عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وشه‌ی خودا
- 1
- له سه‌ره‌تادا، وشه‌كه[a] هه‌بوو، وشه‌كه له‌لای خودا بوو، وشه‌كه خۆی خودا بوو.
- 2
- ئه‌و له سه‌ره‌تاوه له‌لای خودا بوو.
- 3
- هه‌موو شتێك به‌و به‌دیهاتووه، بێ ئه‌و هیچ شتێك به‌دی نه‌هاتووه له‌وانه‌ی كه به‌دیهاتوون.
- 4
- وشه‌كه سه‌رچاوه‌ی ژیان بوو، ژیانه‌كه‌ش ڕووناكی مرۆڤ بوو،
- 5
- ڕووناكییهكهش له تاریكی‌دا ده‌دره‌وشێته‌وه و تاریكییه‌كه به‌سه‌ریدا زاڵ نه‌بووه[b] .
- 6
- مرۆڤێك هات كه خودا ناردبووی، ناوی یه‌حیا بوو.
- 7
- ئه‌و بۆ شایه‌تی هات، تاكو شایه‌تی بۆ ڕووناكییه‌كه بدات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه باوه‌ڕ بهێنن.
- 8
- ئه‌و ڕووناكییه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو هات تاكو شایه‌تی بۆ ڕووناكییه‌كه بدات.
- 9
- ئه‌و ڕووناكییه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێكدا ده‌دره‌وشێته‌وه، ده‌هاته جیهان.
- 10
- ئه‌و له جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی.
- 11
- ئه‌و بۆ لای گه‌له‌كه‌ی هات به‌ڵام ئه‌وان پێشوازییان لێ نه‌كرد.
- 12
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشوازییان لێ‌كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، مافی پێدان ببنه ڕۆڵه‌ی خودا،
- 13
- ئه‌وانه‌ی نه به سروشت له‌دایك بوون، نه به خواستی مرۆڤ، نه به ویستی پیاویش، به‌ڵكو له خوداوه له‌دایك بوون[c] .
- 14
- وشه‌كه‌ش بوو به مرۆڤ و له‌نێوانماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ك شكۆی تاقانه‌یه‌ك له باوكه‌وه، پڕ له نیعمه‌ت[d] و ڕاستی.
- 15
- یه‌حیا شایه‌تی بۆ دا، هاواری كرد: «ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه گوتم: ئه‌وه‌ی دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه پێش من بووه.»
- 16
- له گه‌نجینه‌ی پڕیی ئه‌وه‌وه هه‌موومان نیعمه‌ت له‌دوای نیعمه‌تمان وه‌رگرتووه،
- 17
- چونكه ته‌ورات له ڕێگه‌ی موساوه درا، به‌ڵام نیعمه‌ت و ڕاستی له ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحه‌وه هات.
- 18
- هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه، به‌ڵام كوڕه تاقانه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی له باوه‌شی باوكدایه، خودای ده‌رخست.
- شایه‌تیدانی یه‌حیا
- 19
- ئه‌مه‌ش شایه‌تییه‌كه‌ی یه‌حیایه، كاتێك ڕابه‌رانی جوله‌كه‌ی ئۆرشه‌لیم كاهین[e] و لێڤییان[f] نارده لای پرسیاری لێ بكه‌ن: «تۆ كێیت؟»
- 20
- ئه‌و دانی پێدا نا و نكۆڵی نه‌كرد، به‌ڵكو گوتی: «من مه‌سیحه‌كه[g] نیم.»
- 21
- ئینجا لێیان پرسی: «ئه‌ی كێیت؟ ئه‌لیاسی؟» گوتی: «نا، ئه‌و نیم.»
«ئه‌ی تۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی[h] ؟» گوتی: «نه‌خێر.» - 22
- ئینجا پێیان گوت: «باشه تۆ كێیت؟ تاكو وه‌ڵامێك بده‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ئێمه‌یان ناردووه، ده‌رباره‌ی خۆت چی ده‌ڵێی؟»
- 23
- یه‌حیا به وشه‌كانی ئیشایای پێغه‌مبه‌ر وه‌ڵامی دانه‌وه و گوتی:
«{من ئه‌و كه‌سه‌م كه له چۆڵه‌وانی هاوار ده‌كات:
”ڕێگا بۆ هاتنی یه‌زدان ئاماده بكه‌ن.“[i] }» - 24
- نێردراوانیش له فه‌ریسییه‌كان بوون،
- 25
- پرسیاریان لێ‌كرد: «ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه نیت و ئه‌لیاس نیت و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ش نیت، ئیتر بۆچی خه‌ڵكی له ئاو هه‌ڵده‌كێشیت[j] ؟»
- 26
- یه‌حیاش وه‌ڵامی دانه‌وه: «من خه‌ڵكی له ئاو هه‌ڵده‌كێشم، به‌ڵام یه‌كێك له‌نێوانتان ڕاوه‌ستاوه كه نایناسن،
- 27
- ئه‌و له‌دوای من دێت، من شایانی ئه‌وه نیم كه قه‌یتانی پێڵاوه‌كانی بكه‌مه‌وه.»
