عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ده‌سه‌ڵاتی عیسا
- 1
- ڕۆژێكیان عیسا له حه‌وشه‌كانی په‌رستگا خه‌ڵكی فێرده‌كرد و مزگێنیی ده‌دا، كاهینانی باڵا و مامۆستایانی ته‌ورات له‌گه‌ڵ پیران هاتنه لای،
- 2
- پێیان گوت: «پێمان بڵێ به چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌یت؟ كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به تۆ داوه؟»
- 3
- وه‌ڵامی دانه‌وه: «منیش پرسیارێكتان لێ ده‌كه‌م. پێم بڵێن:
- 4
- له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا، له ئاسمانه‌وه بوو یان له مرۆڤه‌وه؟»
- 5
- له‌ناو خۆیاندا ڕاوێژیان كرد و گوتیان: «ئه‌گه‌ر بڵێین ”له ئاسمانه‌وه،“ ده‌ڵێت ”بۆ باوه‌ڕتان پێی نه‌كرد؟“
- 6
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێن ”له مرۆڤه‌وه،“ هه‌موو خه‌ڵكه‌كه به‌ردبارانمان ده‌كه‌ن، چونكه دڵنیان كه یه‌حیا پێغه‌مبه‌ره.»
- 7
- وه‌ڵامیان دایه‌وه كه نازانن له‌كوێوه‌یه.
- 8
- عیساش پێی فه‌رموون: «منیش پێتان ناڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌م.»
- نموونه‌ی ڕه‌زه‌وانه‌كان
- 9
- ئینجا ده‌ستیكرد به هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نموونه‌یه بۆ خه‌ڵكه‌كه: «كابرایه‌ك ڕه‌زێكی چاند و به ڕه‌زه‌وانانی سپارد، ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌فه‌ری كرد.
- 10
- له‌وه‌رزی به‌روبووم كۆكردنه‌وه‌دا كۆیله‌یه‌كی بۆ لای ڕه‌زه‌وانه‌كان نارد، تاكو له به‌رهه‌می ڕه‌زه‌كه‌ی بده‌نێ، به‌ڵام ڕه‌زه‌وانه‌كان لێیاندا و به ده‌ستی به‌تاڵ ناردییانه‌وه.
- 11
- كۆیله‌یه‌كی دیكه‌شی نارد، به‌ڵام له‌مه‌شیان دا و سووكایه‌تییان پێكرد و به ده‌ستبه‌تاڵی ناردییانه‌وه.
- 12
- سێیه‌میشی نارد، ئه‌مه‌یان بریندار كرد و ده‌ریانكرد.
- 13
- «خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه گوتی: ”چی بكه‌م؟ كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌نێرم، له‌وانه‌یه ڕێزی بگرن.“
- 14
- «به‌ڵام كه ڕه‌زه‌وانه‌كان بینییان، ته‌گبیریان له‌گه‌ڵ یه‌كتری كرد و گوتیان: ”ئه‌وه‌تا میراتگر، با بیكوژین، تاكو ببینه میراتگر.“
- 15
- ئینجا بردیانه ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه و كوشتیان.
«ئیتر ده‌بێت خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه چی‌یان لێ بكات؟ - 16
- دێت و ئه‌م ڕه‌زه‌وانانه ده‌كوژێت و ڕه‌زه‌كه ده‌داته خه‌ڵكی دیكه.»
كاتێك گوێیان لێ‌بوو گوتیان: «خودا نه‌كات!» - 17
- ئه‌ویش سه‌یری كردن و فه‌رمووی: «كه‌واته ئه‌مه‌ی نووسراوه چییه:
«{ئه‌و به‌رده‌ی وه‌ستاكان ڕه‌تیان كرده‌وه،
بوو به گرنگترین به‌ردی بناغه[a] }[b] ؟ - 18
- ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌رده‌كه‌دا بكه‌وێت تێكده‌شكێت، ئه‌وه‌ش كه به‌رده‌كه به‌سه‌ریدا بكه‌وێت وردوخاش ده‌بێت.»
- 19
- مامۆستایانی ته‌ورات و كاهینانی باڵا هه‌وڵیان دا له‌و كاته بیگرن، به‌ڵام له خه‌ڵكه‌كه ترسان، چونكه زانییان له‌و نموونه‌یه مه‌به‌ستی ئه‌وان بوو.
- سه‌رانه‌دان به قه‌یسه‌ر
- 20
- ئینجا چاودێری عیسایان كرد و سیخوڕیان نارد كه خۆیان به ڕاستودروست ده‌رده‌خست، تاكو به قسه‌ی خۆی تووشی بكه‌ن و بیده‌نه ده‌ست حوكم و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا.
- 21
- پرسیاریان لێ‌كرد: «مامۆستا، ده‌زانین له قسه‌كردن و فێركرنتدا ڕاستی، لایه‌نگری كه‌سیش ناكه‌یت، به‌ڵكو ڕێگای خودا به ڕاستی فێر ده‌كه‌یت.
