عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«ئه‌وه‌تا من ڕۆحی له‌ناوبه‌ر[a] ده‌وروژێنم
له دژی بابل و دانیشتووانی لێڤ قامای[b] . - 2
- بێگانه‌كان ده‌نێرمه بابل
بۆ شهنكردنیان و ڕووتكردنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی،
له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وری ده‌ده‌ن
له ڕۆژی به‌ڵای ئه‌ودا. - 3
- ڕێ مه‌ده تیرهاوێژ ژێی كه‌وانه‌كه‌ی ڕابكێشێت،
ڕێ مه‌ده سه‌رباز زرێیهكهی بپۆشێت.
ده‌ستتان له گه‌نجه‌كانی مه‌پارێزن،
به‌ڵكو سوپاكه‌ی به ته‌واوی له‌ناوببه‌ن[c] . - 4
- كوژراوان له بابل ده‌كه‌ون،
برینداره‌كان به سه‌ختی له شه‌قامه‌كانی. - 5
- چونكه ئیسرائیل و یه‌هودا به‌جێنه‌هێڵدراون
له‌لایه‌ن خودایانه‌وه، له‌لایه‌ن یه‌زدانی سوپاسالاره‌وه،
هه‌رچه‌نده خاكی بابلییه‌كان پڕ له تاوانه
له دژی خودا پیرۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل. - 6
- «له بابله‌وه هه‌ڵێن!
هه‌ركه‌سه با خۆی ده‌رباز بكات!
به تاوانی ئه‌و له‌ناونه‌چن،
چونكه كاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه بۆ یه‌زدان،
ئه‌و سزای شایسته‌ی ده‌دات. - 7
- بابل جامێكی زێڕ بوو به ده‌ستی یه‌زدانه‌وه،
هه‌موو زه‌وی سه‌رخۆش كرد.
نه‌ته‌وه‌كان له شه‌رابی ئه‌ویان خوارده‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه نه‌ته‌وه‌كان شێت بوون. - 8
- له‌پڕ بابل ده‌كه‌وێت و وردوخاش ده‌بێت.
واوه‌یلای بۆ بكه‌ن!
ههتووانێك بۆ برینه‌كه‌ی بهێنن،
به‌ڵكو چاك بێته‌وه. - 9
- «”بابلمان تیمار كرد،
به‌ڵام ناتوانێت چاك بێته‌وه.
وازی لێ بهێنن و با هه‌ریه‌كه‌مان بچینه‌وه خاكه‌كه‌ی خۆمان،
چونكه كاتێك حوكمی به‌سه‌ردا درا هاواری گه‌یشته ئاسمان،
هه‌تا هه‌وره‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه.“ - 10
- «”یه‌زدان ئه‌ستۆپاكی ئێمه‌ی ده‌رخست،
وه‌رن با له سییۆن
باسی كرده‌وه‌كه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان بكه‌ین.“ - 11
- «تیره‌كان تیژ بكه‌ن،
قه‌ڵغانه‌كان هه‌ڵبگرن!
یه‌زدان ڕۆحی پاشایانی مادی وروژاندووه،
چونكه پلانی وێرانكردنی بابل داده‌نێت.
یه‌زدان تۆڵه ده‌ستێنێته‌وه،
تۆڵه‌ی په‌رستگاكه‌ی. - 12
- له دژی شووراكانی بابل ئاڵا هه‌ڵبكه‌ن!
پاسه‌وانیێتی توند بكه‌ن،
چاو‌دێر دابنێن،
بۆسه بنێنه‌وه!
