عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - دادوەری و ڕزگاری
 - 1
 - «من دەرکەوتم بۆ ئەوانەی کە داوای منیان نەکرد،
دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان.
بە نەتەوەیەک کە بە ناوی منەوە نزا ناکەن،
فەرمووم: ”ئەوەتام! ئەوەتام!“ - 2
 - بە درێژایی ڕۆژ دەستم
بۆ گەلێکی کەللەڕەق ڕاگرت،
بە ڕێگایەکدا دەڕۆن باش نییە،
بەدوای بیرکردنەوەی خۆیان دەکەون. - 3
 - گەلێک بەردەوام
بەرەو ڕووم پەستم دەکەن،
گەلێک لەناو باخچەکان قوربانی سەردەبڕێت،
لەسەر قوربانگا خشتەکان بخوور دەسووتێنێت، - 4
 - ئەوەی لەنێو گۆڕەکان دادەنیشێت،
لە گۆڕستانەکان شەو بەسەردەبات،
گۆشتی بەراز دەخوات و
لەناو قاپوقاچاغەکەی گۆشتاوی گڵاو هەیە. - 5
 - دەڵێت: ”لە شوێنی خۆت ڕابوەستە، لێم نزیک مەکەوە،
چونکە من لە تۆ پیرۆزترم!“
ئەوانە دووکەڵن لە لووتی مندا،
ئاگرێکن کە بە درێژایی ڕۆژ داگیرساوە. - 6
 - «ئەوەتا لەبەردەمم نووسراوە:
بێدەنگ نابم، بەڵکو بە تەواوی پاداشت دەدەمەوە،
سزای خۆیان دەخەمە بەردەستیان، - 7
 - لەبەر تاوانەکانتان و تاوانی باوباپیرانتان پێکەوە،»
یەزدان دەفەرموێت.
«لەبەر ئەوەی ئەوانە لەسەر چیاکان قوربانییان سووتاند و
لەسەر گردەکان سووکایەتییان بە من کرد،
کردەوەکانی پێشوویان دەپێومەوە و
سزای خۆیان بەسەردا دەسەپێنم.» - 8
 - یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«وەک ئەوەی لە هێشوودا شەرابی نوێ هەیە،
جا دەگوترێت: ”مەیفەوتێنە،
چونکە خێروبێری تێدایە،“
ئاوا دەکەم لە پێناوی بەندەکانم
بۆ ئەوەی هەمووان نەفەوتێنم. - 9
 - بەڵکو لە یاقوبەوە نەوەیەک دەردەکەم،
لە یەهوداشەوە ئەوانەی دەبنە میراتگری چیاکانم.
جا چیاکان دەبن بە میراتی هەڵبژێردراوانم و
بەندەکانم لەوێ نیشتەجێ دەبن. - 10
 - جا شارۆن دەبێت بە لەوەڕگای مێگەل و
دۆڵی عاخۆریش[a] بە مۆڵگای مانگا،
بۆ گەلەکەم کە داوای منیان کردووە. - 11
 - «بەڵام ئێوە کە وازتان لە یەزدان هێناوە و
کێوی پیرۆزی منتان لەیاد کردووە،
خوانتان بۆ بتێک بە ناوی ”گەد“ خوداوەندی بەخت ئامادە کردووە و
بۆ ”مەنی“ خوداوەندی چارەنووس شەرابی تێکەڵاوتان پڕکردووە، - 12
 - چارەنووستان دەخەمە بەر شمشێر و
هەمووتان بۆ سەربڕین بە چۆکدا دێن،
لەبەر ئەوەی بانگم کرد و وەڵامتان نەدایەوە،
قسەم کرد و گوێتان نەگرت
بەڵکو لەبەرچاوم خراپەکاریتان کرد،
ئەوەی من پێم ناخۆش بوو هەڵتانبژارد.» - 13
 - لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
«ئەوەتا بەندەکانم دەخۆن،
بەڵام ئێوە برسی دەبن،
ئەوەتا بەندەکانم دەخۆنەوە،
بەڵام ئێوە تینوو دەبن،
ئەوەتا بەندەکانم دڵخۆش دەبن،
بەڵام ئێوە شەرمەزار دەبن. - 14
 - ئەوەتا لە دڵخۆشیدا
بەندەکانم گۆرانی دەڵێن،
بەڵام ئێوە لە دڵتەنگیدا دەقیژێنن و
لەبەر دڵشکاندن شین دەگێڕن. - 15
 - لە داهاتوودا هەڵبژێردراوانم ناوتان
وەک نەفرەت بەکاردەهێنن و
یەزدانی باڵادەست دەتانکوژێت،
بەڵام ناوێکی دیکە لە خزمەتکارەکانی خۆی دەنێت. - 16
 - ئەوەی لە خاکەکەدا بۆ خۆی داوای بەرەکەت بکات،
بە خودای ڕاستەقینەوە داوای بەرەکەت دەکات و
ئەوەی لە خاکەکەدا سوێند بخوات
بە خودای ڕاستەقینە سوێند دەخوات،
چونکە تەنگانەکانی پێشوو لەبیر چوون و
لەبەرچاوم شاردرانەوە. - ئاسمانی نوێ و زەوی نوێ
 - 17
 - «بڕوانن، من لە داهاتوودا ئاسمانی نوێ و
زەوی نوێ بەدی دەهێنم و
ئەوانەی پێشوو نە باس دەکرێن و
نە بە مێشکدا دێنەوە. - 18
 - بەڵکو ئێوە بۆ هەتاهەتایە دڵخۆش و شاد بن
لەوەی من بەدی دەهێنم،
چونکە ئەوەتا من ئۆرشەلیمی شاد بەدی دەهێنم و
دانیشتووانەکەی دڵخۆش دەبن. - 19
 - بە ئۆرشەلیم دڵخۆش دەبم و
بە گەلی خۆم شاد دەبم،
چیتر لەناویدا دەنگی گریان و هاوار نابیسترێت. - 20
 - «چیتر لەوێ نە کۆرپەی تازە لەدایکبوو دەمرێت و
نە پیری لە تەمەن تێر نەخواردوو،
چونکە ئەوەی لە تەمەنی سەد ساڵی بمرێت
بە گەنج دادەنرێت و
ئەوەی نەگات بە تەمەنی سەد ساڵی
وەک نەفرەت لێکراو دەبینرێت. - 21
 - خانوو بنیاد دەنێن و نیشتەجێ دەبن،
ڕەز دەڕوێنن و لە بەرەکەی دەخۆن. - 22
 - خانوو بنیاد نانێن و یەکێکی دیکە تێیدا دانیشێت،
ڕەز ناڕوێنن و یەکێکی دیکە بیخوات،
چونکە ڕۆژانی گەلەکەم
وەک ڕۆژانی دار[b] دەبێت و
هەڵبژێردراوانم خۆشی دەبینن
لە کردارەکانی دەستیان. - 23
 - بەخۆڕایی ماندوو نابن و
بۆ تۆقاندن منداڵیان نابێت،
چونکە ئەوان نەوەی بەرەکەتپێدراوی یەزدانن و
وەچەکانیان لەگەڵیاندان. - 24
 - جا بەر لەوەی نزا بکەن من وەڵام دەدەمەوە و
هێشتا ئەوان قسە دەکەن من گوێم لێیان دەبێت. - 25
 - گورگ و بەرخ پێکەوە دەلەوەڕێن،
شێریش وەک مانگا گیا دەخوات،
بەڵام نانی مار خۆڵە.
لە هەموو کێوی پیرۆزم
نە زیان دەبەخشن و نە دەفەوتێنن،»
یەزدان دەفەرموێت. 
- a. 65:10 \+tl عاخۆر\+tl* وشەیەکی عیبرییە بە واتای تێکدان. بڕوانە یەشوع 7:24.
 - b. 65:22 مەبەست لەو دارانەیە کە تەمەنیان زۆر درێژە.
 

