عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گولی
- 1
- كاتێك عیسا له چیاكه هاته خواره‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر دوای كه‌وت.
- 2
- ئه‌وه بوو پیاوێكی گول[a] هات، كڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ده‌توانیت پاكم بكه‌یته‌وه.»
- 3
- عیساش ده‌ستی بۆ درێژكرد و ده‌ستی لێدا، فه‌رمووی: «ده‌مه‌وێت، پاك به‌ره‌وه!» ده‌ستبه‌جێ له گولی پاك بووه‌وه.
- 4
- ئینجا عیسا پێی فه‌رموو: «ئاگاداربه، به كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵام بڕۆ خۆت به كاهین پیشان بده و ئه‌و قوربانییه‌ی مو‌سا فه‌رمانی كردووه بیكه، وه‌ك شایه‌تییه‌ك بۆیان.»
- باوه‌ڕی سه‌رپه‌لێك
- 5
- كاتێك عیسا چوو بۆ كه‌فه‌رناحوم، سه‌رپه‌لێك[b] هاته لای، لێی پاڕایه‌وه
- 6
- و گوتی: «گه‌وره‌م، خزمه‌تكاره‌كه‌م به ئیفلیجی له ماڵه‌وه كه‌وتووه و ئازارێكی زۆری هه‌یه.»
- 7
- عیسا پێی فه‌رموو: «من دێم و چاكی ده‌كه‌مه‌وه.»
- 8
- سه‌رپه‌له‌كه‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه: «گه‌وره‌م شایانی ئه‌وه نیم خۆت بێیته ماڵه‌كه‌م، به‌ڵكو ته‌نها وشه‌یه‌ك بفه‌رموو خزمه‌تكاره‌كه‌م چاكده‌بێته‌وه.
- 9
- منیش مرۆڤێكم له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدام، سه‌ربازیشم له‌ژێر ده‌ستدایه. به‌مه ده‌ڵێم: ”بڕۆ،“ ده‌ڕوات؛ به‌وی دیكه‌ش ده‌ڵێم: ”وه‌ره،“ دێت؛ به كۆیله‌كه‌شم ده‌ڵێم: ”ئه‌مه بكه،“ ده‌یكات.»
- 10
- كاتێك عیسا گوێی له‌مه بوو، سه‌رسام بوو، به‌وانه‌ی فه‌رموو كه دوای ده‌كه‌وتن: «ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، له ئیسرائیل‌دا باوه‌ڕێكی به‌هێزی ئاوام نه‌دیوه.
- 11
- پێتان ده‌ڵێم كه خه‌ڵكێكی زۆر له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواوه دێن و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب له شانشینی ئاسماندا له‌سه‌ر خوان داده‌نیشن.
- 12
- به‌ڵام ڕۆڵه‌كانی شانشین[c] فڕێده‌درێنه تاریكی ده‌ره‌وه، جا له‌وێ ده‌گریێن و جیڕه‌ی ددانیان دێت.»
- 13
- ئینجا عیسا به سه‌رپه‌له‌كه‌ی فه‌رموو: «بڕۆ! با هه‌روه‌ك باوه‌ڕت هێنا، بۆت ببێت.» جا له‌و كاته‌دا خزمه‌تكاره‌كه‌ی چاك بووه‌وه.
- چاككردنه‌وی خه‌سووی په‌ترۆس
- 14
- عیسا هاته ماڵی په‌ترۆس، خه‌سووی په‌ترۆسی بینی كه‌وتووه، تای هه‌بوو.
- 15
- عیسا ده‌ستی له ده‌ستی دا و تایه‌كه به‌ریدا. ئه‌ویش هه‌ستا و ده‌ستی به خزمه‌تكردنیان كرد.
- 16
- كاتێك ئێواره داهات، زۆر كه‌سیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسیان تێدابوو، ئه‌ویش به وشه‌یه‌ك ڕۆحه پیسه‌كانی ده‌ركرد و هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی چاككرده‌وه.
- 17
- تاكو ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیشایا گوتراوه بێته دی كه ده‌ڵێ:
{ئه‌و ده‌رده‌كانی ئێمه‌ی هه‌ڵگرت و
نه‌خۆشییه‌كانمانی برد.}[d] - نرخی دوای عیسا كه‌وتن
- 18
- كاتێك عیسا خه‌ڵكێكی زۆری له ده‌وری خۆی بینی، فه‌رمانی دا بپه‌ڕنه‌وه ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه.
- 19
- مامۆستایه‌كی ته‌ورات هاته لای، پێی گوت: «مامۆستا، بۆ كوێ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم.»