خودا مه‌به‌ستی خۆی ده‌هێنێته دی،
بڕیاره‌كه‌ی له دژی خه‌ڵكی بابل. - 13
- ئه‌ی نیشته‌جێی ده‌م ئاوه زۆره‌كان،
خاوه‌ن گه‌نجینه‌ی زۆر،
كۆتاییت هات،
كاتی له‌ناوچوونت.» - 14
- یه‌زدانی سوپاسالار به گیانی خۆی سوێندی خوارد:
«به دڵنیاییه‌وه پڕت ده‌كه‌م له پیاو، وه‌ك ڕه‌وه كولله،
هاواری سه‌ركه‌وتنت به‌سه‌ردا ده‌كێشن.» - 15
- «خودا به هێزی خۆی زه‌وی دروستكردووه،
به دانایی خۆی جیهانی دامه‌زراندووه،
به تێگه‌یشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووه. - 16
- كاتێك ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت، ئاوه‌كانی ئاسمان هاژه‌یان دێت،
ههڵمهكان له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه به‌رز ده‌كاته‌وه،
بروسكه بۆ باران دروستده‌كات،
با له ئه‌مباری خۆی ده‌رده‌هێنێت. - 17
- «هه‌موو كه‌سێك بێ زانیارییه و ده‌به‌نگه،
هه‌موو زێڕنگه‌رێك به په‌یكه‌ره‌كه‌ی شه‌رمه‌زاره،
چونكه داڕێژراوی درۆن و
ڕۆحیان تێدا نییه. - 18
- ئه‌وان پووچن، مایه‌ی گاڵته‌جاڕین،
له كاتی سزادانیان له‌ناوده‌چن. - 19
- به‌ڵام خودا، ئه‌وه‌ی به‌شی یاقوبه وه‌ك ئه‌مانه نییه،
چونكه ئه‌و دروستكه‌ری هه‌موو شتێكه،
هۆزی[d] میراتی ئه‌ویشی داناوه،
یه‌زدانی سوپاسالار، ئه‌مه ناوی ئه‌وه. - 20
- «تۆ گورزی منی،
چه‌كه‌كانی جه‌نگی منی،
به تۆ نه‌ته‌وه‌كان تێكده‌شكێنم،
به تۆ شانشینه‌كان له‌ناوده‌به‌م، - 21
- به تۆ ئه‌سپ و سواره‌كه‌ی تێكده‌شكێنم،
به تۆ گالیسكه و سواره‌كه‌ی تێكده‌شكێنم، - 22
- به تۆ ژن و پیاو تێكده‌شكێنم،
به تۆ پیر و گه‌نج تێكده‌شكێنم،
به تۆ گه‌نج و لاو تێكده‌شكێنم، - 23
- به تۆ شوان و مێگه‌له‌كه‌ی تێكده‌شكێنم،
به تۆ جوتیار و گاجووتهكهی تێكده‌شكێنم،
به تۆ پارێزگار و فه‌رمانڕه‌واكان تێكده‌شكێنم. - 24
- «له‌به‌رچاوی خۆتان سزای بابل و هه‌موو دانیشتووانی خاكی كلدانییه‌كان ده‌ده‌م به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی له سییۆن كردیان.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 25
- «ئه‌ی كێوی له‌ناوبه‌ر، ئه‌وه‌تا من له دژی تۆم،
تۆ ئه‌ی له‌ناوبه‌ری هه‌موو زه‌وی.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
«ده‌ست درێژ ده‌كه‌مه سه‌رت،
له‌سه‌ر به‌رده‌كان گلۆرت ده‌كه‌مه‌وه،
ده‌تكه‌مه كێوێكی سووتاو. - 26
- ئیتر نه به‌ردت لێ ده‌به‌ن بۆ به‌ردی قولینچك[e] ،
نه هیچ به‌ردێك بۆ بناغه‌كان،
چونكه بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌بیته چۆڵه‌وانی.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 27
- «ئاڵا له‌سه‌ر خاكه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه،
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان فوو به كه‌ڕه‌نادا بكه‌ن.
