عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- چاككردنه‌وه‌ی خزمه‌تكاری سه‌رپه‌لێك
- 1
- كه عیسا هه‌موو وته‌كانی له گوێی خه‌ڵكه‌كه‌دا ته‌واو كرد، چووه ناو كه‌فه‌رناحوم.
- 2
- سه‌رپه‌لێك كۆیله‌یه‌كی هه‌بوو زۆری خۆشده‌ویست، نه‌خۆش بوو و له‌سه‌ره مه‌رگدا بوو.
- 3
- كاتێ به عیسای بیست، پیرانی جوله‌كه‌ی نارده لای و داوای لێ كرد بێت تا كۆیله‌كه‌ی چاك بكاته‌وه.
- 4
- هاتنه لای عیسا و لێی پاڕانه‌وه: (شایانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ی بۆ بكه‌یت،
- 5
- چونكه گه‌لی ئێمه‌ی خۆشده‌وێت و كه‌نیشتی بۆمان دروستكردووه.)
- 6
- عیساش له‌گه‌ڵیان چوو.
كاتێ له ماڵه‌كه دوور نه‌بوو، سه‌رپه‌له‌كه براده‌رانی نارد پێی بڵێن: (گه‌وره‌م ئه‌رك مه‌كێشه، شایانی ئه‌وه نیم خۆت بێیته ماڵه‌كه‌م[a] ، - 7
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خۆم دانه‌نا كه شایانی ئه‌وه بم بێمه لات. به‌ڵام وشه‌یه‌ك بفه‌رموو، خزمه‌تكاره‌كه‌م چاك ده‌بێته‌وه.
- 8
- چونكه منیش مرۆڤێكی له ژێر ده‌سه‌ڵاتم، سه‌ربازیش له ژێر ده‌ستمدا هه‌یه، به‌مه ده‌ڵێم "بڕۆ"، ده‌ڕوات، به‌وی دیكه‌ش "وه‌ره"، دێت، به كۆیله‌كه‌شم "ئه‌مه بكه"، ده‌یكات.)
- 9
- كاتێ عیسا گوێی له‌مه بوو، لێی سه‌رسام بوو، ئینجا ئاوڕی له‌و خه‌ڵكه دایه‌وه كه دوای كه‌وتبوون، فه‌رمووی: (پێتان ده‌ڵێم، له ئیسرائیل‌دا باوه‌ڕێكی مه‌زنی ئاوام نه‌دیوه.)
- 10
- ئه‌وانه‌ی نێردرابوون گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كه، بینییان كۆیله‌كه له‌شساغه.
- زیندووكردنه‌وه‌ی مردوو
- 11
- بۆ ڕۆژی پاشتر، عیسا بۆ شارێك چوو ناوی نایین بوو، قوتابییه‌كانی و حه‌شاماتێك له‌گه‌ڵیدا چوون.
- 12
- كاتێ له ده‌روازه‌ی شاره‌كه نزیك بۆوه، ته‌رمێك به‌سه‌ر شانه‌وه بوو، تاقانه‌ی دایكی بوو كه بێوه‌ژنه، خه‌ڵكێكی زۆری شاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بوو.
- 13
- كاتێ خوداوه‌ند بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فه‌رموو: (مه‌گریێ.)
- 14
- ئینجا هاته پێشه‌وه و ده‌ستی له داره‌بازه‌كه دا، هه‌ڵگرانی ڕاوه‌ستان. فه‌رمووی: (لاوه، پێت ده‌ڵێم، هه‌سته!)
- 15
- مردووه‌كه ڕاستبۆوه و ده‌ستی به قسه‌كردن كرد، عیساش دایه‌وه ده‌ست دایكی.
- 16
- هه‌موو ترسیان لێ نیشت، خودایان شكۆدار كرد، وتیان: (له ناوماندا پێغه‌مبه‌رێكی مه‌زن هه‌ستاوه، خودا‌ش گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ركرده‌وه!)
