عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هه‌مووتان برای یه‌كترین
- 1
- پاشان عیسا به خه‌ڵكه‌كه و قوتابییه‌كانی خۆی
- 2
- فه‌رموو: «مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان له‌سه‌ر كورسی مو‌سا دانیشتن.
- 3
- له‌به‌ر ئه‌وه ڕێك هه‌موو ئه‌وانه جێبه‌جێ بكه‌ن كه پێتان ده‌ڵێن، به‌ڵام به كرداری ئه‌وان مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن و نایكه‌ن.
- 4
- باری قورس كه هه‌ڵناگیرێت، ده‌یپێچنه‌وه و ده‌یخه‌نه سه‌ر شانی خه‌ڵكی، به‌ڵام خۆیان نایانه‌وێت به په‌نجه‌ش بیجوڵێنن.
- 5
- «هه‌موو كرداره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی بیانبینن، به پانكردنی نوشته‌كانیان و گه‌وره‌كردنی گوڵینگهكانیان[a] .
- 6
- حه‌ز ده‌كه‌ن له میوانداری له‌لای سه‌ره‌وه و له كه‌نیشته‌كانیش ڕیزی پێشه‌وه،
- 7
- له بازاڕیشدا سڵاویان لێ بكرێت و خه‌ڵك به ”ڕابی[b] “ بانگیان بكه‌ن.
- 8
- «به‌ڵام با ئێوه به ”ڕابی“ بانگ نه‌كرێن، چونكه ته‌نها یه‌ك مامۆستاتان هه‌یه و ئێوه‌ش هه‌موو بران.
- 9
- كه‌سیش له‌سه‌ر زه‌وی به ”باوك“ بانگ مه‌كه‌ن، چونكه یه‌ك باوكتان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له ئاسمانه.
- 10
- به ”مامۆستا“ بانگ نه‌كرێن، چونكه یه‌ك مامۆستاتان هه‌یه، ئه‌ویش مه‌سیحه.
- 11
- ئه‌وه‌ی له‌نێوتان پایه‌به‌رزتره، ده‌بێته خزمه‌تكارتان.
- 12
- ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه.
- دووڕوویی فه‌ریسییه‌كان
- 13
- «به‌ڵام قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان! دووڕووان! چونكه شانشینی ئاسمان له‌ڕووی خه‌ڵك داده‌خه‌ن، نه خۆتان ده‌چنه ژووره‌وه و نه ده‌هێڵن ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ، بچنه ژووره‌وه.
- 14
- «قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان! دووڕووان! ماڵی بێوه‌ژن[c] هه‌ڵده‌لووشن، بۆ ده‌رخستنیش نوێژ درێژ ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه سزاتان گه‌وره‌تره.
- 15
- «قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان! دووڕووان! ده‌ریا و وشكانی ده‌گه‌ڕێن تاكو یه‌كێك بكه‌نه جوله‌كه، كه بوو، ئه‌وسا دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆتان ده‌یكه‌نه كوڕی دۆزه‌خ.
- 16
- «قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی ڕابه‌ره كوێره‌كان! ده‌ڵێن: ”ئه‌وه‌ی سوێند به په‌رستگا بخوات، هیچ نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سوێند به زێڕی په‌رستگا بخوات، ئه‌وا پابه‌نده.“
- 17
- ئه‌ی گێل و كوێرینه، كامیان گرنگتره، زێڕه‌كه یان په‌رستگا كه زێڕه‌كه پیرۆز ده‌كات؟
- 18
- هه‌روه‌ها ”ئه‌وه‌ی سوێند به قوربانگا بخوات، هیچ نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سوێند به قوربانییه‌كه‌ی سه‌ری بخوات، ئه‌وا پابه‌نده.“
- 19
- ئه‌ی كوێرینه كامیان گرنگتره، قوربانی یان قوربانگا كه قوربانییه‌كه پیرۆز ده‌كات؟
- 20
- بۆیه ئه‌وه‌ی سوێند به قوربانگا ده‌خوات، ئه‌وا سوێند به‌و ده‌خوات و به هه‌موو ئه‌وه‌ش كه له‌سه‌ریه‌تی.
- 21
- ئه‌وه‌ی سوێند به په‌رستگا ده‌خوات، ئه‌وا سوێند به‌و ده‌خوات و به ئه‌وه‌ش كه تێیدا نیشته‌جێیه.
- 22
- ئه‌وه‌ی سوێند به ئاسمان ده‌خوات، ئه‌وا سوێند به ته‌ختی خودا ده‌خوات و به‌وه‌ش كه له‌سه‌ری دانیشتووه.
