عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وازهێنانی ئیسرائیل له خودا
- 1
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «بڕۆ و به ئۆرشه‌لیمی ڕابگه‌یه‌نه با خه‌ڵكه‌كه بیبیستن، بڵێ:
«یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”به یادی خۆمم هێنایه‌وه، دڵسۆزی كاتی مێردمنداڵیت و
خۆشه‌ویستی كاتی بووكێنیت،
به‌دوای مندا ڕۆیشتیت له چۆڵه‌وانی،
به خاكێكدا كه كشتوكاڵی تێدا نه‌بوو. - 3
- ئیسرائیل بۆ یه‌زدان پیرۆز بوو،
یه‌كه‌مین به‌رهه‌می بهروبوومهكهیهتی.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی خواردیان تاوانیان كرد،
به‌ڵایان به‌سه‌ردا هات.“»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 4
- گوێ له فه‌رمایشتی یه‌زدان بگرن، ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی یاقوب،
ئه‌ی هه‌موو خێڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، - 5
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«باوباپیرانتان چ كه‌موكوڕییه‌كیان له مندا بینی
كه لێم دووركه‌وتنه‌وه؟
چوون دوای بتی پووچ كه‌وتن و
خۆیان پووچ كرد. - 6
- پرسیاریان نه‌كرد: ”كوا یه‌زدان،
ئه‌وه‌ی له خاكی میسره‌وه ده‌ریهێناین،
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به‌ناو چۆڵه‌وانیدا برد،
به خاكێكی ڕووته‌ن و چاڵوچۆڵدا،
به خاكێكی وشك و سێبه‌ری مه‌رگ،
به خاكێكدا كه كه‌سی پێدا تێنه‌په‌ڕیبوو،
كه‌س له‌وێ نیشته‌جێ نه‌ببوو؟“ - 7
- ئێوه‌م هێنایه ناو خاكێكی به‌پیت
بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبووم و به‌رهه‌مه چاكه‌كانی بخۆن.
به‌ڵام هاتن و زه‌وییه‌كه‌ی منتان گڵاو كرد،
میراته‌كه‌ی منتان قێزه‌ون كرد. - 8
- كاهینه‌كان پرسیاریان نه‌كرد:
”كوا یه‌زدان؟“
ئه‌وانه‌ی مامۆستای ته‌وراتن نه‌یانناسیم،
ڕابه‌ره‌كان لێم یاخی بوون،
پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌هۆی به‌عله‌وه پێشبینییان كرد،
دوای بتی پووچ كه‌وتن.» - 9
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «له‌به‌ر ئه‌وه دیسان دادگاییتان ده‌كه‌م،
منداڵی منداڵیشتان په‌لكێشی دادگا ده‌كه‌م. - 10
- له كه‌ناره‌كانی كیتیم[a] بپه‌ڕنه‌وه و ببینن،
بنێرن بۆ قێدار[b] و به وردی سه‌رنج بده‌ن،
ببینن ئاخۆ وه‌ك ئه‌مه بووه؟ - 11
- ئایا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك خوداوه‌نده‌كانی خۆی گۆڕیوه؟
هه‌رچه‌نده خودا نین.
به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی من خودای شكۆمه‌ندیان گۆڕییه‌وه
به بتی پووچ. - 12
- ئه‌ی ئاسمان، له‌به‌ر ئه‌مه واقت وڕبمێنێت،
موچڕكهت پێدابێت و زۆر سه‌رسام به.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 13
- «گه‌له‌كه‌م دوو خراپه‌ی كردووه:
وازیان له من هێنا
كه كانی ئاوی ژیانم،
هه‌روه‌ها ئه‌مباراویان بۆ خۆیان هه‌ڵكه‌ند،
ئه‌مباراوی شكاو كه ئاو ڕاناگرێت. - 14
- ئایا ئیسرائیل كۆیله‌یه؟ یان كوڕی كۆیله‌ی له‌دایك بووی ماڵه؟
بۆچی بوو به تاڵانی؟ - 15
- به‌چكه شێران به‌سه‌ریدا نه‌ڕاندیان،
ده‌نگیان هات،
خاكه‌كه‌یان وێران كردووه،
شارۆچكه‌كانی سووتاون، بێ دانیشتووانن. - 16
- هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی مه‌مفیس و ته‌حپه‌نحێس
ته‌پڵی سه‌ری تۆیان تراشیووه. - 17
- ئایا تۆ ئه‌مه‌ت به خۆت نه‌كرد،
كه وازت له یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت هێنا
كاتێك به ڕێگادا ده‌یبردیت؟ - 18
- ئێستا بۆچی ده‌چیته میسر
بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاوی نیل؟
ئێستا بۆچی ده‌چیته ئاشور
بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری فورات؟ - 19
- خراپه‌ی خۆت ته‌مبێت ده‌كات و
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ت سه‌رزه‌نشتت ده‌كات.
جا بزانه و ببینه كه بۆتان خراپ و تاڵه،
كاتێك واز له یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت ده‌هێنیت و
ترسی منت له دڵدا نییه،»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه، په‌روه‌ردگاری سوپاسالار. - 20
- «تۆ له كۆنه‌وه نیری[c] خۆتت شكاندووه،
كۆتهكانت پساندووه،
گوتت: ”تۆ ناپه‌رستم!“
تۆ به ڕاستی له‌سه‌ر هه‌موو گردێكی به‌رز و
له‌ژێر هه‌موو دارێكی سه‌وزدا
وه‌ك له‌شفرۆشێك ڕاكشایت. - 21
- من وه‌ك شامێوێك
له نایابترین جۆر تۆم چاند،
ئیتر چۆن لێم گۆڕایت،
گۆڕایت بۆ زڕمێو؟ - 22
- هه‌رچه‌نده به سۆده‌ش خۆت بشۆیت،
زیاد سابوونیش له خۆت بده‌یت،
هێشتا له‌كه‌داری تاوانه‌كه‌ت له‌به‌رده‌ممه.»
