عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - دادوەری لەگەڵ ئۆرشەلیم و یەهودا
 - 1
 - ئێستا سەیر بکەن، پەروەردگار،
یەزدانی سوپاسالار،
بەتەمایە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا دابماڵێت
پاڵپشتی و پشتگیری،
هەموو پاڵپشتییەکی نان و ئاو، - 2
 - پاڵەوان و جەنگاوەر،
دادوەر و پێغەمبەر،
فاڵگرەوە و پیر، - 3
 - سەرۆکی پەنجاکان و پیاوماقوڵان،
ڕاوێژکار و پیشەوەری دانا و نوشتەکەری تێگەیشتوو. - 4
 - مێردمنداڵان دەکەم بە میریان،
منداڵان فەرمانڕواییان دەکەن. - 5
 - گەل لەنێو خۆیان ستەم لە یەکتری دەکەن،
هەرکەسە و لە هاوڕێکەی.
مێردمنداڵ لە پیر ڕاست دەبێتەوە،
چروکیش لە سەنگین. - 6
 - پیاو یەخەی برای خۆی دەگرێت
لە ماڵی باوکی و دەڵێت:
«تۆ کەوات هەیە، ببە بە سەرۆکمان و
ئەم کاولگەیەش لەژێر دەستتە!» - 7
 - بەڵام لەو ڕۆژەدا براکەی دەنگی بەرز دەکاتەوە و وەڵامی دەداتەوە:
«نابم بە چارەساز،
نان و جلوبەرگ لە ماڵەکەم نییە.
مەمکەن بە سەرۆکی گەل.» - 8
 - ئۆرشەلیم شکست دەخوات و
یەهوداش دەکەوێت،
چونکە زمان و کردەوەکانیان لە دژی یەزدانە،
بۆ یاخیبوون لەبەرچاوی شکۆمەندییەکەی. - 9
 - دیمەنی ڕوخساریان شایەتییان لەسەر دەدات،
وەک سەدۆم گوناهەکەیان ڕادەگەیەنن،
نایشارنەوە.
قوڕبەسەریان،
چونکە خراپە دەهێننە سەر خۆیان! - 10
 - بڵێن، ڕاستودروستان خۆشحاڵن
چونکە بەری کردەوەکانی خۆیان دەخۆن. - 11
 - قوڕبەسەر بەدکار! خراپەی بۆ دەبێت،
چونکە پاداشتی کردەوەکانی دەستی خۆی وەردەگرێت. - 12
 - منداڵان ستەم لە گەلی من دەکەن و
ژنان فەرمانڕەوایەتی دەکەن.
گەلی من، ڕاستەڕێکارانت چەواشەکارن و
لە ڕێگای ڕاست لاتان دەدەن. - 13
 - یەزدان لە شوێنی دادوەر دانیشت،
هەستا بۆ حوکمدان بەسەر گەلان. - 14
 - یەزدان دەست بە دادوەری دەکات،
لەگەڵ پیرانی گەلەکەی و میرەکانیان:
«ئێوە بوون ڕەزەمێوەکەتان لووشدا،
تاڵانیی هەژاران لە ماڵەکانتاندایە. - 15
 - ئەوە چیتانە، گەلەکەم وردوخاش دەکەن و
ڕووی هەژاران دەهاڕن؟»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار. - 16
 - یەزدان دەفەرموێت:
«کچانی سییۆن لەخۆبایی بوون،
گەردنیان دەرخستووە و
بە چاوبازییەوە دەڕۆن،
بە لارولەنجەوە دەڕۆن
بە زرنگەی لەرزانەی گۆزینگیان. - 17
 - لەبەر ئەوە پەروەردگار سەری کچانی سییۆن کەچەڵ دەکات،
یەزدان ڕووتییان دەردەخات.» - 18
 - لەو ڕۆژەدا پەروەردگار جوانکاری دادەماڵێت: لەرزانە و لاسەرە و ملوانکە،
 - 19
 - گوارە و بازن و پەچە،
 - 20
 - سەرپێچ و قۆڵبەست و پشتێن و تەلیسم و چەناخە،
 - 21
 - ئەنگوستیلە و خەزێم،
 - 22
 - جلوبەرگی جەژن و پاڵتۆ و چارۆکە و جزدان و
 - 23
 - ئاوێنە، کراسی کەتان و سەرپۆش و کۆڵوانەکان.
 - 24
 - جا لە جێی بۆنوبەرام، بۆگەن و
لە جێی کەمەربەند، گوریس و
لە جێی پرچی بە ئەگریجە، سەری ڕووتاوە و
لە جێی بەرگی گرانبەها گوش[a] لەبەر دەکەن،
نیشانەی داغیش لە جێی جوانی دەبێت. - 25
 - پیاوەکانتان بە شمشێر و
پاڵەوانەکانتان لە جەنگدا دەکەون. - 26
 - جا دەروازەکانی سییۆن شین دەگێڕن و دەگریێن،
بێکەس لەسەر زەوی دادەنیشن. 
- a. 3:24 ڕیشاڵێکی ڕووەکییە کە لەو سەردەمە بەرگی ماتەمی لێ دروستدەکرا.
 