نه‌ته‌وه‌كان له دژی بابل ئاماده بكه‌ن،
ئه‌م شانشینانه له دژی ئه‌و بانگ بكه‌ن:
ئاڕاڕات و مینی و ئهشكهنهز،
ڕابه‌رێك له دژی دابنێن،
وه‌ك ڕه‌وه كولله ئه‌سپ بنێرن. - 28
- نه‌ته‌وه‌كان له دژی ئه‌و ئاماده بكه‌ن،
پاشاكانی ماد،
پارێزگار و هه‌موو فه‌رمانڕه‌واكان و
هه‌موو خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان. - 29
- ئینجا زه‌وی ده‌له‌رزێت و ژان ده‌یگرێت،
چونكه مه‌به‌ستی یه‌زدان له بابل دێته دی،
بۆ ئه‌وه‌ی خاكی بابل وێران بكات،
ئیتر ئاوه‌دانی تێدا نابێت. - 30
- پاڵه‌وانه‌كانی بابل وازیان له جه‌نگ هێنا،
له قه‌ڵاكان دانیشتن.
هێزیان له‌به‌ر بڕا،
وه‌ك ژنیان لێهات.
نشینگهكانیان سووتێنرا،
شمشیره‌ی ده‌رگاكانیان شكێنرا. - 31
- نێردراوێك به‌دوای یه‌كێكی دیكه ده‌كه‌وێت و
په‌یامنێرێك به‌دوای په‌یامنێرێكی دیكه،
بۆ ئه‌وه‌ی به پاشای بابل ڕابگه‌یه‌نن
كه سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی گیراون، - 32
- ڕووباره‌كان[f] ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا،
زۆنگاوه‌كان به ئاگر سووتێنران،
جه‌نگاوه‌ره‌كان تۆقین.» - 33
- یه‌زدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«شاری بابل وه‌ك جۆخینێكه
كاتی گێره‌یه‌تی،
پاش كه‌مێك كاتی به‌رهه‌م دێت.» - 34
- «نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل ئێمه‌ی خوارد،
ئومێدبڕی كردین،
ئێمه‌ی كرده گۆزه‌یه‌كی به‌تاڵ.
وه‌ك ئه‌ژدیها هه‌ڵیلووشین،
سكی خۆی پڕكرد له چێژی ئێمه،
ئینجا ئێمه‌ی ڕشانده‌وه.» - 35
- دانیشتووه‌كه‌ی سییۆن ده‌ڵێن:
«ئه‌و سته‌مه‌ی له ئێمه كرا به‌سه‌ر بابل بێت.»
ئۆرشه‌لیم ده‌ڵێت:
«خوێنم له ملی دانیشتووانی خاكی بابلییهكانه.» - 36
- له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«ئه‌وه‌تا من داكۆكی له كێشه‌كه‌ت ده‌كه‌م،
تۆڵه‌ی تۆ ده‌كه‌مه‌وه،
ده‌ریاكه‌ی[g] وشك ده‌كه‌م،
كانییه‌كانی كوێر ده‌كه‌مه‌وه. - 37
- بابل ده‌بێته ته‌پۆڵكه و
داڵده‌ی چه‌قه‌ڵ،
په‌ند و مایه‌ی تانه و ته‌شه‌ر،
شوێنێك ئاوه‌دانی تێدا نییه. - 38
- پێكه‌وه وه‌ك جوانه شێر ده‌نه‌ڕێنن،
وه‌ك به‌چكه شێره‌كان ده‌مڕێنن. - 39
- كاتێك گه‌رم ده‌بن،
داوه‌تیان ده‌كه‌م و
سه‌رخۆشیان ده‌كه‌م،
بۆ ئه‌وه‌ی دڵخۆش بن،
ئینجا هه‌تاهه‌تایه خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت و به‌ئاگا نایه‌ن.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 40
- «وه‌ك به‌رخ ده‌یانبه‌م بۆ سه‌ربڕین
وه‌ك به‌ران و نێری. - 41
- «شێشه‌خ[h] چۆن ده‌گیرێت،
شانازی هه‌موو زه‌وی چۆن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت!
