عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - نەخۆشی حەزقیا
 - 1
 - لەو ڕۆژانەی[a]  حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، ئیشایا پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ هات بۆ لای و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: وەسیەت بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە دەمریت و ناژیت.»
 - 2
 - حەزقیا ڕووی لە دیوارەکە کرد و نوێژی بۆ یەزدان کرد،
 - 3
 - گوتی: «ئای یەزدان، ئەوەت لەیاد بێت کە چۆن بە دڵسۆزی و پڕ بە دڵ دۆستایەتیم کردیت، ئەوەی پێت باش بوو کردم.» ئینجا حەزقیا بەکوڵ گریا.
 - 4
 - جا ئیشایا فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی:
 - 5
 - «بڕۆ و بە حەزقیا بڵێ: ”یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، پازدە ساڵ لە تەمەنت زیاد دەکەم و
 - 6
 - فریای خۆت و ئەم شارەش دەکەوم، بەرگری لەم شارە دەکەم لە دەستی پاشای ئاشور.
 - 7
 - «”ئەمەش نیشانە بێت بۆت لەلایەن یەزدانەوە، کە یەزدان ئەم کارە دەکات کە بەڵێنی دا:
 - 8
 - ئەوەتا سێبەر دەگەڕێنمەوە بەو پلانەی پێی هاتووەتە خوارەوە، بە پلەکانی ئاحاز بە خۆر، دە پلە بەرەو دواوە.“» جا خۆر دە پلە گەڕایەوە بەو پلانەی پێی هاتبووە خوار.
 - 9
 - نووسراوی حەزقیای پاشای یەهودا، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت و لە نەخۆشییەکەی چاک بووەوە:
 - 10
 - گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدا
من دەچم بۆ جیهانی مردووان،
چونکە یەزدان لە پاشماوەی ژیانم بێبەشی کردووم؟» - 11
 - گوتم: «یەزدان نابینم
لە خاکی زیندوواندا،
لەمەودوا چیتر سەیری ئادەمیزاد ناکەم
لەسەر ڕووی زەوی. - 12
 - خانووم هەڵتەکا و لەلام ڕۆیشت
وەک خێوەتی شوانان،
وەکو جۆڵا ژیانی خۆمم پێچایەوە و
لە تەونەکەمدا بڕیمەوە،
شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت. - 13
 - بە ئارامییەوە هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ دەکەم،
بەڵام وەک شێر ئێسکم ورد دەکات،
شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت. - 14
 - وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم،
وەکو کۆتر دەگمێنم،
چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم.
وەڕس بووم، ئەی پەروەردگار، بە هانام وەرە!» - 15
 - ئیتر چی بڵێم؟
ئەو پێی فەرمووم و ئەو خۆی کردی.
بە بێفیزی بە هەموو ساڵانمدا دەڕۆم
لەبەر تاڵاوی گیانم. - 16
 - ئەی پەروەردگار، مرۆڤ لەسەر ئەمانە دەژین،
ژیانی ڕۆحیم لە هەموو ئەمانەدایە.
تۆ منت چاککردەوە و
ژیانت پێ بەخشیم. - 17
 - بێگومان سوودی بۆ من هەبوو کە
تاڵی لەسەر تاڵیم چێشت.
لە خۆشەویستیدا تۆ گیانی منت
لە تەڵەی لەناوچوون ڕزگار کرد،
چونکە هەموو گوناهەکانی منت
فڕێدایە پشت خۆتەوە. - 18
 - جیهانی مردووان سوپاست ناکات و
مردووانیش ستایشت ناکەن،
هەروەها ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن
هیوایان بە دڵسۆزی تۆ نییە. - 19
 - زیندووان، تەنها زیندووان سوپاست دەکەن،
باوکان دڵسۆزی تۆ
بە منداڵەکانیان دەناسێنن. - 20
 - یەزدان ڕزگارم دەکات،
هەموو ڕۆژانی ژیانمان
مۆسیقا دەژەنین
لە پەرستگای یەزدان. - 21
 - ئینجا ئیشایا گوتی: «با هەویری هەنجیر هەڵبگرن و بیخەنە سەر دوومەڵەکە، چاک دەبێتەوە.»
 - 22
 - حەزقیاش گوتبووی: «نیشانە چییە، کە دەچمە پەرستگای یەزدان؟»
 
- a. 38:1 مەبەست لەو ڕۆژانەیە پێش ڕووداوەکانی بەشی 36.
 

