عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - سروشێک سەبارەت بە دیمەشق
- 1
- سروشێک سەبارەت بە دیمەشق:
 «بڕوانە، دیمەشق لەنێو شاران دەسڕێتەوە و
 دەبێتە تەپەیەکی ڕووخاو.
- 2
- شارەکانی عەرۆعێر بەجێماون و
 بۆ مێگەلەکان دەبن،
 تێیدا ڕادەکشێن،
 کەس نییە بیانترسێنێت.
- 3
- قەڵا لە ئەفرایم نامێنێت و
 پاشایەتیش لە دیمەشق.
 پاشماوەی ئارام وەک
 شکۆمەندی نەوەی ئیسرائیلی لێ دێت،»
 ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
- 4
- «لەو ڕۆژەدا شکۆمەندی یاقوب نزم دەبێتەوە،
 قەڵەوی گۆشتەکەی لاواز دەبێت.
- 5
- وەک کۆکردنەوەی دەغڵی بەپێوە ڕاوەستاو دەبێت لەلایەن دروێنەکەرانەوە،
 بازووشی گوڵەگەنم دەدروێتەوە.
 وەک هەڵگرتنەوەی گوڵەگەنم دەبێت
 لە دۆڵی ڕفایم.
- 6
- وەک تەکاندنی دار زەیتوون
 کە پاشماوەی تێدا دەمێنێتەوە،
 دوو یان سێ دەنک لەسەر چڵەکان،
 چوار یان پێنج لە لقە بەردارەکان.»
 ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، خودای ئیسرائیل.
- 7
- لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئاوڕ لە دروستکەرەکەی دەداتەوە و
 چاوەکانیش بەرەو خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.
- 8
- ئاوڕ لە قوربانگاکان ناداتەوە
 کە دروستکراوی دەستی خۆین،
 ئەوەی پەنجەکانی دروستی کردوون سەیریان ناکات،
 ستوونە ئەشێراکان[a] و قوربانگاکانی بخوور.
- 9
- لەو ڕۆژەدا شارە قەڵابەندەکانی وەک کەلاوەی چۆڵکراوی ناو دارستانەکان و چڵەدارەکانی لێدێت کە لە ڕووی نەوەی ئیسرائیل چۆڵیان کردن، جا وێران دەبێت.
- 10
- خودای ڕزگارکەری خۆتت لەبیر چوو،
 تاشەبەردەکەت، قەڵاکەت بەبیر نەهاتەوە.
 لەبەر ئەوە ڕووەکی چاک دەچێنن
 بەڵام نەمامی نامۆ سەرهەڵدەدات.
- 11
- ئەو ڕۆژەی دەیچێنیت، وای لێ دەکەیت نەمام بکات
 بۆ بەیانی وای لێ دەکەیت گوڵ بکات،
 بەڵام دروێنە لە ڕۆژی نەخۆشی و ئازاری
 بێ چارەسەردا لەدەست دەچێت.
- 12
- ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر،
 وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت!
 خوڕەی نەتەوەکان
 وەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت!
- 13
- نەتەوەکان کە خوڕەیان دێت وەک خوڕەی ئاوی زۆر،
 بەڵام تێیان ڕادەخوڕێت و بۆ دوور هەڵدێن،
 وەک پووشی چیاکان لەبەردەم با ڕاو دەنرێت و
 وەک تەپوتۆز لەبەردەم ڕەشەبا.
- 14
- دەمەو ئێوارە تۆقینێکی لەناکاوە!
 بەرەبەیانێکی زوو نامێنن!
 ئەمە بەشی تاڵانکارانمانە،
 بەختی ڕاوڕووتکارانمانە.
- a. 17:8 ستوونە ئەشێرا: هێمای خواژنە. بڕوانە یەکەم پاشایان 11:5.

