو.
- ڵوت و كچه‌كانی
- 30
- ئینجا ڵوت و هه‌ردوو كچه‌كه‌ی زۆعه‌ریان به‌جێهێشت و له چیا نیشته‌جێ بوون، چونكه ترسا له زۆعه‌ر دا‌نیشێت. خۆی و هه‌ردوو كچه‌كه‌ی له ئه‌شكه‌وت نیشته‌جێ بوون.
- 31
- كچه گه‌وره‌كه به بچووكه‌كه‌ی گوت: «باوكمان پیر بووه، هیچ پیاوێكیش له‌م ناوه‌دا نییه كه به‌لاماندا بێت، وه‌ك چۆن دابونه‌ریتی هه‌موو زه‌وییه.
- 32
- وه‌ره با شه‌راب ده‌رخواردی باوكمان بده‌ین و له‌گه‌ڵی ڕاكشێین، له باوكمانه‌وه وه‌چه بخه‌ینه‌وه.»
- 33
- ئه‌و شه‌وه شه‌رابیان ده‌رخواردی باوكیان دا، ئینجا كچه گه‌وره‌كه چووه ژووره‌وه و له‌گه‌ڵ باوكی ڕاكشا. ئه‌ویش نه به ڕاكشانه‌كه‌ی زانی و نه به هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی.
- 34
- بۆ ڕۆژی دوایی كچه گه‌وره‌كه به بچووكه‌كه‌ی گوت: «دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ باوكم ڕاكشام. ئه‌مشه‌ویش شه‌رابی ده‌رخوارد ده‌ده‌ین، ئینجا تۆ بڕۆ ژووره‌وه و له‌گه‌ڵی ڕاكشێ. جا له باوكی خۆمانه‌وه وه‌چه ده‌خه‌ینه‌وه.»
- 35
- ئه‌و شه‌وه‌ش شه‌رابیان ده‌رخواردی باوكیان دا، ئینجا كچه بچووكه‌كه هه‌ستا و له‌گه‌ڵی ڕاكشا. ئه‌ویش نه به ڕاكشانه‌كه‌ی زانی و نه به هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی.
- 36
- ئیتر هه‌ردوو كچه‌كه‌ی ڵوت سكیان له باوكیان پڕ بوو.
- 37
- گه‌وره‌كه‌یان كوڕێكی بوو ناوی لێنا مۆئاب. ئه‌و باوكی هه‌موو مۆئابییه‌كانه هه‌تا ئه‌مڕۆ.
- 38
- هه‌روه‌ها بچووكه‌كه‌شیان كوڕێكی بوو ناوی لێنا بهنعهمی. ئه‌ویش باوكی نه‌وه‌ی عه‌مۆنه هه‌تا ئه‌مڕۆ.