عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - «لەبەر ئەمە دڵم خورپە دەکات و
لە جێی خۆی دەست دەکات بە کوتان. - 2
 - بۆ نەڕەی دەنگەکەی و گرمەگرمی دەمی
گوێ شل بکە! - 3
 - لەژێر هەموو ئاسمان هەتا ئەوپەڕی زەوی،
بە بروسکەکەی دەردەبڕێت. - 4
 - لەدوای ئەوەش هەر دەنگی نەڕەکەی دێت،
بە دەنگی پڕ شانازییەکەی دەگرمێنێت.
کاتێک دەنگ دەداتەوە
بروسکەکەی ڕاناگرێت. - 5
 - خودا بە دەنگێکی سەرسوڕهێنەر دەگرمێنێت؛
کاری مەزنی وا دەکات کە ئێمە تێیناگەین. - 6
 - بە بەفر دەفەرموێت: ”بکەوە سەر زەوی،“
هەروەها بە تاوە باران دەفەرموێت: ”بە لێزمە ببارێ.“ - 7
 - مۆر لە دەستی هەموو مرۆڤێک دەدات،
بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی دروستکەری خۆیان بناسن. - 8
 - گیانلەبەران دەچنە ناو لانەکانی خۆیانەوە و
لەناو کونەکانی خۆیان دەمێننەوە. - 9
 - لە باشوورەوە ڕەشەبا دێت و
لە باکووریشەوە سەرما. - 10
 - لە هەناسەی خوداوە بەستەڵەک پەیدا دەبێت و
سەر ڕووی ئاوەکان دەبنە سەهۆڵ. - 11
 - هەروەها هەورەکان بە شێ بار دەکات؛
بروسکەکەی بەناو هەورەکاندا پەرت دەکات. - 12
 - بەگوێرەی خواستی ئەو
لەسەر ڕووی زەوی ئاوەدان دەگەڕێن
هەتا هەموو ئەوە بکات کە فەرمانی پێ دەکرێت. - 13
 - هەورەکان دەهێنێت بۆ تەمبێکردنی خەڵک،
یان بۆ ئەوەی ئاو بداتە زەوییەکەی و
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پیشان بدات. - 14
 - «ئەیوب گوێ بۆ ئەمە شل بکە!
هەستە و لە پەرجووەکانی خودا وردبەرەوە. - 15
 - ئایا دەزانیت خودا چۆن فەرمان بە هەورەکان دەکات،
یان درەوشانەوەی هەورە بروسکەکەی چۆنە؟ - 16
 - ئایا دەزانیت چۆن هەورەکان بە ئاسمانەوە وەستاون،
ئایا کارە سەرسوڕهێنەرەکانی خودا دەزانیت ئەوەی کە زانیاری تەواوە؟ - 17
 - ئەی ئەوەی لەناو جلوبەرگەکەت گەرما دەتخوات
بە کپبوونی زەوی بە بای باشوور، - 18
 - ئایا دەتوانیت هاوکاری ئەو بکەیت ئاسمان بڵاو بکەیتەوە،
کە وەک ئاوێنەیەکی لە بڕۆنز داڕێژراو ڕەقە؟ - 19
 - «پێمان بڵێ کە چی پێ بڵێین؛
لەبەر ئەوەی ئێمە لە تاریکیداین ناتوانین داواکارییەکەمان ئامادە بکەین. - 20
 - ئایا دەبێت پێی بگوترێت کە من دەمەوێ قسە بکەم؟
ئایا مرۆڤ قسە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بە قووتدان بدات؟ - 21
 - ئێستاش کەس ناتوانێت تەماشای خۆر بکات
کە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە
دوای ئەوەی با هەڵیکرد و ئاسمانی بێگەرد کرد. - 22
 - لە باکوورەوە بە شکۆمەندییەکی زێڕین دێت،
خودای شکۆدار و سامناک دێت. - 23
 - ئێمە پەی بە خودای هەرە بەتوانای باڵادەست نابەین،
کە لەبەر دادپەروەرییە مەزنەکەی و ڕاستودروستییە زۆرەکەی ستەم ناکات. - 24
 - لەبەر ئەمە خەڵکی لێی دەترسن،
چونکە ئاوڕ دەداتەوە لەوانەی کە بە دڵیان دانان.» 

