عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - قوڕبەسەری کوش
 - 1
 - قوڕبەسەر خاکی فڕەفڕی باڵەکان،
ئەوەی لەوبەری ڕووبارەکانی کوشە، - 2
 - پەیامبەران بە ڕێی دەریادا دەنێرێت،
بە بەلەمی قامیش لەسەر ڕووی ئاوەکان.
بڕۆن ئەی نێردراوە خێراکان،
بۆ لای نەتەوەیەکی باڵا بەرز و کۆسە،
بۆ لای گەلێک خەڵکی دوور و نزیک لێیان دەترسن،
نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،
ئەوەی ڕووبارەکان دڕیانداوە بە خاکەکەی. - 3
 - ئەی هەموو دانیشتووانی جیهان و
نیشتەجێبووانی زەوی،
کە ئاڵا لەسەر چیاکان بەرزکرایەوە،
ببینن و
کە کەڕەنا لێدرا،
گوێ بگرن. - 4
 - یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:
«هێمن دەبم و لە نشینگەی خۆمەوە تەماشا دەکەم
وەک گەرمایەکی ڕوون لە بەر هەتاودا،
وەک هەوری خوناو لە گەرمای دروێنەدا.» - 5
 - پێش ترێ ڕنین لە کاتی تەواو چرۆکردن و
کاتێک گوڵەکان دەبن بە پەسیرەی گەییو،
چڵەکان بە داس دەبڕێتەوە و
لقەکان لێ دەکاتەوە و فڕێیان دەدات. - 6
 - پێکەوە بەجێدەهێڵدرێن بۆ بازەکانی چیا و
بۆ گیانلەبەرە کێوییەکانی زەوی،
بازەکان هاوینیان پێ بەسەردەبەن و
هەموو گیانلەبەرە کێوییەکانی زەویش زستانیان پێ بەسەردەبەن. - 7
 - لەو ڕۆژەدا دیاری پێشکەش بە یەزدانی سوپاسالار دەکرێت،
لە گەلێکی باڵا بەرز و کۆسە،
گەلێکی ترسناک، دوور و نزیک،
نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،
ئەوەی ڕووبارەکان زەوییەکەیانی دابەش کردووە،
بۆ شوێنی ناوی یەزدانی سوپاسالار لە کێوی سییۆن. 