- 28
- ئه‌مانه له بێتعه‌نیا[k] ڕوویدا، له‌وبه‌ری ڕووباری ئوردونه‌وه، له‌و شوێنه‌ی یه‌حیا خه‌ڵكی له ئاو هه‌ڵده‌كێشا.
- به‌رخی قوربانی خودا
- 29
- بۆ به‌یانی یه‌حیا بینی عیسا دێته لای، گوتی: «ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان لاده‌بات!
- 30
- ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه باسم كرد، پیاوێك دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه پێش من بووه.
- 31
- منیش نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام تاكو ئه‌و بۆ ئیسرائیل ده‌ربكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه هاتووم خه‌ڵكی له ئاو هه‌ڵده‌كێشم.»
- 32
- یه‌حیا شایه‌تی دا: «بینیم ڕۆحی پیرۆز وه‌ك كۆترێك له ئاسمانه‌وه ده‌هاته خواره‌وه و له‌سه‌ری نیشته‌وه.
- 33
- من نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشم، پێی گوتم: ”ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕۆحی پیرۆز دێته خواره‌وه و له‌سه‌ری ده‌نیشێته‌وه، ئه‌و له ڕۆحی پیرۆزتان هه‌ڵده‌كێشێت[l] .“
- 34
- خۆم بینیم و شایه‌تیم دا كه ئه‌مه كوڕی خودایه.»
- قوتابییه یه‌كه‌مینه‌كان
- 35
- بۆ به‌یانی دیسان یه‌حیا له‌گه‌ڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوه‌ستا بوو،
- 36
- عیسای بینی ده‌ڕۆیشت، گوتی: «ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا!»
- 37
- دوو قوتابییه‌كه گوێیان لێی بوو كه وای گوت، دوای عیسا كه‌وتن.
- 38
- عیسا ئاوڕی دایه‌وه و بینی به‌دوایدا دێن، لێی پرسین: «چیتان ده‌وێت؟» پێیان گوت: «ڕابی، له‌كوێ ده‌مێنیته‌وه؟» ڕابی واته مامۆستا.
- 39
- پێی فه‌رموون: «وه‌رن، ته‌ماشا بكه‌ن.» له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانیش ڕۆیشتن و بینییان له‌كوێ ده‌مایه‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌ش له‌گه‌ڵی مانه‌وه، نزیكه‌ی كاتژمێر چواری[m] پاش نیوه‌ڕۆ بوو.
- 40
- ئه‌ندراوسی برای شیمۆن په‌ترۆس، یه‌كێك بوو له‌و دووانه‌ی كه گوێیان له یه‌حیا بوو و دوای عیسا كه‌وتن.
- 41
- یه‌كه‌م جار ئه‌ندراوس چوو شیمۆنی برای دۆزییه‌وه و پێی گوت: «مه‌سیحمان[n] دۆزییه‌وه.» واته ده‌ستنیشانكراو.
- 42
- ئینجا شیمۆنی هێنایه لای عیسا. عیساش ته‌ماشای كرد و فه‌رمووی: «تۆ شیمۆنی كوڕی یۆنای، به‌ڵام به كێفاس[o] ناو ده‌بردرێیت.» كێفاس واته په‌ترۆس.
- 43
- بۆ به‌یانی عیسا ویستی بچێته جه‌لیل، فیلیپۆسی دۆزییه‌وه، پێی فه‌رموو: «دوام بكه‌وه.»
- 44
- فیلیپۆس خه‌ڵكی بێتسه‌یدا بوو، شاره‌كه‌ی ئه‌ندراوس و په‌ترۆس.
- 45
- فیلیپۆسیش ناتانئیلی دۆزییه‌وه، پێی گوت: «ئه‌وه‌ی كه مو‌سا له ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش له پهڕتووكهكانیان له‌سه‌ریان نووسیوه دۆزیمانه‌وه، عیسای كوڕی یوسفی خه‌ڵكی ناسیره‌یه.»
- 46
- ناتانئیل پێی گوت: «ئایا له ناسیره شتی چاك هه‌ڵده‌كه‌وێ؟» فیلیپۆس پێی گوت: «وه‌ره و ببینه.»
- 47
- عیسا ناتانئیلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: «ئه‌وه‌تا ئیسرائیلی به ڕاستی، فێڵی تێدا نییه!»
- 48
- ناتانئیل پێی گوت: «چۆن ده‌مناسیت؟»
عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: «پێش ئه‌وه‌ی فیلیپۆس بانگت بكات، له‌ژێر دار هه‌نجیره‌كه بوویت، تۆم بینی.» - 49
- ناتانئیل وه‌ڵامی دایه‌وه: «ڕابی، تۆ كوڕی خودایت! پاشای ئیسرائیلیت!»
- 50
- عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: «باوه‌ڕت هێنا، چونكه پێم گوتیت له‌ژێر دار هه‌نجیره‌كه تۆم بینی؟ شتی گه‌وره‌تر ده‌بینیت!»
- 51
- ئینجا پێی فه‌رموو: «ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، ده‌بینن ئاسمان كراوه‌ته‌وه و فریشته‌ی خودا‌ش له‌سه‌ر كوڕی مرۆڤ[p] سه‌رده‌كه‌ون و داده‌به‌زن.[q] »
- a. 1:1 وشه‌كه: له زمانی یۆنانی پێی ده‌گوترێت \+tl لۆگۆس\+tl* كه واتایه‌كی فراوانی هه‌یه، زۆرتر به واتای دانایی خودا یان په‌یامی خودا دێت. بڕوانه 1:14 و \+xt عیبرانییه‌كان 11:3 و زه‌بووره‌كان 33:6 و په‌یدابوون 1:5\+xt*.
- b. 1:5 وشه یۆنانییه‌كه دوو واتای هه‌یه: (1) زاڵبوون؛ (2) تێگه‌یشتن.
- c. 1:13 مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ڕۆحی خودا كار ده‌كاته سه‌ر گیانی مرۆڤ و ده‌یكاته بوونه‌وه‌رێكی نوێ، واته ده‌یكاته ڕۆڵه‌ی خودا.
- d. 1:14 نیعمه‌ت: به‌خششه‌كانی خودا به‌بێ شایسته‌بوون، به تایبه‌تی لێخۆشبوونی گوناه و ژیانی هه‌تاهه‌تایی.
- e. 1:19 كاهین: پیاوێكی ئایینی جوله‌كه‌یه كه هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌ركی قوربانی كردن له‌ناو په‌رستگا و فێركردنی خه‌ڵك.
- f. 1:19 تیره‌یه‌كی جوله‌كه بوون، ئه‌ركی خزمه‌تكردنی په‌رستگایان له ئه‌ستۆ بوو.
- g. 1:20 به زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*. به زمانی یۆنانی ده‌بێته \+tl كریستۆس\+tl*، كه به واتای (ده‌ستنیشانكراو) له‌لای خودا دێت كه ڕزگاركه‌ری گه‌له‌كه‌یه‌تی. بڕوانه یه‌كه‌م ساموئێل 16.
- h. 1:21 پێغه‌مبه‌ره‌كه: ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه كه مو‌سا باسی ده‌كات. واته عیسا. بڕوانه \+xt دواوتار 18:15 و یۆحه‌نا 1:45\+xt*.
- i. 1:23 \+xt ئیشایا 40:3.\+xt*
- j. 1:25 یۆنانی: \+tl باپتیزۆ\+tl*، به واتای شوشتن دێت بۆ پاكبوونه‌وه له گوناه، وه‌ك (بسمیلكردن).
- k. 1:28 ئه‌م (بێتعه‌نیا)یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئوردون بوو، جیاوازه له‌وه‌ی نزیكی ئۆرشه‌لیم.
- l. 1:33 به واتای شوشتن دێت بۆ پاكبوونه‌وه له گوناه به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز.
- m. 1:39 یۆنانی: كاتژمێری ده، به كاتی یۆنانی.
- n. 1:41 یۆنانی: \+tl مه‌سیا\+tl*.
- o. 1:42 وشه‌یه‌كی ئارامییه به واتای به‌رد، له یۆنانیش \+tl په‌ترۆس\+tl*.
- p. 1:51 كوڕی مرۆڤ: مه‌سیح به‌م نازناوه خۆی ده‌ناسێنێت. بڕوانه\+xt دانیال 7:13-14.\+xt*
- q. 1:51 بڕوانه \+xt په‌یدابوون 28:12\+xt*.