عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- عیسا ده‌درێته ده‌ست پیلاتۆس
- 1
- هه‌ر به‌یانی زوو، كاهینانی باڵا و پیران و مامۆستایانی ته‌ورات و هه‌موو سه‌نهه‌درین ڕاوێژیان كرد. عیسایان قۆڵبه‌ست كرد و بردییان، دایانه ده‌ست پیلاتۆس.
- 2
- پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جوله‌كه‌ی؟» عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: «تۆ ده‌ڵێیت.»
- 3
- كاهینانی باڵا سكاڵای زۆریان لێ ده‌كرد.
- 4
- پیلاتۆس لێی پرسییه‌وه: «ئایا هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه؟ بزانه چه‌ند سكاڵات لێده‌كه‌ن.»
- 5
- به‌ڵام عیسا هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، تاكو ئه‌وه‌ی پیلاتۆس سه‌رسام بوو.
- بڕیاری له‌خاچدانی عیسا
- 6
- له هه‌ر جه‌ژنێكدا فه‌رمانڕه‌وا به‌گوێره‌ی داواكاری خه‌ڵكه‌كه به‌ندكراوێكی ئازاد ده‌كرد.
- 7
- پیاوێك به ناوی باراباس له‌گه‌ڵ یاخیبووان گیرابوو، له ڕاپه‌ڕینه‌كه كوشتاریان كردبوو[a] .
- 8
- ئینجا خه‌ڵكه‌كه هاتن و داوایان كرد ئه‌وه‌ی هه‌میشه ده‌یكرد بۆیان بكات.
- 9
- پیلاتۆسیش لێی پرسین: «ده‌تانه‌وێ پاشای جولهكهتان بۆ ئازاد بكه‌م؟»
- 10
- چونكه زانی كاهینانی باڵا له‌به‌ر ئیره‌یی عیسایان به گرتن دابوو.
- 11
- به‌ڵام كاهینانی باڵا خه‌ڵكه‌كه‌یان جۆش‌دا كه باراباسیان بۆ ئازاد بكات.
- 12
- پیلاتۆس دیسان لێی پرسین: «ئه‌ی باشه حه‌ز ده‌كه‌ن چی له‌وه بكه‌م كه پێی ده‌ڵێن، ”پاشای جوله‌كه“؟»
- 13
- هاواریان كرد: «له خاچی بده!»
- 14
- پیلاتۆس لێی پرسین: «باشه چ خراپه‌یه‌كی كردووه؟» به‌ڵام ئه‌وان زیاتر هاواریان كرد: «له خاچی بده!»
- 15
- پیلاتۆسیش ده‌یویست خه‌ڵكه‌كه ڕازی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه باراباسی بۆ ئازاد كردن، به‌ڵام فه‌رمانی دا كه عیسا بدرێته به‌ر قامچی و پاشان له خاچ بدرێت.
- سه‌ربازه‌كان گاڵته به عیسا ده‌كه‌ن
- 16
- سه‌ربازه‌كان عیسایان برده كۆشكه‌كه، كۆشكی فه‌رمانڕه‌وا و هه‌موو تیپه‌كه‌یان كۆكرده‌وه.
- 17
- كه‌وایه‌كی ئه‌رخه‌وانییان له‌به‌ركرد، تاجێكیان له دڕك هۆنییه‌وه و له‌سه‌ریان نا.
- 18
- ده‌ستیان به سڵاو لێكردنی كرد، ده‌یانگوت: «سڵاو، ئه‌ی پاشای جوله‌كه!»
- 19
- به قامیش له‌سه‌ریان ده‌دا و تفیان لێی ده‌كرد، چۆكیان داده‌دا و له‌به‌رده‌می كڕنۆشیان ده‌برد.
- 20
- كاتێك گاڵته‌یان پێ كرد، كراسه ئهرخهوانییهكهیان له‌به‌ردا داكه‌ند و جلی خۆیان له‌به‌ركرده‌وه و بۆ له‌خاچدان بردییانه ده‌ره‌وه.
- مردنی عیسا و له‌خاچدانی
- 21
- ڕێبوارێك له كێڵگه ده‌هاته‌وه، ناوی شیمۆنی كورێنی[b] بوو، باوكی ئه‌سكه‌نده‌ر و ڕوفوس، ناچاریان كرد خاچه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵبگرێت.
- 22
- ئینجا عیسایان برده شوێنی گولگۆسا، واته «شوێنی كاسه‌سه‌ر».
- 23
- شه‌رابی تێكه‌ڵكراو به موڕیان[c] بۆی ڕاگرت، به‌ڵام نه‌یخوارده‌وه.
- 24
- له خاچیان دا و كراسه‌كه‌یان دابه‌ش كرد، تیروپشكیان له‌سه‌ر كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌ریه‌كه‌یان چی به‌رده‌كه‌وێت.
- 25
- كاتێك له خاچیان دا كاتژمێر نۆ[d] بوو،
- 26
- ناونیشانی تاوانه‌كه‌شی نووسرابوو: پاشای جوله‌كه.