- 23
- «قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان! دووڕووان! چونكه ده‌یه‌كی پونگ و شویت[d] و ڕازیانه ده‌ده‌ن و گرنگترینی ته‌وراتتان پشتگوێ خستووه. دادپه‌روه‌ری و به‌زه‌یی و دڵسۆزی، پێویست بوو ئه‌مانه بكه‌ن و ئه‌وانه‌ش پشتگوێ نه‌خه‌ن.
- 24
- ئه‌ی ڕابه‌ره كوێره‌كان! ئێوه له‌به‌ر مێشووله شله‌مه‌نی ده‌پاڵێون، به‌ڵام وشتر قووتده‌ده‌ن!
- 25
- «قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان! دووڕووان! چونكه ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاك ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی پڕه له چڵێسی و به‌ڕه‌ڵایی.
- 26
- ئه‌ی فه‌ریسی كوێر، یه‌كه‌م جار ناو جام پاك بكه‌ره‌وه، تاكو ده‌ره‌وه‌شی پاك بێته‌وه.
- 27
- «قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان! دووڕووان! چونكه ئێوه له گۆڕی سپیكراو ده‌چن، كه به ڕواڵه‌ت جوان دیاره، به‌ڵام ناوه‌وه‌ی پڕه له ئێسقانی مردووان و هه‌موو پیسییه‌ك.
- 28
- ئێوه‌ش ئاوان، به ڕواڵه‌ت له‌لای خه‌ڵك ڕاستودروستن، به‌ڵام ناوه‌وه‌تان پڕه له دووڕوویی و سه‌رپێچی.
- 29
- «قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان! دووڕووان! ئێوه گۆڕی پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵده‌به‌ستن و ئارامگای پیاوچاكان ده‌ڕازێننه‌وه و
- 30
- ده‌ڵێن: ”ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می باوباپیراندا بژیاینایه، له خوێنی پێغه‌مبه‌ران به‌شداریان نه‌ده‌بووین.“
- 31
- كه‌واته شایه‌تی له‌سه‌ر خۆتان ده‌ده‌ن كه كوڕی پێغهمبهركوژانن.
- 32
- جا ئێوه پێوانه‌ی باوباپیرانتان پڕ بكه‌ن!
- 33
- «ئه‌ی مارینه! ئه‌ی بێچووه ماران! چۆن له سزای دۆزه‌خ هه‌ڵدێن؟
- 34
- له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر و دانا و مامۆستایانی ته‌وراتتان بۆ ده‌نێرم. لێیان ده‌كوژن و له خاچیان ده‌ده‌ن، له كه‌نیشته‌كانتان به‌ر قامچییان ده‌ده‌ن و له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه ڕاوییان ده‌نێن.
- 35
- له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو خوێنێكی پاك كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا ڕژاوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆتان، له خوێنی هابیلی ڕاستودروسته‌وه تاكو خوێنی زه‌كه‌ریای كوڕی به‌ره‌خیا كه له‌نێوان قوربانگا و په‌رستگادا كوشتتان.
- 36
- ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئۆباڵی هه‌موو ئه‌مانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌م نه‌وه‌یه.»
- خه‌مباری عیسا سه‌باره‌ت به ئۆرشه‌لیم
- 37
- «ئه‌ی ئۆرشه‌لیم، ئه‌ی ئۆرشه‌لیم، بكوژی پێغه‌مبه‌ران و به‌ردبارانكاری ئه‌وانه‌ی بۆت نێردران، چه‌ند جار ویستم منداڵه‌كانت كۆبكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن مریشك جوجه‌ڵه‌كانی له‌ژێر باڵیدا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام نه‌تانویست.
- 38
- ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان به وێرانی بۆ به‌جێده‌هێڵدرێ!
- 39
- پێتان ده‌ڵێم، ئیتر نامبیننه‌وه، هه‌تا ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن: {پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی یه‌زدانه‌وه دێت.}[e] »
- a. 23:5 بڕوانه په‌ڕتووكی \+xt سه‌رژمێری 15:37-40.\+xt*
- b. 23:7 ڕابی: وشه‌یه‌كی عیبرییه به واتای مامۆستا دێت.
- c. 23:14 له كتێبی پیرۆزدا بێوه‌ژن مه‌به‌ست له‌و ئافره‌تانه‌یه كه مێردیان مردووه.
- d. 23:23 شبیت.
- e. 23:39 \+xt زه‌بووره‌كان 118:26\+xt*