عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- تهمبێكردن له خودای باوكه‌وه
- 1
- له‌به‌ر ئه‌وه، چونكه ئێمه به هه‌ورێكی شایه‌تیده‌ری ئاوا گه‌وره ده‌وره دراوین، با هه‌موو بارگرانییه‌ك و ئه‌و گوناهانه‌ی كه به ئاسانی لێمان ده‌ئاڵێت له خۆمانی دوور بخه‌ینه‌وه و به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له‌و پێشبڕكێیه ڕابكه‌ین كه له‌پێشمانه دانراوه.
- 2
- با سه‌رنجمان بخه‌ینه سه‌ر عیسا، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئه‌و خۆشییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به سووك وه‌رگرت، جا له ده‌سته‌ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.
- 3
- با بیر بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه دانی به‌خۆیدا گرت به‌رامبه‌ر ئه‌و دژایه‌تییه‌ی كه گوناهباران له‌گه‌ڵیان كرد، تاكو شه‌كه‌ت نه‌بن و وره به‌رنه‌ده‌ن.
- 4
- له خه‌باتی ئێوه له دژی گوناه هه‌تا ئاستی خوێن ڕشتن به‌رگریتان نه‌كردووه.
- 5
- ئایا ئێوه به ته‌واوی ئه‌و په‌یامه‌ی هاندانتان له‌بیر چووه‌وه كه وه‌ك ڕۆڵه له‌گه‌ڵتان ده‌دوێت؟ په‌یامه‌كه ده‌ڵێت:
{ڕۆڵه‌كه‌م، به سووكی ته‌ماشای ته‌مبێكردنی یه‌زدان مه‌كه،
هه‌روه‌ها كاتێك سه‌رزه‌نشتت ده‌كات وره به‌رمه‌ده، - 6
- چونكه ئه‌وه‌ی یه‌زدان خۆشیبووێ ته‌مبێی ده‌كات،
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كێك وه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆی وه‌ریگرێت، به گۆچان لێی ده‌دات.}[a] - 7
- كه‌واته به‌رگه‌ی تهمبێكردن بگرن، خودا‌ش وه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵتان ده‌جوڵێته‌وه. چ ڕۆڵه‌یه‌ك هه‌یه باوكی ته‌مبێی نه‌كات؟
- 8
- ئه‌گه‌ر بێت‌و خودا ته‌مبێتان نه‌كات وه‌ك هه‌موو منداڵه‌كانی دیكه‌ی، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ئێوه زۆڵن و منداڵی ئه‌و نین.
- 9
- سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، باوكی مرۆڤانه‌مان هه‌یه كه ته‌مبێی كردووین و ڕێزی ئه‌ومان گرتووه. ئه‌ی چه‌ند زیاتر ملكه‌چی باوكی ڕۆحیمان بین، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ستبهێنین؟
- 10
- چونكه باوكانمان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی به باشیان زانیوه ته‌مبێیان كردووین، به‌ڵام خودا بۆ سوودی ئێمه‌یه ته‌مبێمان ده‌كات، تاكو به‌شداری پیرۆزییه‌كه‌ی بكه‌ین.
- 11
- هه‌موو تهمبێكردنێك له كاتی خۆیدا ئازاربه‌خشه و خۆش نییه، به‌ڵام دواتر به‌روبوومی ئاشتییانه‌ی ڕاستودروستی ده‌گرێت بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ڕاهێنراون.
- 12
- كه‌واته ده‌سته لاوازبووه‌كان و ئه‌ژنۆ له‌رزۆكه‌كان به‌هێز بكه‌ن،
- 13
- {ڕێڕه‌وی به‌رپێت خۆش بكه،}[b] تاكو شه‌ل پێی له‌جێ نه‌چێت، به‌ڵكو چاك بێته‌وه.
- ئاگاداری له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خودا
- 14
- كۆشش بكه‌ن تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك به ئاشتی بژین، هه‌روه‌ها پیرۆز بن. بێ پیرۆزی كه‌س مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ نابینێت.
- 15
- ئاگاداری ئه‌وه بن، كه‌س خۆی له نیعمه‌تی خودا بێبه‌ش نه‌كات، نه‌وه‌ك ڕه‌گی تاڵی له‌ناوتاندا گه‌شه بكات و په‌شێوی دروستبكات، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه زۆر كه‌س گڵاو بێت.