ئه‌مه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته. - 23
- «ئیتر چۆن ده‌ڵێیت: ”گڵاو نه‌بووم،
دوای بهعلهكان نه‌كه‌وتووم؟“
ته‌ماشای ڕێگاكه‌ی خۆت بكه له دۆڵه‌كه،
بزانه چیت كردووه.
تۆ وه‌ك وشتره سووكه‌كه‌ی كه له ڕۆیشتندا به‌لادادێی، - 24
- وه‌ك كهرهكێوییهكهی كه به چۆڵه‌وانی فێری،
له‌تاو هه‌وه‌سی با هه‌ڵده‌مژێت،
له كاتی به‌ته‌ڵه‌ب هاتنی كێ ده‌یگێڕێته‌وه؟
هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای ده‌كه‌ن
به‌بێ ماندووبوون له كاتی زاوزێ ده‌یدۆزنه‌وه. - 25
- ئه‌وه‌نده مه‌گه‌ڕێ تاوه‌كو ئه‌وه‌ی پێیه‌كانت ڕووت بێته‌وه و
گه‌رووت وشك بێت.
به‌ڵام گوتت: ”بێهووده‌یه!
نا! چونكه خوداوه‌نده بێگانه‌كانم خۆشویستووه،
دوای ئه‌وان ده‌كه‌وم.“ - 26
- «وه‌ك شه‌رمه‌زاری دز كه ده‌گیرێت،
ئاوا بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل شه‌رمه‌زاربوون،
خۆیان و پاشا و میر و
كاهین و پێغه‌مبه‌ره‌كانیان. - 27
- هه‌ریه‌كه‌یان به دار ده‌ڵێت: ”تۆ باوكمی منیت“ و
به به‌رد: ”تۆ منت بووه.“
پشتیان تێ كردم
نه‌ك ڕوو،
به‌ڵام له كاتی به‌ڵایاندا ده‌ڵێن:
”هه‌سته و ڕزگارمان بكه!“ - 28
- ئیتر كوا خوداوهندهكانت كه بۆ خۆت دروستت كردن؟
با هه‌ستن، ئه‌گه‌ر له كاتی به‌ڵادا ده‌توانن ڕزگارت بكه‌ن!
ئه‌ی یه‌هودا،
خوداوهندهكانت به‌قه‌د ژماره‌ی شارۆچكهكانتن.» - 29
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «بۆچی سكاڵام لێ ده‌كه‌ن؟
هه‌مووتان لێم یاخی بوون، - 30
- به‌خۆڕایی سزای منداڵهكانتانم دا،
تهمبێكردنیان وه‌رنه‌گرت،
شمشێرهكانتان پێغهمبهرهكانتانی خوارد،
وه‌ك شێرێكی له‌ناوبه‌ر. - 31
- «ئه‌ی نه‌وه، ئێوه ئاگاداری فه‌رمایشتی یه‌زدان بن:
«ئایا بۆ ئیسرائیل بووم به چۆڵه‌وانی،
یان خاكی تاریك و تنۆك؟
بۆچی گه‌له‌كه‌م ده‌ڵێن: ”به‌ڕه‌ڵا بووین،
ئیتر بۆ لات نایه‌ینه‌وه؟“ - 32
- ئایا كچ خشڵی خۆی له‌بیر ده‌كات،
یان بووك جلی بووكێنی؟
به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی خۆم ڕۆژانێكی بێ‌شومار
منیان له‌بیر كرد. - 33
- تۆ چه‌ند لێزانیت له گه‌ڕانه‌وه‌ی دوای خۆشه‌ویستی!
ته‌نانه‌ت سۆزانییهكانیشت فێری ڕێگای خۆت كرد. - 34
- هه‌روه‌ها به جله‌كانت ده‌بینیرێت،
خوێنی گیانی نه‌داره بێتاوانه‌كان،
هه‌رچه‌نده ئه‌وانت له كاتی دیواربڕیندا نه‌گرت.
به‌ڵام له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه - 35
- ده‌ڵێیت: ”من بێ‌تاوانم،
خودا له من تووڕه نییه.“
به‌ڵام دادگاییت ده‌كه‌م،
چونكه گوتت: ”گوناهم نه‌كرد.“ - 36
- بۆچی زۆر ده‌گه‌ڕێیت
بۆ گۆڕینی ڕێگاكانت؟
هه‌روه‌ها له میسریش شه‌رمه‌زار ده‌بیت،
وه‌ك چۆن له ئاشور شه‌رمه‌زار بوویت. - 37
- هه‌روه‌ها میسر به‌جێده‌هێڵیت و
وه‌ك دیل ده‌سته‌كانت به‌سه‌ر سه‌رته‌وه[d] ده‌بن،
چونكه ئه‌وانه‌ی تۆ پشتیان پێ ده‌به‌ستیت یه‌زدان ڕهتیكردنهوه،
به‌وان سه‌ركه‌وتوو نابیت.»
- a. 2:10 قوبرس و كه‌ناره‌كانی ڕۆژئاوای.
- b. 2:10 ناوچه‌ی هۆزه‌كانی به‌دوو له بیابانی عه‌ره‌بستان و سوریا.
- c. 2:20 مه‌به‌ستی له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕێنمایی و ده‌سه‌ڵاتی خودایه.
- d. 2:37 نیشانه‌ی شه‌رمه‌زاری.