عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سزای ئیسرائیل
- 1
- ئه‌ی ئیسرائیل، وه‌ك گه‌لان
دڵخۆش و شاد مه‌به،
چونكه ناپاكیت له خودای خۆت كرد،
حه‌زت له كرێی له‌شفرۆشی كرد
له‌سه‌ر هه‌موو جۆخینهكان[a] . - 2
- جۆخین و گوشهرهكانیان به‌شیان ناكات،
شه‌رابی نوێش به‌شیان ناكات. - 3
- له خاكی یه‌زدان نیشته‌جێ نابن،
به‌ڵكو ئه‌فرایم بۆ میسر ده‌گه‌ڕێته‌وه و
له ئاشوردا خواردنی گڵاو ده‌خۆن. - 4
- شه‌رابی پێشكه‌شكراو بۆ یه‌زدان ناڕژێنن و
قوربانییه‌كانیان دڵی خۆش ناكه‌ن.
ئه‌و قوربانییانه بۆ ئه‌وان وه‌ك نانی ماته‌مه و
هه‌ركه‌سێك لێی بخوات گڵاو ده‌بێت.
نانه‌كه‌یان بۆ خۆیانه و
ناچێته ناو ماڵی یه‌زدانه‌وه. - 5
- له ڕۆژی دیاریكراودا چی ده‌كه‌ن،
له ڕۆژی جه‌ژنی یه‌زدان؟ - 6
- چونكه ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی له وێرانی هه‌ڵدێت،
میسر كۆیان ده‌كاته‌وه و
مه‌مفیس له گۆڕیان ده‌نێت.
دڕكوداڵ گه‌نجینه زیوه‌كانیان به میرات ده‌گرێت و
وشترالووك له ماڵه‌كه‌یاندا ده‌بێت. - 7
- ڕۆژانی لێپرسینه‌وه به‌ڕێوه‌ن،
ڕۆژانی سزا به‌ڕێوه‌ن.
با ئیسرائیل ئه‌مه بزانێت.
له‌به‌ر زۆری تاوانه‌كه‌ت و
زۆری كێشمهكێشت،
پێغه‌مبه‌ر به گێل سه‌یر ده‌كه‌یت و
مرۆڤی ڕۆحیش به شێت. - 8
- پێغه‌مبه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ خوداكه‌م چاودێری ئه‌فرایمه،
به‌ڵام له هه‌موو ڕێڕه‌وه‌كانی ته‌ڵه‌یان نایه‌وه،
كێشمهكێشیش له ماڵی خوداكهیهتی. - 9
- ئه‌وان نوقوم بوون،
وه‌ك ڕۆژانی گیڤعا گه‌نده‌ڵ بوون،
خودا تاوانه‌كه‌یان ده‌هێنێته‌وه بیری خۆی و
له‌سه‌ر گوناهه‌كانیان سزایان ده‌دات. - 10
- «ئیسرائیلم دۆزییه‌وه
وه‌ك ترێ له چۆڵه‌وانی،
له سه‌ره‌تادا باوباپیرانتانم بینی
وه‌ك نۆبه‌ره‌ی به‌ری دار هه‌نجیرێك.
به‌ڵام ئه‌وان هاتن بۆ به‌علپه‌عۆر و
خۆیان بۆ خوداوه‌ندی شه‌رمه‌زاری ته‌رخان كرد،
ئه‌وان وه‌ك ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه خۆشیان ده‌ویست قێزه‌ون بوون. - 11
- ئه‌فرایمیش شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی وه‌ك باڵنده ده‌فڕێت،
نه له‌دایكبوون و نه سكپڕی و نه دروستبوونی كۆرپه‌له. - 12
- ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانیشیان په‌روه‌رده بكه‌ن،
جه‌رگسووتاویان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مرۆڤێك نه‌بێت.
قوڕبه‌سه‌ریان
كاتێك پشتیان تێده‌كه‌م. - 13
- ئه‌فرایم ده‌بینم، وه‌ك شاری سوره
له له‌وه‌ڕگا ڕواوه،
به‌ڵام ئه‌فرایم منداڵه‌كانی
بۆ بكوژ ده‌هێنێته ده‌ره‌وه.» - 14
- ئه‌ی یه‌زدان، بیانده‌رێ،
چی‌یان پێده‌ده‌یت؟
منداڵدانێكی له‌باربرده و
دوو مه‌مكی وشك. - 15
- «له‌به‌ر هه‌موو خراپه‌كانیان له گلگال
من له‌وێدا قێزم لێیان بووه‌وه.
له‌به‌ر كرده‌وه خراپه‌كانیان
له ماڵی خۆم دهریاندهكهم.
ئیتر خۆشم ناوێن،
هه‌موو میره‌كانیان یاخین. - 16
- ئه‌فرایم ههڵپڕووكاوه،
ڕه‌گیان وشك بوو،
به‌ر ناگرن.
ئه‌گه‌ر منداڵیشیان ببێت،
منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانی سكیان ده‌مرێنم.» - 17
- خوداكه‌م ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه،
چونكه گوێیان لێی نه‌گرت،
له‌به‌ر ئه‌وه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا وێڵ ده‌بن.
- a. 9:1 جۆخین یان سه‌رخه‌رمان ئه‌و زه‌وییه تهرخانكراوهیه كه له‌لایه‌ن وه‌رزێر و جوتیاره‌وه به‌كارهێنراوه بۆ كوتانی دانه‌وێڵه له‌سه‌ری له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی له كێڵگه.