چۆن وێران بوو،
بابل له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان! - 42
- ده‌ریا به‌سه‌ر بابلدا هه‌ڵده‌چێت،
به هه‌ڵچوونی شه‌پۆله‌كانی دایده‌پۆشێت. - 43
- شارۆچكه‌كانی وێران بوون،
بوونه بیابان و ده‌شتی ڕووت،
خاكێك كه نه كه‌س تێیدا نیشته‌جێ ده‌بێت و
نه ئاده‌میزاد پێیدا تێده‌په‌ڕێت. - 44
- له بابل سزای بێل ده‌ده‌م و
ئه‌وه‌ی قووتی داوه له ده‌می ده‌هێنمه ده‌ره‌وه.
ئیتر نه‌ته‌وه‌كان به‌ره‌و لای ئه‌و ڕێچكه ناگرن،
هه‌روه‌ها شووراكانی بابل ده‌كه‌وێت. - 45
- «ئه‌ی گه‌لی من له‌ناویدا وه‌رنه ده‌ره‌وه!
هه‌ركه‌سێك خۆی له گڕی تووڕه‌یی یه‌زدان ده‌رباز بكات! - 46
- وره به‌رمه‌ده‌ن و مه‌ترسن،
كاتێك هه‌واڵی ئه‌و خاكه ده‌بیستن،
هه‌واڵێك ئه‌م ساڵ دێت، ئینجا له ساڵی پاشتر هه‌واڵێكی دیكه،
هه‌واڵی سته‌م له خاكه‌كه‌دا و
فه‌رمانڕه‌وا له دژی فه‌رمانڕه‌وا. - 47
- له‌به‌ر ئه‌وه بێگومان ڕۆژێك دێت
سزای بته‌كانی بابل ده‌ده‌م،
هه‌موو خاكه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ده‌بێت و
كوژراوه‌كانی له‌ناوه‌ڕاستی ده‌كه‌ون. - 48
- ئینجا ئاسمان و زه‌وی و هه‌رچی تێیاندایه
هاواری خۆشی به‌سه‌ر بابلدا ده‌كه‌ن،
چونكه له باكووره‌وه بۆی دێن،
تهفروتوناكهرهكان.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 49
- «ده‌بێت بابلیش له‌به‌ر كوژراوه‌كانی ئیسرائیل بڕووخێت،
وه‌ك چۆن كوژراوه‌كانی هه‌موو زه‌وی
به‌هۆی بابله‌وه كه‌وتن. - 50
- ئه‌ی ده‌ربازبووان له شمشێر،
بڕۆن و مه‌وه‌ستن!
له دووره‌وه یادی یه‌زدان بكه‌نه‌وه،
بیر له ئۆرشه‌لیم بكه‌نه‌وه.» - 51
- «شه‌رمه‌زار بووین،
چونكه ڕیسوا بووین و
شه‌رم ڕووی داپۆشین،
چونكه بێگانه‌كان هاتنه ناو
پیرۆزگاكانی ماڵی یه‌زدان.» - 52
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆژێك دێت،
بته‌كانی سزا ده‌ده‌م،
له هه‌موو خاكه‌كه‌یدا
برینداره‌كان ده‌ناڵێنن. - 53
- ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بابل بگاته ئاسمانیش،
ئه‌گه‌ر قه‌ڵای خۆشی قاییم بكات،
ته‌فروتوناكه‌ر له دژی ئه‌و ده‌نێرم.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 54
- «ده‌نگی هاوار دێت له بابل،
ده‌نگی شكستێكی گه‌وره
له خاكی بابلییه‌كان. - 55
- یه‌زدان بابل ته‌فروتونا ده‌كات،
كۆتایی به ده‌نگه مه‌زنه‌كه‌ی ده‌هێنێت.
