عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- عیسا حه‌فتا و دوو قوتابی ده‌نێرێت
- 1
- پاش ئه‌مه مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ حه‌فتا و دوو كه‌سی دیكه‌ی ده‌ستنیشان كرد، له‌پێش خۆی دوو دوو ناردنی بۆ هه‌ر شار و جێگایه‌ك كه به‌ته‌مابوو بۆی بچێت.
- 2
- جا پێی ده‌فه‌رموون: «دروێنه زۆره، به‌ڵام سه‌پان كه‌مه. له‌به‌ر ئه‌وه داوا له خاوه‌نی دروێنه بكه‌ن تاكو سه‌پان بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت.
- 3
- بڕۆن! ئه‌وا من وه‌ك به‌رخ بۆ ناو گورگ ده‌تاننێرم.
- 4
- نه كیسه‌ی پاره و نه تووره‌كه و نه پێڵاو هه‌ڵمه‌گرن، له ڕێگاش سڵاو له كه‌س مه‌كه‌ن.
- 5
- «چوونه هه‌ر ماڵێكیش، یه‌كه‌م جار بڵێن: ”ئاشتی بۆ ئه‌م ماڵه بێت،“
- 6
- ئه‌گه‌ر پیاوی ئاشتی له‌وێ بێت، ئه‌وا ئاشتیتان ده‌چێته سه‌ری، ئه‌گینا بۆ خۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
- 7
- له‌و ماڵه بمێننه‌وه و له‌وه‌ی هه‌یانه بخۆن و بخۆنه‌وه، چونكه كرێكار شایانی كرێی خۆیه‌تی. ماڵه و ماڵیش مه‌كه‌ن.
- 8
- «چوونه هه‌ر شارێك و پێشوازییان لێ‌كردن، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌متانی داده‌نێن بیخۆن،
- 9
- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تێیدایه چاكیان بكه‌نه‌وه و پێیان بڵێن: ”پاشایه‌تی خودا لێتان نزیك بووه‌ته‌وه.“
- 10
- به‌ڵام چوونه هه‌ر شارۆچكه‌یه‌ك و پێشوازییان لێ نه‌كردن، بڕۆنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی و بڵێن:
- 11
- ”ته‌نانه‌ت تۆزی شارۆچكهكهتان كه به پێمانه‌وه نووساوه بۆتانی ده‌ته‌كێنین، به‌ڵام ئه‌مه بزانن: پاشایه‌تی خودا لێتان نزیك بووه‌ته‌وه.“
- 12
- پێتان ده‌ڵێم: له‌و ڕۆژه‌دا[a] سه‌دۆم سزای سووكتری ده‌بێت له‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه.
- 13
- «قوڕبه‌سه‌رت، ئه‌ی شاری خورازین! قوڕبه‌سه‌رت، ئه‌ی بێتسه‌یدا! چونكه ئه‌و په‌رجووانه‌ی[b] له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له سور و سه‌یدا بكرایه، هه‌ر زوو به جلوبه‌رگی گوش[c] و له‌ناو خۆڵه‌مێش داده‌نیشتن و تۆبه‌یان ده‌كرد.
- 14
- به‌ڵام له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا، سور و سه‌یدا سزای سووكتریان ده‌بێت له‌وه‌ی بۆ ئێوه‌یه.
- 15
- تۆش ئه‌ی كه‌فه‌رناحوم، ئایا بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كرێیته‌وه؟ نه‌خێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان[d] ده‌چیته خواره‌وه.
- 16
- «ئه‌وه‌ی گوێتان لێ بگرێت، گوێ له من ده‌گرێت، ئه‌وه‌ی ڕه‌تتان ده‌كاته‌وه من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ش من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه منی ناردووه.»
- گه‌ڕانه‌وه‌ی نێردراوان
- 17
- حه‌فتا و دوو نێردراوه‌كه به شادییه‌وه گه‌ڕانه‌وه و گوتیان: «گه‌وره‌م، ته‌نانه‌ت ڕۆحی پیسیش به ناوی تۆوه ملكه‌چمانن.»
- 18
- ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «شه‌یتانم بینی وه‌ك بروسكه له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌وت.
- 19
- ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتم پێتان داوه پێ به مار و دووپشك و هه‌موو هێزی دوژمن‌دا بنێن، هیچ شتێكیش زیانتان پێناگه‌یه‌نێت.
- 20
- به‌ڵام به‌مه دڵخۆش مه‌بن كه ڕۆحه پیسه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆش بن كه ناوتان له ئاسماندا نووسراوه.»
- 21
- له‌و كاته‌دا عیسا به ڕۆحی پیرۆز شادمان بوو و فه‌رمووی: «ستایشت ده‌كه‌م باوكه، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه ئه‌مانه‌ت له دانا و تێگه‌یشتووان شاردووه‌ته‌وه و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه. به‌ڵێ باوكه، چونكه تۆ ئه‌مه‌ت پێ باش بوو!
- 22
- «باوكم هه‌موو شتێكی پێ سپاردووم، كه‌س نازانێت كوڕه‌كه[e] كێیه باوك نه‌بێت، یان باوك كێیه كوڕه‌كه و ئه‌وه نه‌بێت كه كوڕه‌كه ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرا بكات.»
- 23
- ئینجا ئاوڕی له قوتابییه‌كانی دایه‌وه و به ته‌نها به‌وانی فه‌رموو: «خۆزگه ده‌خوازرێت به‌و چاوانه‌ی ئه‌وه ده‌بینێت كه ئێوه ده‌یبینن،
- 24
- چونكه پێتان ده‌ڵێم، زۆر پێغه‌مبه‌ر و پاشا ویستیان ئه‌وه ببینن كه ئێوه ده‌یبینن، به‌ڵام نه‌یانبینی، ئه‌وه‌ش ببیستن كه ئێوه ده‌یبیستن، به‌ڵام نه‌یانبیست.»
- نموونه‌ی سامیره‌ییه چاكه‌كه
- 25
- تهوراتناسێك هه‌ستا تاكو تاقی بكاته‌وه، گوتی: «مامۆستا چی بكه‌م تاكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی به میرات وه‌ربگرم؟»
- 26
- ئه‌ویش پێی فه‌رموو: «له ته‌وراتدا چی نووسراوه؟ چۆن ده‌یخوێنیته‌وه؟»
- 27
- وه‌ڵامی دایه‌وه: «{به هه‌موو دڵ و به هه‌موو گیان و به هه‌موو توانا و هه‌موو بیرتانه‌وه یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆتان خۆشبوێت،}[f] هه‌روه‌ها {نزیكه‌كه‌ت وه‌ك خۆت خۆشبوێت.}[g] »
- 28
- عیسا پێی فه‌رموو: «وه‌ڵامه‌كه‌ت ڕاسته، ئه‌مه بكه، ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ستده‌هێنیت.»
- 29
- به‌ڵام ویستی پاكانه بۆ خۆی بكات، به عیسای گوت: «نزیكه‌كه‌م كێیه؟»
- 30
- عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: «پیاوێك له ئۆرشه‌لیمه‌وه بۆ ئه‌ریحا[h] ده‌چوو، كه‌وته ده‌ست جه‌رده، برینداریان كرد، ئینجا به نیوه‌مردوویی به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن.
- 31
- وا ڕێككه‌وت كاهینێك به‌و ڕێگایه‌دا ده‌ڕۆیشت، كاتێك ئه‌وی بینی له‌و به‌ره‌وه تێپه‌ڕی.
- 32
- هه‌روه‌ها كابرایه‌كی لێڤیش[i] به هه‌مان شێوه گه‌یشته شوێنه‌كه، هات و سه‌یری كرد و له‌و به‌ره‌وه تێپه‌ڕی.
