عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - پیلانی مرۆڤ و پلانی خودا
 - 1
 - قوڕبەسەر ئەوانەی بیر لە بەدکاری دەکەنەوە و
لەناو نوێنەکانیان پیلان بۆ خراپە دادەڕێژن!
کاتێک ڕووناکی بەیان دێت جێبەجێی دەکەن
چونکە لە دەستیان دێ. - 2
 - چاویان لە کێڵگەکانە و داگیری دەکەن،
هەروەها لە ماڵەکانە و دەستی بەسەردا دەگرن.
دەست بەسەر ماڵی خەڵکدا دەگرن،
تاکو لە میراتەکەی بێبەشی بکەن. - 3
 - لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«ئەوەتا من سەبارەت بەم گەلە بیر لە بەڵا دەکەمەوە،
ئەوەی ناتوانن ملتانی لەبەر لابدەن.
بە لووتبەرزییەوە هاتوچۆ ناکەن،
چونکە کاتی خراپە دەبێت. - 4
 - لەو ڕۆژەدا پەندتان بەسەردا هەڵدەدرێت و
شیوەن دەگێڕن و دەگوترێ:
”بە تەواوی وێران بووین،
بەشی گەلەکەی منی گۆڕیوە.
چۆن لێی داماڵین!
کێڵگەکانی ئێمەی بەسەر ناپاکەکاندا دابەش کرد؟“» - 5
 - لەبەر ئەوە لەنێو کۆمەڵی یەزداندا کەست نابێت
بە گوریسی پێوانە خاکەکە بە تیروپشک دابەش بکات. - پێغەمبەرانی درۆزن
 - 6
 - پێغەمبەرەکانیان دەڵێن: «پێشبینی مەکەن!
دەربارەی ئەم شتانە پێشبینی مەکەن،
ڕیسواییمان بەسەردا نایەت.» - 7
 - ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئایا دروستە خەڵک بپرسێت:
«ئایا یەزدان ئارامی لەبەر دەبڕێت؟
یان ئەمە کارەکانی ئەوە؟»
«ئایا وشەکانم باش نین
بۆ ئەوانەی بە ڕێکی هاتوچۆ دەکەن؟ - 8
 - بەڵام لەم دواییەدا گەلەکەم
بۆ دوژمنایەتی ڕاپەڕین.
ئێوە کراس و کەوا پێکەوە دادەماڵن
لەوانەی بە دڵنیاییەوە تێدەپەڕن،
وەک ئەوانەی لە جەنگ دەگەڕێنەوە. - 9
 - ژنانی گەلەکەم دەردەکەن
لەو ماڵانەیان کە دڵیان پێی خۆشە.
بەرەکەتەکەم لە منداڵەکانیان
بۆ هەتاهەتایە دەبەیت. - 10
 - هەستن و بڕۆن!
چونکە ئەمە شوێنی حەسانەوە نییە،
لەبەر ئەوەی گڵاو بوو،
وێران بوو، وێرانبوونێکی خراپ. - 11
 - ئەگەر درۆزن و چەواشەکار بێت و بڵێت:
”پێشبینیت بۆ دەکەم، سەبارەت بە شەراب و مەی زۆر دەبێت،“
ئەوا ئەو دەبێتە پێغەمبەری ئەم گەلە! - بەڵێنی ڕزگاری
 - 12
 - «ئەی یاقوب، بە دڵنیایی بە تەواوی کۆتدەکەمەوە،
بە دڵنیایی پاشماوەی ئیسرائیل خڕدەکەمەوە.
یەکیاندەخەم وەک ڕانە مەڕی ناو پشتیر[a] ،
وەک ڕانێک لەناو لەوەڕگاکەی،
ئەم شوێنە پڕ لە خەڵک دەبێت. - 13
 - کەلێندڕ پێشیان دەکەوێت،
دەروازەکە دەشکێنن و لێی تێدەپەڕن و دێنە دەرەوە.
پاشاکەشیان لەپێشیانەوە تێدەپەڕێت،
یەزدانیش پێشەنگیانە.» 
- a. 2:12 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ.
 