- 22
- بۆ ئێمه دروسته سه‌رانه بده‌ینه قه‌یسه‌ر یان نا؟»
- 23
- به فێڵه‌كه‌یانی زانی و پێی فه‌رموون:
- 24
- «دینارێكم نیشان بده‌ن. ئه‌م وێنه و نووسینه هی كێیه؟»
گوتیان: «هی قه‌یسه‌ره.» - 25
- ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «هی قه‌یسه‌ر بده‌نه قه‌یسه‌ر، هی خودا‌ش بده‌نه خودا.»
- 26
- نه‌یانتوانی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا به قسه‌كه‌ی تووشی بكه‌ن، سه‌رسامیش بوون له وه‌ڵامه‌كه‌ی و بێده‌نگ بوون.
- زیندووبوونه‌وه
- 27
- هه‌ندێك سه‌دوقی[c] هاتن، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه نییه، لێیان پرسی:
- 28
- «مامۆستا، مو‌سا بۆی نووسیوین، ئه‌گه‌ر یه‌كێك براكه‌ی به وه‌جاخكوێری مرد و ژنه‌كه‌ی له‌پاش خۆی به‌جێهێشت، ئه‌وا براژنه‌كه‌ی ده‌خوازێته‌وه و وه‌چه بۆ براكه‌ی ده‌خاته‌وه.
- 29
- ئینجا حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێنا و به وه‌جاخكوێری مرد.
- 30
- دووه‌میش و
- 31
- سێیه‌میش خواستیانه‌وه، هه‌ر حه‌وتیان به هه‌مان شێوه به وه‌جاخكوێری مردن.
- 32
- له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد.
- 33
- ئایا له هه‌ستانه‌وه‌دا ژنه‌كه بۆ كامیان ده‌بێت؟ چونكه ژنی هه‌ر حه‌وتیان بووه.»
- 34
- عیساش پێی فه‌رموون: «خه‌ڵكی ئه‌م دنیایه ژن ده‌هێنن و شوو ده‌كه‌ن،
- 35
- به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شایانی گه‌یشتنن به‌و دنیا و هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناكه‌ن.
- 36
- هه‌روه‌ها ناتوانن بمرن، چونكه وه‌ك فریشته‌ن و كوڕی خودان كه كوڕی هه‌ستانه‌وه‌ن.
- 37
- ته‌نانه‌ت موساش له چیڕۆكی دهوهنهكه بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه كه مردووان هه‌ڵده‌ستنه‌وه، چونكه یه‌زدانی ناوبرد به {خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوب.}[d]
- 38
- ئه‌ویش خودای مردووان نییه، به‌ڵكو هی زیندووانه، چونكه لای ئه‌و هه‌موو زیندوون.»
- 39
- هه‌ندێك له مامۆستایانی ته‌ورات وه‌ڵامیان دایه‌وه: «مامۆستا، باشت فه‌رموو.»
- 40
- ئیتر نه‌یانوێرا هیچی دیكه‌ی لێ بپرسن.
- عیسا و داود
- 41
- عیسا پێی فه‌رموون: «باشه چۆن ده‌ڵێن كه مه‌سیح كوڕی داوده؟
- 42
- داود خۆی له په‌ڕتووكی زه‌بووردا ده‌ڵێت:
«{یه‌زدان به خاوه‌ن شكۆی منی فه‌رموو:
”له ده‌سته‌ڕاستم دابنیشه - 43
- هه‌تا دوژمنانت ده‌كه‌مه ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت.“}[e]
- 44
- ئه‌وه‌تا داود پێی ده‌ڵێ ”خاوه‌ن شكۆ“، ئیتر چۆن ده‌بێته كوڕی؟»
- ئاگاداركردنه‌وه
- 45
- كاتێك هه‌موو خه‌ڵكه‌كه گوێیان گرتبوو، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو:
- 46
- «ئاگاداری مامۆستایانی ته‌ورات بن، حه‌ز ده‌كه‌ن به جلی شۆڕه‌وه بگه‌ڕێن و پێیان خۆشه له بازاڕدا سڵاویان لێ بكرێت، له كه‌نیشته‌كان ڕیزی پێشه‌وه بگرن و له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی میوانداری بن.
- 47
- ماڵی بێوه‌ژن هه‌ڵده‌لووشن و بۆ خۆده‌رخستن نوێژه‌كانیان درێژ ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مانه سزایان گه‌وره‌تره.»
- a. 20:17 به‌ردێكی گه‌وره‌یه كه له گۆشه‌ی دیوار داده‌نرێت، له‌و به‌ردانه به‌هێزتره كه له دیواره‌كه به‌كاردێت و ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی دیواره‌كه.
- b. 20:17 \+xt زه‌بووره‌كان 118:22\+xt*
- c. 20:27 چینێكی جوله‌كه بوون كه زۆربه‌یان كاهین بوون، باوه‌ڕیان به فریشته و هه‌ستانه‌وه نه‌بوو.
- d. 20:37 \+xt ده‌رچوون 3:6\+xt*
- e. 20:43 \+xt زه‌بووره‌كان 110:1\+xt*