عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - وەڵامی سێیەمی ئەلیفاز
- 1
- ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟
 تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟
- 3
- ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟
 ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟
- 4
- «ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و
 تۆ دەداتە دادگا؟
- 5
- ئایا خراپەکانت زۆر نین و
 تاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟
- 6
- بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت و
 جلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە.
- 7
- ئاوت نەدا بە تینوو و
 ئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی،
- 8
- هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی،
 کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو.
- 9
- بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد و
 دەستی هەتیوانت شکاند.
- 10
- لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە و
 ترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت،
- 11
- لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت و
 لافاوێک داتدەپۆشێت.
- 12
- «ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟
 سەیری لووتکەی ئەستێرەکان بکە چەند خۆیان بڵند گرتووە!
- 13
- بەڵام تۆ دەڵێیت: ”خودا چی دەزانێت؟
 ئایا لە پشت هەوری ڕەشەوە دادوەری دەکات؟
- 14
- هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێت
 کە بەسەر بازنەی ئاسمان هاتوچۆ دەکات.“
- 15
- ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیت
 کە خراپەکاران پێیدا ڕۆیشتوون؟
- 16
- ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا،
 ڕووبار بەسەر بناغەکەیاندا ڕژا.
- 17
- ئەوانەی بە خودایان گوت: ”لێمان دوور بکەوە!
 خودای هەرە بەتوانا چیمان لەگەڵ دەکات؟“
- 18
- بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی،
 با ڕاوێژی خراپەکاران لێم دوور بێت.
- 19
- ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن،
 بێگەردیش گاڵتەیان پێ دەکات:
- 20
- ”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن و
 سامانەکەشیان ئاگر دەیخوات.“
- 21
- «تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە،
 بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت.
- 22
- تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە و
 قسەکانی بخە دڵتەوە.
- 23
- ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە،
 ئەگەر ستەم لە چادرەکەت دووربخەیتەوە،
- 24
- ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ و
 زێڕی ئۆفیر بۆ ناو بەردی شیوەکان،
- 25
- ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت و
 بە زیوی گرانبەها بۆ تۆ.
- 26
- بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت،
 ڕووت لە خودا دەکەیت.
- 27
- نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت،
 نەزرەکانت[a] بەجێدەهێنیت.
- 28
- بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت،
 بەسەر ڕێگاکانت ڕووناکی دەدرەوشێتەوە.
- 29
- کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت: ”هەڵیانبستێنەوە!“
 ئەوا خودا ماتومەلوولەکان ڕزگار دەکات.
- 30
- تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات،
 بەهۆی دەستپاکییەکەت دەرباز دەبێت.»
- a. 22:27 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەو کارە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەمیش ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێیەوە پابەندی کردووە. بڕوانە سەرژمێری 21:2.

