عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - تەنگانە و یارمەتی
 - 1
 - قوڕبەسەرت ئەی تێکدەر،
کە تێکیان نەدایت!
قوڕبەسەرت ئەی ناپاک،
کە ناپاکییان لێ نەکردوویت!
کاتێک لە تێکدان تەواو دەبیت،
خۆت تێکدەدرێیت؛
کاتێک لە ناپاکی بوویتەوە،
خۆت ناپاکیت لێ دەکرێت. - 2
 - ئەی یەزدان، لەگەڵماندا میهرەبان بە،
هیوامان بە تۆیە.
هەموو بەیانییەک ببە هێزمان و
هەروەها ڕزگاریمان لە کاتی تەنگانەدا. - 3
 - لە نەڕەی دەنگت گەلان ڕایانکرد،
کە ڕاپەڕیت نەتەوەکان پەرت بوون. - 4
 - ئەی نەتەوەکان، دەستکەوتەکانتان کۆ دەکرێنەوە وەک چۆن کوللە لە دەغڵ دەدات،
وەک ڕەوە کوللە خەڵک ڕووتتان دەکەنەوە. - 5
 - یەزدان پایەبەرزە، چونکە نیشتەجێی بەرزاییە،
سییۆن لە ڕاستودروستی و دادپەروەری پڕ دەکات. - 6
 - یەزدان دەبێتە مایەی دڵنیایی کاتەکانت.
گەنجینەی ڕزگاری و دانایی و زانینە،
لەخواترسی کلیلی ئەو گەنجینەیە. - 7
 - ئەوەتا دلێرەکانیان لە دەرەوە دەقیژێنن،
نێردراوانی ئاشتی بە تاڵی دەگرین. - 8
 - ڕێگاکان چۆڵ بوون،
بڕانەوە ڕێبواران.
پەیمان شکا و
شایەتەکانی ڕەتکرانەوە و
کەس بە هیچ دانانرێت. - 9
 - زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،
لوبنان ڕیسوا بوو، داڕزا،
شارۆن وەک بیابانی عەراڤای[a] لێهات،
باشان و کارمەل ڕووتانەوە. - 10
 - یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا هەڵدەستم،
ئێستا بە گەورە دەزانرێم،
ئێستا بڵند دەکرێمەوە. - 11
 - بە گیا دووگیان دەبن و
کاتان دەبێت،
هەناسەتان ئاگرە و خۆتان دەخوات. - 12
 - گەلان دەبن بە گەچ،
وەک چقڵی بڕاوە بە ئاگر دەسووتێنرێن.» - 13
 - ئەی دوورەکان گوێتان لێ بێت چیم کردووە،
ئەی نزیکەکان هێزم بزانن! - 14
 - گوناهباران لە سییۆن تۆقین،
گڵاوەکان لەرز دایگرتن:
«کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟
کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟» - 15
 - ئەوەی بە ڕاستودروستی هەڵسوکەوت دەکات و
ڕاستی دەڵێت،
ئەوەی قازانجی زۆرداری ڕەت دەکاتەوە و
ڕێگری دەکات لە دەستەکانی بۆ وەرگرتنی بەرتیل،
ئەوەی لە بیستنی خوێنڕشتن گوێی خۆی کەڕ دەکات و
لە بینینی خراپە چاوی خۆی دەنوقێنێت، - 16
 - ئەو لە بەرزایی نیشتەجێ دەبێت،
قەڵای چیاکان پەناگایەتی،
نانی دەدرێت و
ئاوی مسۆگەرە. - 17
 - چاوت پاشا لە جوانی خۆیدا دەبینێت،
سنوورێکی فراوان دەبینن. - 18
 - دڵت لە تۆقین ڕادەمێنێت:
«کوا خامەی نهێنی[b] و کوا باجگر؟
کوا بەرپرسی قوللەکان؟» - 19
 - ئیتر گەلی دڕندە نابینن،
گەلێک قسەیان ئاڵۆزە بۆ بیستن،
زمانیان گرانە تێیان ناگەیت. - 20
 - بڕوانە سییۆن شاری جەژنمان،
چاوەکانت ئۆرشەلیم دەبینن،
ماڵێکی ئاسوودە، چادرێک ناگوازرێتەوە.
سنگەکانی هەرگیز هەڵناکەنرێن،
هیچ کام لە گوریسەکانی ناپسێن. - 21
 - بێگومان لەوێ یەزدانی توانادار پشتگیرمان دەبێت.
شوێنی ڕووبارەکان و کەناری جۆگە فراوانەکان دەبێت.
کەشتی سەوڵدار پێیدا ناڕوات و
کەشتی مەزن پێیدا تێناپەڕێت. - 22
 - یەزدان دادوەرمانە،
یەزدان فەرزدانەرمانە،
یەزدان پاشامانە،
ئەو ڕزگارمان دەکات. - 23
 - گوریسەکانت شل بوون،
بنکەی دار ئاڵای کەشتییەکەیان توند ناکەن،
چارۆکە بڵاو ناکەنەوە.
ئینجا دەستکەوتی زۆر دابەش کرا،
شەلەکانیش تاڵانییان تاڵان کرد. - 24
 - دانیشتووی سییۆن ناڵێت، «نەخۆش کەوتم،»
ئەو گەلەی تێیدا نیشتەجێیە تاوانەکانی بەخشراو دەبێت. 