- 33
- به‌ڵام سامیرهییهكی[j] ڕێبوار هاته سه‌ری، بینی و دڵی پێی سووتا،
- 34
- لێی چووه پێش و ڕۆن و شه‌رابی به‌سه‌ر برینه‌كاندا كرد و پێچایه‌وه، سواری وڵاخه‌كه‌ی خۆی كرد و بردییه خانێك و چاودێری كرد.
- 35
- ڕۆژی پاشتر دوو دیناری ده‌رهێنا و دایه خانچییه‌كه و گوتی: ”چاودێری بكه و هه‌رچی زیاترت خه‌رجكرد، كه گه‌ڕامه‌وه ده‌تده‌مه‌وه.“
- 36
- «كام له‌م سێ كه‌سه به نزیك ده‌زانیت بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه كه‌وته ده‌ست جه‌رده‌كان؟»
- 37
- تهوراتناسهكه گوتی: «ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی پێیدا هاته‌وه.»
عیساش پێی فه‌رموو: «تۆش بڕۆ و به‌و شێوه‌یه بكه.» - له ماڵی مریه‌م و مه‌رسا
- 38
- كاتێك ده‌ڕۆیشتن چووه گوندێك، ژنێك له ماڵه‌كه‌ی خۆی پێشوازی لێ‌كرد ناوی مه‌رسا بوو.
- 39
- خوشكێكی هه‌بوو ناوی مریه‌م بوو، له‌به‌رپێی مه‌سیح دانیشت و گوێی له فه‌رمایشته‌كانی ده‌گرت.
- 40
- به‌ڵام مه‌رسا له‌به‌ر زۆری خزمه‌تكردن شڵه‌ژا بوو، ڕاوه‌ستا و گوتی: «گه‌وره‌م، باكت نییه خوشكم به ته‌نها به‌جێی هێشتووم و خزمه‌ت ده‌كه‌م؟ پێی بفه‌رموو با یارمه‌تیم بدات.»
- 41
- مه‌سیح وه‌ڵامی دایه‌وه: «مه‌رسا، مه‌رسا، تۆ خه‌م له زۆر شت ده‌خۆیت و ناره‌حه‌تیت.
- 42
- به‌ڵام یه‌ك شت پێویسته، مریه‌م شته باشه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه كه لێی ناسه‌نرێته‌وه.»
- a. 10:12 ڕۆژی لێپرسینه‌وه.
- b. 10:13 په‌رجوو: موعجیزه.
- c. 10:13 له كاتی ماته‌مگێڕان و تۆبه‌كردندا جلوبه‌رگی له گوش دروستكراویان له‌به‌ركردووه كه ئه‌زیه‌تی پێستیانی داوه كه ئه‌زیه‌تی پێستیانی داوه.
- d. 10:15 یۆنانی: \+tl هادیس\+tl*: بڕوانه په‌راوێزی \+xt مه‌تا 11:23\+xt*.
- e. 10:22 كاتێك عیسا باسی (باوك) ده‌كات مه‌به‌ستی له خودایه و كاتێكیش باسی (كوڕه‌كه) ده‌كات مه‌به‌ستی له خودی خۆیه‌تی.
- f. 10:27 \+xt دواوتار 6:5\+xt*
- g. 10:27 \+xt لێڤییهكان 19:18\+xt*
- h. 10:30 ئه‌ریحا نزیكه‌ی 32كم له ئۆرشه‌لیمه‌وه دووره، نزیكه‌ی 1000م له سه‌رووی ئاستی ده‌ریا له ئۆرشه‌لیم نزمتره و ڕێگای شاخاوییه، بۆ ڕێگران گونجاوه.
- i. 10:32 تیره‌یه‌كی جوله‌كه بوون، ئه‌ركی خزمه‌تكردنی په‌رستگایان له ئه‌ستۆ بوو.
- j. 10:33 سامیره شارێكه له‌ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل. سامیره‌ییه‌كان له ڕێگای ژن هێنانه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كان تێكه‌ڵ ببوون، له‌لای گه‌لی جوله‌كه گڵاو بوون و وه‌كو نه‌ته‌وه ناجولهكهكان هه‌ژمارد ده‌كران.