عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- فه‌رمانی یه‌زدان بۆ یه‌شوع
- 1
- ئه‌وه بوو پاش مردنی موسای به‌نده‌ی یه‌زدان، یه‌زدان به یه‌شوعی كوڕی نونی خزمه‌تكاری موسای فه‌رموو:
- 2
- «موسای به‌نده‌م مرد، ئێستا هه‌سته، خۆت و هه‌موو ئه‌م گه‌له له ڕووباری ئوردونه‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌و خاكه‌ی پێیان ده‌ده‌م، واته به نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
- 3
- هه‌ر شوێنێك پێی لێ بنێن، به ئێوه‌ی ده‌ده‌م، هه‌روه‌ك به موسام فه‌رموو،
- 4
- له چۆڵه‌وانییه‌وه و له‌م لوبنانه‌وه هه‌تا ڕووباری گه‌وره، ڕووباری فورات، هه‌موو خاكی حیتییهكان و هه‌تا ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست[a] به‌ره‌و ڕۆژئاوا ده‌بێت به سنوورتان.
- 5
- له هه‌موو ڕۆژانی ژیانت كه‌س به‌ره‌و ڕووت ناوه‌ستێت. هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ موسادا بووم، له‌گه‌ڵ تۆش ده‌بم و فه‌رامۆشت ناكه‌م و به‌جێت ناهێڵم.
- 6
- «به‌هێزبه و ئازابه، چونكه ئه‌و خاكه بۆ ئه‌م گه‌له ده‌كه‌یت به میرات كه سوێندم بۆ باوباپیرانیان خواردووه كه پێیانی بده‌م.
- 7
- ته‌نها به‌هێزبه و زۆر ئازابه، بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیار بیت بۆ كاركردن به‌پێی هه‌موو ئه‌و فێركردنه‌ی كه موسای به‌نده‌م فه‌رمانی پێ كردوویت. نه به‌لای ڕاست و نه به‌لای چه‌پ لێی لامه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ركوێیه‌ك بچیت سه‌ركه‌وتوو بیت.
- 8
- په‌ڕتووكی ئه‌م فێركردنه له ده‌مت جیا نه‌بێته‌وه، به‌ڵكو به شه‌و و به ڕۆژ لێی وردبه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وریابیت بۆ كاركردن به‌پێی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێیدا نووسراوه، ئه‌و كاته ژیانت ڕاسته‌ڕێ ده‌بێت و سه‌رده‌كه‌ویت.
- 9
- ئایا من فه‌رمانم به تۆ نه‌كرد؟ جا به‌هێزبه و ئازابه، مه‌تۆقه و وره به‌رمه‌ده، چونكه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت له‌گه‌ڵته بۆ هه‌ركوێ بچیت.»
- 10
- ئیتر یه‌شوع فه‌رمانی به كوێخاكانی گه‌ل كرد و پێی گوتن:
- 11
- «به‌ناو ئۆردوگاكه‌دا تێبپه‌ڕن و فه‌رمان به گه‌ل بكه‌ن و بڵێن: ”ئازووقه بۆ خۆتان ئاماده بكه‌ن، چونكه پاش سێ ڕۆژی دیكه له ڕووباری ئوردونه‌وه ده‌په‌ڕنه‌وه هه‌تا بچنه ناوه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌دا بگرن كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌تانداتێ هه‌تا ببنه خاوه‌نی.“»
- 12
- پاشان یه‌شوع به ڕه‌ئوبێنی و گادییهكان و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه‌ی[b] گوت:
- 13
- «ئه‌و وشه‌یه‌ی موسای به‌نده‌ی یه‌زدان فه‌رمانی پێ كردن، به‌بیری خۆتانی بهێننه‌وه، كه پێی ڕاگه‌یاندن یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان، ئێوه‌ی حه‌سانده‌وه و ئه‌م خاكه‌ی پێدان.
- 14
- ژن و منداڵ و ئاژه‌ڵی ماڵیتان له‌م خاكه‌دا ده‌مێننه‌وه كه مو‌سا پێی‌دان، له‌م به‌ری ڕووباری ئوردون به‌لای ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵام هه‌موو جه‌نگاوه‌ره قاره‌مانه‌كان به چه‌كه‌وه له‌پێش براكانتانهوه ده‌په‌ڕنه‌وه. یارمه‌تی براكانتان ده‌ده‌ن
- 15
- هه‌تا یه‌زدان وه‌ك ئێوه براكانتان ده‌حه‌سێنێته‌وه و ئه‌وانیش ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌دا ده‌گرن كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌یانداتێ. دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خاكه‌كه‌ی میراتیتان و داگیری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی موسای به‌نده‌ی یه‌زدان له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون به‌ره‌و خۆر هه‌ڵاتن پێی‌دان.»
- 16
- ئه‌وانیش وه‌ڵامی یه‌شوعیان دایه‌وه و گوتیان: «هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی فه‌رمانت پێ كردین جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و بۆ هه‌ر شوێنێكمان بنێریت ده‌چین،
- 17
- به‌پێی هه‌موو ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی مو‌سا بووین ئاوا گوێڕایه‌ڵی تۆش ده‌بین. با یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت له‌گه‌ڵت بێت وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ مو‌سا بوو.
- 18
- هه‌ركه‌سێك یاخی بێت له فه‌رمانه‌كانت و گوێڕایه‌ڵی وشه‌كانت نه‌بێت له هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێ ده‌كه‌یت، ده‌كوژرێت، به‌ڵام ته‌نها به‌هێز و ئازابه!»
- a. 1:4 ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست: عیبری ده‌ریای مه‌زن.
- b. 1:12 هۆزی مه‌نه‌شه دابه‌ش ببوون بۆ سه‌ر دوو به‌ش، هه‌ریه‌كه‌یان كه‌وتبووه لایه‌كی ڕووباری ئوردون.