عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - یەزدان قسە دەکات
 - 1
 - یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:
 - 2
 - «ئەمە کێیە، بێ زانیاری قسە دەکات و
ڕاوێژی من تێک دەدات؟ - 3
 - ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە،
پرسیارت لێ دەکەم و
وەڵامم بدەوە. - 4
 - «کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟
ئەگەر تێگەیشتنت هەیە پێم بڵێ. - 5
 - کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت!
یان کێ گوریسی پێوانەی بەسەردا هێنا؟ - 6
 - بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند،
یان کێ بەردی بناغەکەی دانا، - 7
 - کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد و
هەموو فریشتەکان[a] هوتافیان دەکێشا؟ - 8
 - «کێ بە دەروازەکان دەریای بەندکرد،
کاتێک بە پاڵەپەستۆ لە منداڵدان هاتە دەرەوە، - 9
 - کە هەورم کردە بەرگی و
هەوری تاریکم کرد بە قۆنداغی، - 10
 - کە فەرزی خۆم بەسەریدا سەپاند و
دەروازە و شمشیرەم[b] بۆ دانا، - 11
 - فەرمووم: ”هەتا ئێرە دێیت و تێناپەڕیت؛
لێرە شەپۆلەکانی لووتبەرزیت دەشکێن“؟ - 12
 - «ئایا لە هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژانی ژیانتدا فەرمانت بە بەرەبەیان کردووە،
هەتا زەردەی خۆر هەڵنەیێت، - 13
 - هەتا ڕۆخەکانی زەوی بگرێت و
بەدکارانی لێ بتەکێنێت؟ - 14
 - وەکو مۆرێک کە لە قوڕی دەدەیت،
دەوەستێت هەروەکو بەرگی پۆشیبێت. - 15
 - ڕووناکی لە بەدکاران قەدەغە دەکرێت و
دەستی بەرزکراوەیان دەشکێنرێت. - 16
 - «ئایا گەیشتیتە سەرچاوەکانی دەریا و
بەناو کون و کەلەبەرەکانی قووڵاییدا هاتوچۆت کرد؟ - 17
 - ئایا دەروازەکانی مردنت بۆ ئاشکرا بوون
یان دەروازەکانی سێبەری مەرگت بینی؟ - 18
 - ئایا پانوبەرینی زەوی دەزانیت؟
ئەگەر هەموو ئەم شتانە دەزانیت، پێم بڵێ. - 19
 - «کام ڕێگایە دەچێتە نشینگەی ڕووناکی؟
ئەی شوێنی نیشتەجێبوونی تاریکی لەکوێیە؟ - 20
 - ئایا دەتوانیت هەریەکەیان بۆ سنووری خۆی ببەیت و
ڕێگای ماڵەکانیان شارەزابیت؟ - 21
 - لەبەر ئەوەی تۆ لەپێش ئەمانەوە لەدایک ببوویت!
بە دڵنیاییەوە تۆ زۆر تەمەن درێژیت! - 22
 - «ئایا چووی بۆ ناو ئەمبارەکانی بەفر
یان کۆگاکانی تەرزەت بینیوە، - 23
 - ئەوەی هەڵمگرتووە بۆ کاتی تەنگانە،
بۆ ڕۆژانی نەهامەتی و جەنگ؟ - 24
 - لە چ ڕێگایەکەوە بروسکە دابەش دەبێت و
بای ڕۆژهەڵات لەسەر زەوی بڵاو دەبێتەوە؟ - 25
 - کێ لێکی جیا کردەوە جۆگەکان بۆ بارانی بە لێشاو و
ڕێچکە بۆ باوبۆران؟ - 26
 - بۆ ئاودانی خاکێک کە مرۆڤی تێدا نییە،
بەسەر چۆڵەوانییەک کە ئادەمیزادی تێدا نییە، - 27
 - بۆ ئەوەی خاکی کاول و وێران تێر بکات،
وا بکات گیای لێ بڕووێت. - 28
 - ئایا باران باوکی هەیە؟
ئەی کێ دڵۆپەکانی شەونم دەخاتەوە؟ - 29
 - بەستەڵەک لە سکی کێ دێتە دەرەوە؟
شەختەی ئاسمان بۆ کێ لەدایک دەبێت، - 30
 - کاتێک ئاوەکان وەک بەردیان لێ دێت و
ڕووی قووڵاییەکان دەیبەستێت؟ - 31
 - «ئایا تۆ دەتوانیت گرێیەکانی حەوتەوانە[c]  ببەستیت
یان گرێ بەستراوەکانی ڕاوچی بکەیتەوە؟ - 32
 - ئایا تۆ دەتوانیت کەلووەکان[d]  لە کاتی خۆی دەربخەیت،
یان ڕێنمایی کەلووی ورچ بکەیت لەگەڵ بەچکەکانی؟ - 33
 - ئایا یاساکانی ئاسمان دەزانیت،
یاخود تۆ بڕیاری دەسەڵاتی ئەو بەسەر زەویدا دەچەسپێنیت؟ - 34
 - «ئایا دەتوانیت دەنگت بۆ هەورەکان بەرز بکەیتەوە
هەتا بە لێشاوی ئاو داتبپۆشێت؟ - 35
 - ئایا توانای ئەوەت هەیە بروسکەکان بنێریت،
جا بڕۆن و بڵێن: ”ئەوەتاین ئێمە“؟ - 36
 - کێ دانایی دەبەخشێت
یان تێگەیشتن بە مێشک دەدات؟ - 37
 - کێ بە داناییەوە هەورەکان دەژمێرێت
یان مەشکەکانی ئاسمان دەڕژێنێت، - 38
 - کاتێک تێکەڵ بە خۆڵ دەبێت
یەکدەگرن و دەبنە قوڕ؟ - 39
 - «ئایا تۆ نێچیر بۆ شێرە مێ ڕاو دەکەیت
یان هەڵپەی بەچکە شێرەکان ئارام دەکەیتەوە، - 40
 - کاتێک لەناو بێشەکەیان خۆیان دەکێشنەوە و
خۆیان مەڵاس دەدەن بۆ بۆسە؟ - 41
 - کێ ڕاو بۆ قەلەڕەش ئامادە دەکات
کە بەچکەکانی دەقیڕێنن بۆ خودا و
لەبەر نەبوونی خواردن پەرتەوازە بوون؟ 
- a. 38:7 عیبری: کوڕانی خودا. بڕوانە پەیدابوون 6:2.
 - b. 38:10 شمشیر، پارچە دارێک بووە لە جیاتی قوفڵ لە دواوەی دەرگا بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە بۆ داخستنی دەرگا.
 - c. 38:31 یەکێک لە کەلووەکانە.
 - d. 38:32 مەبەستی بورجەکانە، هەریەک لە حەوتەوانە و ڕاوچی و ورچ لە چەند ئەستێرەیەک پێکدێن.
 