- 27
- دوو دزیشیان له‌گه‌ڵی له خاچ دا، یه‌كێك له‌لای ڕاستی و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌لای چه‌پی. ⌟
- 28
- نووسراوه پیرۆزه‌كه هاته دی كه ده‌ڵێت: {له ڕیزی تاوانباران دانرا.}[e] ⌞
- 29
- ئه‌وانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین، جنێویان پێی ده‌دا و سه‌ریان باده‌دا، ده‌یانگوت: «ها! ئه‌ی ڕووخێنه‌ری په‌رستگا و بنیادنه‌ره‌وه‌ی به سێ ڕۆژ،
- 30
- خۆت ڕزگار بكه و له خاچه‌كه دابه‌زه.»
- 31
- به هه‌مان شێوه كاهینانی باڵا و مامۆستایانی ته‌ورات گاڵته‌یان ده‌كرد و به یه‌كتریان ده‌گوت: «خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگار كرد، به‌ڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات!
- 32
- با ئێستا مه‌سیحی پاشای ئیسرائیل له خاچه‌كه دابه‌زێت، تاكو ببینین و باوه‌ڕ بهێنین.» ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵی له خاچ ده‌دران قسه‌یان پێ ده‌گوت.
- 33
- بووه كاتژمێر دوازده[f] ، هه‌تا كاتژمێر سێ[g] تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بوو.
- 34
- له كاتژمێر سێ، عیسا به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: «{ئێلی، ئێلی، لهما شه‌به‌قتانی؟}» واته، {خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟}[h]
- 35
- هه‌ندێك له ئاماده‌بووان گوێیان لێ‌بوو، گوتیان: «ئه‌وه بانگی ئه‌لیاس ده‌كات.»
- 36
- یه‌كێك ڕایكرد و ئیسفه‌نجێكی له سركه هه‌ڵكێشا و به‌سه‌ر قامیشێكه‌وه دایێ، گوتی: «لێگه‌ڕێن، با بزانین ئه‌لیاس دێت دایبگرێت!»
- 37
- عیساش به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و گیانی سپارد.
- 38
- په‌رده‌ی په‌رستگاش له سه‌ره‌وه هه‌تا خواره‌وه شه‌قبوو و بووه دوو پارچه.
- 39
- ئه‌و سه‌رپه‌له‌ی[i] به‌رامبه‌ر عیسا ڕاوه‌ستابوو، گوێی له هاواری بوو و بینی چۆن گیانی سپارد، گوتی: «به‌ڕاستی ئه‌م مرۆڤه كوڕی خودا بوو!»
- 40
- چه‌ند ژنێك له دووره‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد، له‌نێوانیاندا مریه‌می مه‌جده‌لی و مریه‌می دایكی یاقوبی بچووك و یوسی و سالومه ده‌بینران.
- 41
- ئه‌مانه له جه‌لیله‌وه دوای عیسا كه‌وتبوون و خزمه‌تیان ده‌كرد، زۆری دیكه‌ش له‌گه‌ڵی هاتبوونه ئۆرشه‌لیم.
- ناشتنی عیسا
- 42
- ئێواره داهات، ڕۆژی خۆ ئاماده‌كردن بوو، واته ڕۆژی پێش شه‌ممه،
- 43
- یوسفی خه‌ڵكی ڕامه ئه‌ندامێكی به‌رزی ئه‌نجومه‌ن بوو، ئه‌ویش چاوه‌ڕێی شانشینی خودای ده‌كرد، وێرای و چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای كرد.
- 44
- پیلاتۆس سه‌رسام بوو ئاوا به زوویی عیسا مردووه، سه‌رپه‌له‌كه‌ی بانگ‌كرد و لێی پرسی ئاخۆ ده‌مێكه مردووه.
- 45
- كاتێك له سه‌رپه‌له‌كه‌وه زانی، ته‌رمه‌كه‌ی دایه یوسف.
- 46
- ئه‌ویش كه‌تانی كڕی، دایگرت و به كه‌تان كفنی كرد، له گۆڕێكدا ناشتی كه له به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو. ئینجا به‌ردێكی گلۆر كرده‌وه سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه.
- 47
- مریه‌می مه‌جده‌لی و مریه‌می دایكی یاقوب، بینییان له‌كوێ نێژرا.
- a. 15:7 له‌و سه‌رده‌مه یاخیبووان له دژی ئیمپڕاتۆریه‌تی ڕۆمانی ڕاپه‌ڕینێكیان ئه‌نجام دابوو.
- b. 15:21 گه‌وره‌ترین شار له وڵاتی لیبیا له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
- c. 15:23 موڕ: بۆنێك بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار تێكه‌ڵ به شه‌راب كراوه.
- d. 15:25 یۆنانی: كاتژمێری سێیه‌م.
- e. 15:28 \+xt ئیشایا 53:12\+xt*.
- f. 15:33 یۆنانی: كاتژمێری شه‌شه‌م.
- g. 15:33 یۆنانی: كاتژمێری نۆیه‌م.
- h. 15:34 \+xt زه‌بووره‌كان 22:1\+xt*
- i. 15:39 وشه یۆنانییه‌كه مه‌به‌ست له سه‌ركرده‌ی سه‌د سه‌ربازه له سوپای ڕۆم.