عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی:
 - 2
 - «بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە،
سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە، - 3
 - هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت،
هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت، - 4
 - لێوەکانم بە خراپە نادوێن و
زمانم بە فێڵ ناگەڕێت. - 5
 - لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە،
هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم. - 6
 - دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم،
بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات. - 7
 - «با دوژمنم وەک بەدکار بێت و
بەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت. - 8
 - خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە،
کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟ - 9
 - ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێت
کە تەنگانەی بەسەردا دێت؟ - 10
 - یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟
ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟ - 11
 - «من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛
کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە. - 12
 - ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان،
ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟ - 13
 - «ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە،
میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن. - 14
 - ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن و
نەوەکەشی تێر نان نابن. - 15
 - دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ و
بێوەژنەکانیان ناگرین. - 16
 - ئەگەر زیو وەک خۆڵ و
جلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات، - 17
 - ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات،
بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات. - 18
 - وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت و
وەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات. - 19
 - بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛
کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە. - 20
 - کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن،
ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت. - 21
 - بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات،
لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت. - 22
 - لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت،
بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات. - 23
 - بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات،
بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.» 