- 17
- ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئه‌و له هه‌موو یه‌هودیا و هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروپشت بڵاوبۆوه.
- عیسا و حه‌زره‌تی یه‌حیا
- 18
- قوتابییه‌كانی یه‌حیا هه‌موو ئه‌مانه‌یان به یه‌حیا ڕاگه‌یاند. ئه‌ویش دووان له قوتابییه‌كانی بانگ كرد و
- 19
- بۆ خوداوه‌ندی نارد، ده‌یووت، (تۆی ئه‌وه‌ی دێیت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه بكه‌ین؟)
- 20
- پیاوه‌كان هاتنه لای عیسا، وتیان: (یه‌حیای له‌ئاوهه‌ڵكێش ئێمه‌ی بۆ لات ناردووه، ده‌ڵێت: "تۆی ئه‌وه‌ی دێیت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه بكه‌ین؟")
- 21
- له‌و كاته‌دا عیسا زۆرانی له نه‌خۆشی و ده‌رد و ڕوحه پیسه‌كان چاككرده‌وه، بۆ زۆر كوێریش دیتنی به‌خشی.
- 22
- ئینجا له وه‌ڵامدا پێی فه‌رموون: (بڕۆن چیتان بینی و بیستتان به یه‌حیای ڕابگه‌ینن، كوێر ده‌بینن و شه‌ل ده‌ڕۆن و گول پاك ده‌بنه‌وه، كه‌ڕ ده‌بیستن و مردوو هه‌ستاونه‌ته‌وه و هه‌ژار موژده‌یان ده‌درێتێ.
- 23
- خۆزگه‌ش ده‌خوازرێ به‌وه‌ی ساتمه‌م لێ ناكات.)
- 24
- كه په‌یامنێرانی یه‌حیا ڕۆیشتن، عیسا ده‌ستی پێكرد باسی یه‌حیا بكات بۆ خه‌ڵكه‌كه: (بۆ بینینی چی ده‌رچوونه چۆڵه‌وانی؟ قامیشێك كه با ده‌یهه‌ژێنێ؟
- 25
- ئه‌ی بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ مرۆڤێك كه به‌رگی نه‌رمی پۆشیوه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگیان نایابه و سه‌ڵته‌نه‌ت لێده‌ده‌ن وا له كۆشكه‌كانن.
- 26
- كه‌واته ده‌رچوون چی ببینن؟ پێغه‌مبه‌رێك؟ به‌ڵێ پێتان ده‌ڵێم له پێغه‌مبه‌ریش زیاتر.
- 27
- ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌رباره‌ی نووسراوه:
[ئه‌وه‌تا من نێردراوی خۆم له پێشته‌وه ده‌نێرم،
ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده ده‌كات.][b] ) - 28
- پێتان ده‌ڵێم، له نێو له ژنبوواندا له یه‌حیا گه‌وره‌تر نییه، به‌ڵام بچووكترینی شانشینی خودا له‌و گه‌وره‌تره.)
- 29
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، ته‌نانه‌ت باجگرانیش دانیان نا به دادپه‌روه‌ری خودا، چونكه به له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا له ئاو هه‌ڵكێشرا بوون.
- 30
- به‌ڵام فه‌ریسی و ته‌وراتناس خواستی خودایان ده‌رهه‌ق به خۆیان ڕه‌تكرده‌وه، چونكه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له ئاو هه‌ڵنه‌كێشرابوون.
- 31
- (خه‌ڵكی ئه‌م نه‌وه‌یه له چی بچوێنم؟ له چی ده‌چن؟
- 32
- له‌و منداڵانه ده‌چن كه له بازاڕدا دانیشتوون یه‌كتری بانگ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن:
"زوڕنامان بۆ لێدان و هه‌ڵنه‌په‌ڕین،
شینمان بۆ كردن و نه‌گریان." - 33
- یه‌حیای له‌ئاوهه‌ڵكێش هات، نه نان ده‌خوات و نه شه‌راب ده‌خواته‌وه، وتتان: "ڕوحی پیسی هه‌یه."