- 16
- ئاگاداربن نه‌وه‌ك یه‌كێك داوێنپیس بێت یان وه‌ك عیسۆ به‌ڕه‌ڵا بێت، ئه‌وه‌ی مافی نۆبه‌رایه‌تی خۆی به ژه‌مێك خواردن فرۆشت[c] .
- 17
- دواتر وه‌ك ئاگادارن، ویستی ئه‌م به‌ره‌كه‌ته به میرات وه‌ربگرێت، به‌ڵام ڕه‌تكرایه‌وه. هه‌رچه‌نده به فرمێسكه‌وه‌ش داوای به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی كرد، به‌ڵام ده‌رفه‌تی تۆبه‌كردنی بۆ نه‌مابووه‌وه.
- 18
- ئێوه نه‌هاتوونه‌ته لای شاخێك[d] ده‌ستی لێ بدرێت، لای ئاگرێكی به‌تین، لای تاریكی، لای ته‌م، لای گه‌رده‌لوول،
- 19
- لای ده‌نگی كه‌ڕه‌نا، لای ده‌نگی قسه‌كردنێك وا له گوێ‌گران بكات بپاڕێنه‌وه ئیتر ئه‌م قسانه‌یان بۆ نه‌كرێت،
- 20
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی به‌رگه‌ی فه‌رمانه‌كانی خودا بگرن: {ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵیش ده‌ستی به‌ر ئه‌و كێوه بكه‌وێ، ده‌بێ به‌ردباران بكرێت.}[e]
- 21
- دیمه‌نه‌كه ئه‌وه‌نده ترسناك بوو، مو‌سا گوتی: {من له ترسان ده‌له‌رزم.}[f]
- 22
- به‌ڵكو ئێوه هاتوونه‌ته كێوی سییۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، ئۆرشه‌لیمی ئاسمانی، بۆ ئاهه‌نگێك كه فریشته‌یه‌كی بێشوماری كۆكردووه‌ته‌وه،
- 23
- بۆ كڵێسای نۆبه‌ره تۆماركراوه‌كان له ئاسماندا، بۆ لای خودا كه دادوه‌ری هه‌مووانه، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان كه ته‌واوكراون،
- 24
- بۆ لای عیسا، ڕێكخه‌ری په‌یمانی نوێیه، بۆ خوێنێكی پرژێنراو كه له خوێنی هابیل باشتر ده‌دوێت.
- 25
- ئاگاداربن قسه‌كه‌ره‌كه ڕه‌ت مه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ری سه‌ر زه‌وییان ڕه‌تكرده‌وه ده‌رباز نه‌بووبن، ئایا چه‌ند كه‌متر ئێمه ده‌رباز ده‌بین كه له قسه‌كه‌ری ئاسمان هه‌ڵگه‌ڕاینه‌وه؟
- 26
- ئه‌وسا ده‌نگی خودا زه‌وی هه‌ژاند، به‌ڵام ئێستا به‌ڵێنی داوه و ده‌فه‌رموێ: {جارێكی دیكه نه‌ك ته‌نها زه‌وی ده‌هه‌ژێنم، به‌ڵكو ئاسمانیش.}[g]
- 27
- وشه‌ی «جارێكی دیكه» ئاماژه‌یه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌هه‌ژێن، واته شته دروستكراوه‌كان، تاكو ئه‌و شتانه‌ی كه ناهه‌ژێن بمێننه‌وه.
- 28
- له‌به‌ر ئه‌وه، با سوپاسگوزار بین چونكه شانشینێك وه‌رده‌گرین كه ناهه‌ژێت، به‌هۆیه‌وه به شێوازێكی په‌سه‌ند به ترس و ڕێزه‌وه خودا بپه‌رستین،
- 29
- چونكه {خودامان ئاگرێكی بێ ئامانه.}[h]
- a. 12:6 \+xt پهندهكان 3:11،12\+xt*.
- b. 12:13 \+xt پهندهكان 4:26\+xt*
- c. 12:16 بڕوانه \+xt په‌یدابوون 25:32-33.\+xt*
- d. 12:18 مه‌به‌ستی شاخی سینایه له كاتی پێدانی ته‌ورات به مو‌سا، بڕوانه \+xt ده‌رچوون 19\+xt* و 20.
- e. 12:20 \+xt ده‌رچوون 19:12،13.\+xt*
- f. 12:21 \+xt دواوتار 9:19\+xt*
- g. 12:26 \+xt حه‌گه‌ی 2:6\+xt*
- h. 12:29 \+xt دواوتار 4:24\+xt*