شه‌پۆلی دوژمنه‌كانیان وه‌ك ئاوێكی زۆر هه‌ڵده‌چێت،
ده‌نگیان هاژه‌ی دێت. - 56
- ته‌فروتوناكه‌ر دێته سه‌ر بابل،
پاڵه‌وانه‌كانی ده‌گیرێن،
كه‌وانه‌كانیان ده‌شكێنرێت،
چونكه یه‌زدان خودای سزادانه،
به ته‌واوی سزا ده‌دات. - 57
- میر و دانا و پارێزگار و
فه‌رمانڕه‌وا و پاڵه‌وانه‌كانی سه‌رخۆش ده‌كه‌م،
هه‌تاهه‌تایه خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت و به‌ئاگا نایه‌ن.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی پاشایه، ناوی یه‌زدانی سوپاسالاره. - 58
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«شوورا پانه‌كانی بابل به ته‌واوی ده‌ڕووخێنرێن،
ده‌روازه بهرزهكانیشی به ئاگر ده‌سووتێنرێن.
گه‌لان به‌خۆڕایی خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن و
ڕه‌نجی نه‌ته‌وه‌كانیش ته‌نها بۆ ئاگر ده‌بێت.» - 59
- ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌یه كه یه‌رمیای پێغه‌مبه‌ر دایه سه‌رایای كوڕی نێرییا كوڕی مه‌حسێیا، سه‌رۆكی ئۆردوگا، كاتێك له ساڵی چواره‌می پاشایه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سدقیای پاشای یه‌هودا چوو بۆ بابل.
- 60
- هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابل تۆمار كرابوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ری دێت یه‌رمیا نووسیبووی و كردبووی به تۆمارێك،
- 61
- به سه‌رایای گوت: «كاتێك گه‌یشتییه بابل، دڵنیابه له خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م په‌یامه بۆ خه‌ڵكه‌كه،
- 62
- ئینجا بڵێ: ”ئه‌ی یه‌زدان، تۆ فه‌رمووت ئه‌م شوێنه له‌ناوده‌به‌یت، تاكو ئه‌وه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی تێدا نامێنێت، هه‌تاهه‌تایه ده‌بێته چۆڵه‌وانی.“
- 63
- كاتێك له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م تۆماره بوویته‌وه، به‌ردێكی پێوه ببه‌سته و فڕێیبده ناو فورات.
- 64
- ئینجا بڵێ: ”بابل ئاوا نوقوم ده‌بێت و له‌ژێر ئه‌و به‌ڵایه ڕاست نابێته‌وه كه من به‌سه‌ری ده‌هێنم، خه‌ڵكه‌كه‌ی شه‌كه‌ت ده‌بن.“»
هه‌تا ئێره وشه‌كانی یه‌رمیایه.
- a. 51:1 با یان ئامرازێك بۆ له‌ناوبردنیان.
- b. 51:1 واته خاكی كلدانییه‌كان، مه‌به‌ستی له بابله.
- c. 51:3 له‌ناو ده‌بن: له زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شتێك یان كه‌سێك كه ده‌به‌خشرێت به یه‌زدان، زۆر جار به‌خشینه‌كه به ته‌واوی له ناوده‌بردرێت.
- d. 51:19 بڕوانه 10:12-16.
- e. 51:26 به‌ردی قولینچك: به‌ردێكی گه‌وره له گۆشه‌ی دیوار داده‌نرێت له‌و به‌ردانه به‌هێزتره كه له دیواره‌كه به‌كاردێت و ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی دیواره‌كه.
- f. 51:32 مه‌به‌ستی له پرد و شوێنی په‌ڕینه‌وه‌یه له ڕووباره‌كان.
- g. 51:36 خه‌ڵك له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه له‌بن زه‌وی ده‌ریایه‌ك هه‌بوو وه‌كو سه‌رچاوه‌ی ئاو.
- h. 51:41 ناوی نهێنی بابل بووه.