عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی:
2
«ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟
گوتت: ”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“
3
لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت: ”چ سوودێکی بۆم هەیە،
قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“
4
«من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە،
وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە.
5
تەماشای ئاسمان بکە و ببینە،
تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن.
6
ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە و
ئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟
7
ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە،
یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟
8
خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە و
ڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە.
9
«خەڵک لەتاوی زۆرداری هاوار دەکەن،
لەبەر ستەمکاران هاواری فریاکەوتن دەکەن.
10
ناڵێن: ”کوا خودای بەدیهێنەرم،
ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات،
11
ئەوەی فێرمان دەکات زیاتر لە ئاژەڵەکانی زەوی و
لە باڵندەکانی ئاسمان داناترمان دەکات؟“
12
کاتێک خەڵک لە دەست لووتبەرزی خراپەکاران هاوار دەکەن،
وەڵام ناداتەوە.
13
خودا گوێ لە داواکاری پووچیان ناگرێت،
توانادارەکە تەماشای ناکات.
14
ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێت
ئەگەر بڵێیت کە نایبینیت،
داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی و
دەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت،
15
هەروەها تووڕەییەکەی هەرگیز سزا نادات و
گوێ نادات بە زۆری خراپەکاری.
16
بەم جۆرە ئەیوب لە هیچ دەمی کردووەتەوە و
بەبێ زانین قسەی زل دەکات.»