- 34
- كوڕی مرۆڤ هات، ده‌خوات و ده‌خواته‌وه، وتتان: "كابرایه‌كی نه‌وسن و سه‌رخۆشه، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانه."
- 35
- به‌ڵام دانایی به هه‌موو منداڵانی ده‌سه‌لمێندرێت.)
- لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی
- 36
- یه‌كێ له فه‌ریسییه‌كان داوای له عیسا كرد نانی له‌گه‌ڵ بخوات، ئه‌ویش چووه ماڵی فه‌ریسییه‌كه و له‌سه‌ر خوان پاڵیدایه‌وه.
- 37
- له شاره‌كه‌دا ئافره‌تێكی گوناهبار هه‌بوو، زانی عیسا له ماڵی فه‌ریسییه‌كه دانیشتووه، بوتڵێكی ئه‌له‌باسته‌ریی بۆنی هێنا،
- 38
- له دواوه به گریانه‌وه له‌لای پێی ڕاوه‌ستا، پێیه‌كانی به فرمێسك ته‌ڕ كرد و به قژی سه‌ری ده‌یسڕییه‌وه، پێی ماچ ده‌كرد و به بۆنه‌كه چه‌وری ده‌كرد.
- 39
- فه‌ریسییه‌كه‌ی داوه‌تی كردبوو كه ئه‌مه‌ی بینی، له دڵیدا وتی: (ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر بووایه، ده‌یزانی ئه‌م ئافره‌ته‌ی ده‌ستی لێ ده‌دات كێیه و چییه، چونكه گوناهباره.)
- 40
- عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (شیمۆن، ده‌مه‌وێ شتێكت پێ بڵێم.) وتی: (بفه‌رموو مامۆستا.)
- 41
- (قه‌رزده‌رێك دوو قه‌رزاری هه‌بوو، لای یه‌كێك پێنج سه‌د دینار، ئه‌وه‌ی دیكه په‌نجا.
- 42
- نه‌یانبوو بیده‌نه‌وه، كابرا له هه‌ردووكیان خۆش‌بوو. كامیان زیاتر خۆشی ده‌وێت؟)
- 43
- شیمۆن وه‌ڵامی دایه‌وه: (له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وه‌ی له زۆره‌كه لێی خۆش‌بوو.)
پێی فه‌رموو: (حوكمه‌كه‌ت ڕاسته.) - 44
- ڕووی كرده ئافره‌ته‌كه و به شیمۆنی فه‌رموو: (ئه‌م ئافره‌ته ده‌بینیت؟ هاتمه ماڵه‌كه‌ت و ئاوت نه‌دامێ بۆ پێم، به‌ڵام ئه‌م به فرمێسك پێی ته‌ڕ كردم و به قژی سڕییه‌وه.
- 45
- خۆ ماچێكت نه‌كردم، به‌ڵام ئه‌م له‌وه‌ته‌ی هاتوومه‌ته ژووره‌وه له ماچكردنی پێم نه‌وه‌ستاوه.
- 46
- تۆ به زه‌یت سه‌رت چه‌ور نه‌كردم، به‌ڵام ئه‌م به بۆن پێمی چه‌ور كرد.
- 47
- له‌به‌ر ئه‌م هۆیه پێت ده‌ڵێم، گوناهه زۆره‌كانی به‌خشران، ئینجا خۆشه‌ویستی زۆری ده‌ربڕی[c] . به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌م به‌خشراوه، كه‌م خۆشه‌ویستی ده‌رده‌بڕێت.)
- 48
- پێی فه‌رموو: (گوناهه‌كانت به‌خشران.)
- 49
- ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی دانیشتبوون له دڵی خۆیان وتیان: (ئه‌مه كێیه ته‌نانه‌ت گوناهیش ده‌به‌خشێت؟)
- 50
- عیسا به ئافره‌ته‌كه‌ی فه‌رموو: (باوه‌ڕت ڕزگاری كردیت. به دڵنیایی بڕۆ.)

