عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - پەیامی یەزدان کە بۆ یۆئێلی کوڕی پەتوئێل هات:
 - هێرشی کوللە
 - 2
 - ئەی پیران، گوێ لەمە بگرن،
ئەی هەموو دانیشتووانی خاکەکە، گوێ شل بکەن.
ئایا ئەمە لە سەردەمی ئێوە
یان لە سەردەمی باوباپیرانتان ڕوویداوە؟ - 3
 - ئەمە بۆ کوڕەکانتان بگێڕنەوە،
کوڕەکانیشتان بۆ کوڕەکانیان،
کوڕەکانیشیان بۆ نەوەی دوای خۆیان. - 4
 - ئەوەی لەبەر کوللەی قرتێنەر مایەوە
کوللەی گەورە لووشیان دا،
ئەوەی لەبەر کوللەی گەورە مایەوە
پێکوڕە لووشیان دا،
ئەوەش کە لەبەر پێکوڕە مایەوە
وردە کوللەی لووشیان دا. - 5
 - ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن!
ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە،
واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن،
چونکە لە دەمتان بڕاوە. - 6
 - نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا،
بەهێز و بێشومارە،
ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە و
کەڵبەی شێرە مێی هەیە. - 7
 - دار مێوەکەمی وێران کردووە و
دار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە،
توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە،
لقەکانی سپی بوونەوە. - 8
 - شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش[a]  پۆشیو،
بۆ مێردی گەنجییەتی کە نەماوە. - 9
 - پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب
لە ماڵی یەزدان بڕایەوە،
کاهینەکان دەلاوێننەوە،
ئەوانەی خزمەتکاری یەزدانن. - 10
 - کێڵگەکان وێران بوون،
خاک شیوەنی گێڕا،
چونکە دانەوێڵە فەوتا،
شەرابی نوێ نەما،
ڕۆن لە هیزە بڕا. - 11
 - ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن،
ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن،
بۆ گەنم و جۆ،
چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو. - 12
 - دار مێو وشک هەڵگەڕا و
دار هەنجیر سیس بوو،
دار هەنار و خورما و سێو،
هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان.
بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما. - بانگەوازی تۆبەکردن
 - 13
 - ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە،
ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن.
ئەی خزمەتکارانی خوداکەم،
وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە،
چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب
لە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە. - 14
 - ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،
بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن،
پیران کۆبکەنەوە،
هەموو دانیشتووانی خاکەکەش
بێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان،
هاوار بکەن بۆ یەزدان. - 15
 - ئای بۆ ئەو ڕۆژە!
چونکە ڕۆژی یەزدان[b] نزیک بووەتەوە،
وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت. - 16
 - ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟
ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟ - 17
 - تۆوی دانەوێڵەکان
لەژێر باڕستی خاکدا ڕزین،
کۆگاکان چۆڵ کران،
ئەمبارەکان وێران کران،
چونکە دانەوێڵە وشک بوو. - 18
 - ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن!
مێگەلەکان بەڕەڵا بوون،
چونکە لەوەڕگایان نییە،
تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون. - 19
 - ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم،
چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد،
گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند. - 20
 - تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە،
چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە و
ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە. 
- a. 1:8 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.
 - b. 1:15 لێرەدا مەبەست لە ڕووداوێکە کە دەبێتە سزای ئیسرائیل لەلایەن خوداوە لەسەر ستەمکاری و خراپەکارییان.
 