- 20
- عیساش پێی فه‌رموو: «ڕێوی كونی هه‌یه و باڵنده‌ی ئاسمانیش هێلانه، به‌ڵام كوڕی مرۆڤ[e] جێیه‌كی نییه سه‌ری لێ دابنێت.»
- 21
- یه‌كێكی دیكه له قوتابییه‌كانی پێی گوت: «گه‌وره‌م، ڕێگام بده یه‌كه‌م جار بچم باوكم بنێژم.»[f]
- 22
- به‌ڵام عیسا پێی فه‌رموو: «دوام بكه‌وه، واز له مردووان بهێنه با مردووه‌كانی خۆیان بنێژن.»
- عیسا ڕه‌شه‌با هێمن ده‌كاته‌وه
- 23
- كاتێك عیسا سواری به‌له‌مه‌كه بوو، قوتابییه‌كانی دوای كه‌وتن.
- 24
- له‌ناكاو ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵیكرده سه‌ر ده‌ریاچه‌كه، خه‌ریك بوو شه‌پۆله‌كان به‌له‌مه‌كه داپۆشن، به‌ڵام عیسا نوستبوو.
- 25
- ئینجا قوتابییه‌كانی چوون و هه‌ڵیانستاند، گوتیان: «گه‌وره‌م، ڕزگارمان بكه! وا له‌ناوده‌چین!»
- 26
- ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه، بۆچی ده‌ترسن؟» ئینجا هه‌ستا، له ڕه‌شه‌با و ده‌ریاچه‌كه‌ی ڕاخوڕی، ئیتر بووه هێمنییه‌كی ته‌واو.
- 27
- ئه‌وانیش سه‌رسام بوون و گوتیان: «ئه‌مه چ مرۆڤێكه؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێرایه‌ڵی ده‌بن!»
- ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
- 28
- كاتێك عیسا گه‌یشته ئه‌وبه‌ر، له هه‌رێمی گه‌ده‌رین، دوو كه‌سی تووشبوو ڕۆحی پیسیان تێدابوو، له گۆڕستانه‌وه هاتبوونه ده‌ره‌وه. به ڕاده‌یه‌ك توندوتیژ بوون كه ته‌نانه‌ت كه‌س نه‌یده‌توانی به‌و ڕێگایه‌دا تێبپه‌ڕێت.
- 29
- هاواریان كرد و گوتیان: «چیت لێمان ده‌وێ، ئه‌ی كوڕی خودا؟ ئایا پێش وه‌خت بۆ ئێره هاتوویت، تاكو ئه‌شكه‌نجه‌مان بده‌یت؟»
- 30
- له دووری ئه‌وانه‌وه ڕانه به‌رازێكی گه‌وره ده‌له‌وه‌ڕان.
- 31
- ڕۆحه پیسه‌كانیش لێی پاڕانه‌وه و گوتیان: «ئه‌گه‌ر دهرماندهكهیت، بماننێره ناو ڕانه به‌رازه‌كه.»
- 32
- ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «بڕۆن!» ئه‌وانیش هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه ناو به‌رازه‌كان، ئه‌وه بوو هه‌موو ڕانه‌كه به خێرایی له قه‌راغی شاخه‌كه‌وه بۆ ناو ده‌ریاچه‌كه هه‌ڵدێران و له ئاوه‌كه‌دا خنكان.
- 33
- به‌رازه‌وانه‌كانیش ڕایان‌كرد بۆ ناو شار و هه‌موو شتێكیان گێڕایه‌وه، بگره ئه‌و ڕووداوه‌شیان گێڕایه‌وه كه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا هاتبوو كه ڕۆحی پیسیان تێدابوو.
- 34
- ئه‌وه بوو شاره‌كه هه‌مووی بۆ بینینی عیسا هاتنه ده‌ره‌وه، كه بینییان، لێی پاڕانه‌وه له ناوچه‌كه‌یان بچێته ده‌ره‌وه.
- a. 8:2 گول: یۆنانی: \+tl له‌پرۆس\+tl*. ته‌نها واتای گولی نادات، به‌ڵكو بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی پێست به‌كارهێنراوه.
- b. 8:5 وشه یۆنانییه‌كه مه‌به‌ست له سه‌ركرده‌ی سه‌د سه‌ربازه له سوپای ڕۆم.
- c. 8:12 مه‌به‌ستی له خه‌ڵكی جوله‌كه‌یه.
- d. 8:17 \+xt ئیشایا 53:4\+xt*.
- e. 8:20 كوڕی مرۆڤ: مه‌سیح به‌م نازناوه خۆی ده‌ناسێنێت. بڕوانه\+xt دانیال 7:13-14.\+xt*
- f. 8:21 مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ باوكی بێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌مرێت.