عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- چه‌وركردنی عیسا بۆ مردن
- 1
- شه‌ش ڕۆژ پێش جه‌ژنی په‌سخه عیسا هاته بێتعه‌نیا كه له‌عازری لێ‌بوو، ئه‌وه‌ی عیسا له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه.
- 2
- له‌وێ شێوێكیان بۆ ئاماده كرد، مه‌رسا خزمه‌تی ده‌كرد، لهعازریش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی پاڵیدابووه‌وه.
- 3
- مریه‌میش نیو لیتر بۆنی ناردینی بێگه‌ردی گرانبه‌های هێنا و پێی عیسای چه‌وركرد، ئینجا به قژی پێیه‌كانی عیسای سڕییه‌وه و ماڵه‌كه‌ش پڕبوو له بۆنی خۆش.
- 4
- یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی كه یه‌كێك بوو له قوتابییه‌كانی و به‌ته‌مابوو به گرتنی بدات، گوتی:
- 5
- «بۆچی ئه‌م بۆنه به سێ سه‌د دینار نه‌فرۆشرا و نه‌درا به هه‌ژاران؟»
- 6
- ئه‌مه‌ی گوت نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژاران ده‌خوات، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دز بوو و سندوقی پاره‌شی له‌لا بوو، هه‌رچی تێدا دابنرابووایه ده‌یبرد.
- 7
- عیساش فه‌رمووی: «وازی لێ بهێنن، بۆ ڕۆژی ناشتنم هه‌ڵیگرتبوو،
- 8
- چونكه هه‌ژاران هه‌میشه له‌گه‌ڵتانن، به‌ڵام من هه‌میشه له‌لاتان نیم.»
- 9
- كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆر له جوله‌كه‌كان زانییان عیسا له‌وێیه، هاتن، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر عیسا، به‌ڵكو بۆ بینینی لهعازریش كه له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه.
- 10
- ئه‌وسا كاهینانی باڵا ته‌گبیریان كرد لهعازریش بكوژن،
- 11
- چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له جوله‌كه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌ڕۆیشتن و باوه‌ڕیان به عیسا ده‌هێنا.
- كه‌ژاوه‌ی پاشایانه
- 12
- بۆ به‌یانی ئه‌و ئاپۆره‌یه له خه‌ڵك كه هاتبوون بۆ جه‌ژن، بیستیان كه عیسا دێت بۆ ئۆرشه‌لیم.
- 13
- لقه دار خورمایان برد و به‌ره‌وپیری چوون، هاواریان ده‌كرد:
«هۆسانا![a] {پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی یه‌زدانه‌وه دێت!}[b] »
«پیرۆزه پاشای ئیسرائیل!» - 14
- عیسا جاشكێكی بینی، سواری بوو، وه‌ك نووسراوه:
- 15
- {ئه‌ی شاری سییۆن[c] مه‌ترسه،
ئه‌وه‌تا پاشاكه‌ت دێت
به سواری جاشی ماكه‌رێك.}[d] - 16
- سه‌ره‌تا قوتابییه‌كانی له‌مانه تێنه‌گه‌یشتن. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی عیسا شكۆدار كرا[e] ، بیریان كه‌وته‌وه كه ئه‌مانه ده‌رباره‌ی ئه‌و نووسراوه، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌یان بۆ ئه‌و كرد.
- 17
- هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه له‌گه‌ڵی بوون كاتێك له‌عازری له‌ناو گۆڕه‌كه‌وه بانگ‌كرد و له‌نێو مردووان‌دا هه‌ڵیستانده‌وه، شایه‌تییان بۆی ده‌دا.
- 18
- له‌به‌ر ئه‌وه بوو خه‌ڵكه‌كه چوونه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازیی لێ بكه‌ن، چونكه بیستیان ئه‌و په‌رجووه‌ی كردووه.
- 19
- فه‌ریسییه‌كانیش به یه‌كتریان گوت: «ده‌بینن ئێوه هیچتان له ده‌ست نایه‌ت؟ ئه‌وه‌تا هه‌موو جیهان دوای كه‌وتووه!»
- مردن ده‌رگایه بۆ ژیان
- 20
- هه‌ندێك یۆنانی[f] له‌نێو ئه‌وانه بوون كه هاتبوون له جه‌ژندا خواپه‌رستی بكه‌ن،
- 21
- ئه‌مان هاتنه لای فیلیپۆسی خه‌ڵكی بێتسه‌یدای جه‌لیل، پێیان گوت: «گه‌وره‌م، ده‌مانه‌وێت عیسا ببینین.»
- 22
- فیلیپۆسیش هات و به ئه‌ندراوسی گوت، ئینجا ئه‌ندراوس و فلیپۆس هاتن و به عیسایان گوت.
- 23
- عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: «كاتی شكۆداركردنی كوڕی مرۆڤ هاتووه.
- 24
- ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، ده‌نكه گه‌نم ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وێته ناو زه‌وی و نه‌مرێت، به ته‌نها ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام كه مرد، ئه‌وسا به‌رهه‌می زۆر ده‌دات.
- 25
- ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی خۆشده‌وێت ده‌یدۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م جیهانه‌دا ڕقی له ژیانی خۆی ده‌بێته‌وه، ئه‌وا بۆ هه‌تاهه‌تاییه ژیانی ده‌پارێزێت.
- 26
- ئه‌وه‌ی خزمه‌تم ده‌كات با به‌دوام بكه‌وێت. ئیتر من له هه‌ر شوێنێك بم، خزمهتكاریشم له‌وێیه. ئه‌گه‌ر یه‌كێك خزمه‌تم بكات باوكم ڕێزی لێ ده‌گرێت.»
- عیسا باسی مردنی خۆی ده‌كات
- 27
- «ئێستا خه‌مبارم، چی بڵێم؟ ”باوكه له‌م كاته[g] ڕزگارم بكه“؟ نه‌خێر به‌ڵام من بۆ ئه‌م كاته هاتووم.
- 28
- ئه‌ی باوك، ناوت شكۆدار بكه!»
جا ده‌نگێك له ئاسمانه‌وه هات: «شكۆدارم كردووه و شكۆداریشی ده‌كه‌مه‌وه.» - 29
- ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێ ئاماده‌بوون گوێیان لێ‌بوو، گوتیان: «هه‌وره‌تریشقه بوو!» هه‌ندێكی دیكه‌یان گوتیان: «فریشته‌یه‌ك بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد.»
- 30
- عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: «ئه‌و ده‌نگه‌ی هات بۆ من نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئێوه بوو.
- 31
- ئێستا كاتی حوكمدانی ئه‌م جیهانه‌یه. ئێستا سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه ده‌رده‌كرێت.
- 32
- كاتێك منیش له زه‌وییه‌وه به‌رز ده‌كرێمه‌وه، ئه‌وا هه‌مووان بۆ لای خۆم ڕاده‌كێشم.»
- 33
- ئه‌مه‌ی گوت ئاماژه‌ی كرد به‌و شێوه مردنه‌ی كه ده‌بێت بمرێت.
- 34
- خه‌ڵكه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: «له ته‌وراتدا بیستوومانه كه مه‌سیح هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه، ئیتر چۆن ده‌ڵێی ”كوڕی مرۆڤ ده‌بێت به‌رز بكرێته‌وه“؟ ئه‌م كوڕی مرۆڤه كێیه؟»
- 35
- عیساش پێی فه‌رموون: «ڕووناكییه‌كه‌تان بۆ كاتێكی كورت له‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه. بڕۆن هه‌تا ڕووناكیتان له‌گه‌ڵه، نه‌وه‌ك تاریكیتان به‌سه‌ردا بێت، چونكه ئه‌وه‌ی به تاریكی‌دا ده‌ڕوات نازانێ بۆ كوێ ده‌ڕوات.
