عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- كاهینه‌كان خزمه‌تیان ده‌ستپێده‌كه‌ن
- 1
- له ڕۆژی هه‌شته‌م، مو‌سا هارون و كوڕه‌كانی و پیرانی ئیسرائیلی بانگ‌كرد و
- 2
- به هارونی گوت: «جوانهگایهك بۆ خۆت، بۆ قوربانی گوناه و به‌رانێك بۆ قوربانی سووتاندن ببه، هه‌ردووكیان ساغ بن و له‌به‌رده‌م یه‌زدان پێشكه‌شیان بكه.
- 3
- له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش بدوێ و بڵێ: ”گیسكێكی نێرینه بۆ قوربانی گوناه و جوانهگایهك و به‌رخێكی یه‌ك ساڵه‌ی ساغ بۆ قوربانی سووتاندن و
- 4
- گایه‌ك[a] و به‌رانێك بۆ قوربانی هاوبه‌شی بۆ سه‌ربڕین له‌به‌رده‌م یه‌زدان ببه‌ن، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ی به زه‌یت شێلراو، چونكه ئه‌مڕۆ یه‌زدان بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت.“»
- 5
- ئه‌وه‌ی مو‌سا فه‌رمانی پێ كردبوو بردیانه پێش چادری چاوپێكه‌وتن و هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه چوونه پێشه‌وه و له‌به‌رده‌م یه‌زدان وه‌ستان.
- 6
- مو‌سا گوتی: «یه‌زدان فه‌رمانی ئه‌مه‌ی داوه، ده‌یكه‌ن، ئینجا شكۆمه‌ندی یه‌زدانتان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.»
- 7
- پاشان مو‌سا به هارونی گوت: «بڕۆ پێشه‌وه بۆ لای قوربانگاكه و قوربانی گوناهت و قوربانی سووتاندنهكهت بكه و كه‌فاره‌ت بۆ خۆت و گه‌ل بكه و قوربانی گه‌ل بكه و كه‌فاره‌تیان بۆ بكه، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی دا.»
- 8
- ئیتر هارون چووه پێشه‌وه بۆ لای قوربانگهكه و جوانهگاكهی قوربانی گوناهی سه‌ربڕی كه بۆ خۆی بوو.
- 9
- كوڕه‌كانی هارونیش خوێنه‌كه‌یان بۆ هێنا و ئه‌ویش په‌نجه‌ی كرده ناو خوێنه‌كه و له‌سه‌ری قۆچه‌كانی قوربانگاكه‌ی دا و خوێنه‌كه‌ی ڕشته بنكه‌ی قوربانگاكه.
- 10
- پیوهكه و گورچیله‌كان و ئه‌و پیوه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ری قوربانییه‌كه‌ی گوناه بوو له‌سه‌ر قوربانگاكه سووتاندی، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد،
- 11
- به‌ڵام كه‌له‌ش و پێسته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه سووتاند.
- 12
- ئینجا قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی سه‌ربڕی و كوڕه‌كانی هارون خوێنه‌كه‌یان دایێ، ئه‌ویش به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی قوربانگاكهدا پرژاندی.
- 13
- پاشان قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی ئه‌وانی دایێ به پارچه‌كانی و سهرهكهیهوه، ئه‌ویش له‌سه‌ر قوربانگاكه سووتاندی.
- 14
- هه‌ناو و قاچه‌كانیشی شوشت و له‌سه‌ر قوربانی سووتاندنه‌كه له‌سه‌ر قوربانگاكه سووتاندی.
- 15
- ئینجا هارون قوربانییه‌كه‌ی گه‌لی پێشكه‌ش كرد، گیسكه‌كه‌ی برد كه قوربانی بوو بۆ گوناهی گه‌ل، سه‌ری بڕی و بۆ گوناه كردی وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م.
- 16
- هارون به‌پێی مه‌راسیم قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.
- 17
- هه‌روه‌ها پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی دانه‌وێڵه‌ی هێنا و مستی لێ پڕكرد و له‌سه‌ر قوربانگاكه سووتاندی، بێجگه له قوربانی سووتاندنی به‌یانی.
- 18
- گایه‌كه و به‌رانه‌كه‌ی سه‌ربڕی، قوربانی هاوبه‌شی كه بۆ گه‌له و كوڕه‌كانی هارون خوێنه‌كه‌یان پێیدا، ئه‌ویش به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی قوربانگاكهدا پرژاندی.
- 19
- هه‌روه‌ها پیوهكه له گایه‌كه و دوگهكه له به‌رانه‌كه، ئه‌و پیوه‌ش كه هه‌ناو داده‌پۆشێت و گورچیله‌كان و ئه‌و پیوه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ره،
- 20
- ئه‌م پیوانه‌یان خسته سه‌ر دوو سنگه‌كه. ئینجا پیوهكهیان له‌سه‌ر قوربانگاكه سووتاند،
- 21
- به‌ڵام دوو سنگه‌كه و ڕانی ڕاست، هارون به‌رزی كردنه‌وه بۆ قوربانی به‌رزكردنه‌وه له‌به‌رده‌م یه‌زدان، هه‌روه‌ك مو‌سا فه‌رمانی دا.
- 22
- ئینجا هارون ده‌ستی به‌ره‌و گه‌ل به‌رزكرده‌وه و داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كردن و له پێشكه‌شكردنی قوربانی گوناه و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبه‌شی، هاته خواره‌وه.
- 23
- ئینجا مو‌سا و هارون چوونه ناو چادری چاوپێكه‌وتن و پاشان هاتنه ده‌ره‌وه و داوای به‌ره‌كه‌تیان بۆ گه‌ل كرد. ئیتر شكۆمه‌ندی یه‌زدان بۆ هه‌موو گه‌ل ده‌ركه‌وت.
- 24
- ئاگرێك له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه كڵپه‌ی كرد، هات و له‌سه‌ر قوربانگاكه قوربانی سووتاندنه‌كه و پیوهكهی سووتاند. هه‌موو گه‌لیش بینییان و هاواریان كرد و به‌سه‌ر ڕوویاندا كه‌وتن.
- a. 9:4 له زمانی عیبری ئه‌و وشه‌یه بۆ نێر و مێ چێڵ و گا به‌كاردێت، لێره و له ئایه‌ته‌كانی 18 و 19. \+xt بڕوانه 3:1\+xt*.