عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ڕاستودروستان لەناودەچن،
کەسیش لە دڵی خۆیدا بیر لەمە ناکاتەوە.
خودا خۆشەویستانی بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە،
بەڵام کەس تێناگات
کە ڕاستودروست بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە
بۆ ئەوەی لە خراپە ڕزگاریان بکات.
2
ئەوەی ڕێگای ڕاستی گرتووەتەبەر
دێتە ناو ئاشتییەوە،
لەناو تابووتەکانیان دەحەسێنەوە.
3
«بەڵام ئێوە، ئەی کوڕانی ژنە بەخت خوێنەرەکە،
توخمی داوێنپیسە لەشفرۆشەکان، وەرنە پێشەوە!
4
گاڵتە بە کێ دەکەن؟
لە کێ دەم دەکەنەوە و
زمان درێژ دەکەن؟
ئەی ئێوە کوڕانی یاخیبوون و
توخمی درۆ نین؟
5
ئێوە لەنێو دار بەڕووەکان،
لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا جۆش دەستێنن،
ئەوانەی منداڵان لە شیوەکان و
لەژێر کەلەبەرەکانی تاوێرەکاندا دەکەنە قوربانی.
6
بەشت ئەو بتانەیە کە لەنێو بەردە لووسەکانی شیوەکانن،
بێگومان ئەوان پشکی تۆن.
هەروەها بۆ ئەوان شەرابی پێشکەشکراو و
پێشکەشکراوی دانەوێڵەت پێشکەش کرد.
ئایا لەبەر ئەمە پاشگەز ببمەوە؟
7
جێگای نوستنت لەسەر کێوێکی بەرز و بڵند داناوە،
بۆ ئەوێ سەرکەوتیت تاوەکو قوربانی سەرببڕیت.
8
لە پشت دەرگا و چوارچێوەکەی
هێمای بتەکەتت داناوە.
پشتت لە من کرد و خۆتت ڕووت کردەوە،
سەرکەوتیتە سەر جێگای خەوی خۆت و فراوانت کرد.
پەیمانت لەگەڵ بتەکاندا بەست،
حەزت کرد داوێنپیسییان لەگەڵ بکەیت،
ناموسی ئەوانت بینی.
9
بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ[a] و
بۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد.
نێردراوەکانت بۆ دوور نارد،
شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان!
10
درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت،
کەچی نەتگوت: ”ئەمە بێ ئومێدییە.“
هێزێکی نوێت دۆزییەوە
لەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت.
11
«لە کێ ترسایت و تۆقیت
وا ناپاکیت لەگەڵ کردم،
منت لە دڵت نەهێشتەوە و
لەبیرت کردم؟
ئایا لەبەر ئەوەی من ماوەیەکی زۆرە بێدەنگم
لە من نەترسایت؟
12
من ڕاستودروستی و کردەوەکانت دەخەمە ڕوو،
کە هیچ سوودیان بۆت نییە.
13
کاتێک هاوار دەکەیت،
با بتە کۆکراوەکانت فریات بکەون!
بای گێژەڵوکە هەموویان هەڵدەگرێت،
تەنانەت شنەبا دەیانبات.
بەڵام ئەوەی پەنای داوەتە پاڵ من
دەبێت بە میراتگری خاکەکە،
کێوی پیرۆزم دەبێت بە موڵکی.»
ژیاندنەوەی دڵشکێنراوەکان 
14
یەزدان دەفەرموێت:
«ڕێگاکە بنیاد بنێنەوە، بنیادی بنێنەوە و ئامادەی بکەن!
کۆسپ لە ڕێگای گەلەکەم هەڵبگرن.»
15
خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە،
ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت:
«لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم،
هەروەها لەگەڵ ئەوانەدام
کە دڵشکێنراون و بێفیزن،
بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە.
16
هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم و
هەتا کۆتایی تووڕە نابم،
چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت،
هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە.
17
لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم،
لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە،
بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون.
18
ڕێگاکانی ئەوم بینی بەڵام چاکی دەکەمەوە،
ڕێنمایی دەکەم و دڵی خۆی و شیوەنگێڕەکانیشی دەدەمەوە،
19
وا دەکەم بەرهەمی لێوەکانیان سوپاسگوزاری بێت.
ئاشتی! ئاشتی بۆ دوور و بۆ نزیک،
چاکیشی دەکەمەوە،»
یەزدان دەفەرموێت.
20
بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوون
کە ناتوانێت ئارام بێتەوە،
ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات.
21
خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»
  1. a. 57‏:9 خوداوەندێکی کەنعانییە بتپەرستەکان بووە، بۆ پەرستنی هەستاون بە تێپەڕاندنی منداڵەکانیان بەناو ئاگردا. بڕوانە دووەم پوختەی مێژوو 28‏:3‏.‏