- 36
- باوه‌ڕ به ڕووناكییه‌كه بهێنن هه‌تا ڕووناكییه‌كه‌تان له‌گه‌ڵدایه، تاكو ببنه ڕۆڵه‌ی ڕووناكییه‌كه.» عیسا ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، ڕۆیشت و خۆی لێیان شارده‌وه.
- 37
- هه‌رچه‌نده زۆر په‌رجووی له‌به‌رده‌میان كرد، به‌ڵام باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا،
- 38
- تاكو وته‌ی ئیشایا پێغه‌مبه‌ر بێته دی كه گوتی:
{ئه‌ی یه‌زدان، كێ باوه‌ڕی به په‌یامه‌كه‌مان كرد؟
هێزی یه‌زدان بۆ كێ ده‌ركه‌وت؟}[h] - 39
- له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یانتوانی باوه‌ڕ بهێنن، چونكه ئیشایا له شوێنێكی دیكه گوتی:
- 40
- {چاویانی كوێر و دڵیانی ڕهقكردووه،
بۆ ئه‌وه‌ی به چاویان نه‌بینن و به دڵیان تێنه‌گه‌ن،
نه‌وه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه و منیش چاكیان بكه‌مه‌وه.}[i] - 41
- ئیشایا ئه‌مانه‌ی گوت، چونكه شكۆی ئه‌وی بینی و باسی كرد.
- 42
- هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕابهرهكانیش باوه‌ڕیان پێی هێنا، به‌ڵام له‌به‌ر فه‌ریسییه‌كان ڕایاننه‌ده‌گه‌یاند نه‌وه‌ك له كه‌نیشت ده‌ربكرێن،
- 43
- چونكه شكۆی خه‌ڵكیان له شكۆی خودا زیاتر خۆشده‌ویست.
- ڕووناكی باوه‌ڕ
- 44
- عیساش هاواری كرد و فه‌رمووی: «ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، باوه‌ڕ به من ناهێنێت، به‌ڵكو به‌وه‌ی ناردوومی،
- 45
- ئه‌وه‌ش كه ده‌مبینێت، ئه‌وه ده‌بینێت كه ناردوومی.
- 46
- من وه‌ك ڕووناكی هاتوومه‌ته جیهان، تاكو هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕم پێ بهێنێت له تاریكی‌دا نه‌مێنێته‌وه.
- 47
- «ئه‌گه‌ر یه‌كێك گوێی له وته‌كانم بوو و كاری پێ نه‌كرد، من حوكمی ناده‌م، چونكه نه‌هاتووم تاكو جیهان حوكم بده‌م، به‌ڵكو جیهان ڕزگار بكه‌م.
- 48
- ئه‌وه‌ی ڕه‌تم بكاته‌وه و وته‌كانم وه‌رنه‌گرێت، یه‌كێك هه‌یه حوكمی بدات، ئه‌و قسه‌یه‌ی كه من كردم له ڕۆژی دواییدا حوكمی ده‌دات.
- 49
- من له خۆمه‌وه قسه‌م نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌و باوكه كه ناردوومی ڕایسپاردووم كه چی بڵێم و چ قسه‌یه‌ك بكه‌م.
- 50
- ده‌زانم ڕاسپارده‌ی ئه‌و ژیانی هه‌تاهه‌تاییه، جا هه‌رچی ده‌یڵێم، چۆن باوك پێی فه‌رمووم ئاوا ده‌ڵێم.»
- a. 12:13 بڕوانه \+xt مه‌تا 21:9\+xt*.
- b. 12:13 \+xt زه‌بووره‌كان 118:25،26.\+xt*
- c. 12:15 مه‌به‌ست له خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیمه.
- d. 12:15 \+xt زه‌كه‌ریا 9:9\+xt*
- e. 12:16 مه‌به‌ستی له له‌خاچدان و هه‌ستانه‌وه‌ی عیسایه.
- f. 12:20 مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌یه كه جوله‌كه نین.
- g. 12:27 كاتی ئازاری له‌خاچدان.
- h. 12:38 \+xt ئیشایا 53:1\+xt*
- i. 12:40 \+xt ئیشایا 6:10\+xt*