عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قوڕبه‌سه‌ر نه‌ینه‌وا
- 1
- ئه‌ی شاری خوێن، قوڕبه‌سه‌رت،
سه‌راپای درۆیه،
پڕ له تاڵانه،
نێچیری لێ نابڕێت! - 2
- شریقه‌ی قامچی،
خشه‌خشی چه‌رخ،
غاردانی ئه‌سپ و
هه‌ڵبه‌زینی گالیسكه! - 3
- سواره‌كان پێشده‌كه‌ون،
بڵێسه‌ی شمشێر و
بروسكه‌ی ڕم!
زۆری برینداران و
زۆری كوژراوان،
ته‌رمی بێ‌شومار،
خه‌ڵكی ساتمه له كهلهشهكان ده‌كه‌ن. - 4
- هه‌موو ئه‌مانه له‌به‌ر زۆری داوێنپیسی لهشفرۆشهكهیه،
ڕوخسار جوان و جادووگه‌ره گه‌وره‌كه،
ئه‌وه‌ی به داوێنپیسییه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی كرده كۆیله،
به جادووگهرییهكهی خێڵه‌كان. - 5
- یه‌زدانی سوپاسالار ده‌فه‌رموێت: «من له دژی تۆم.
دامێنت هه‌ڵده‌بڕم بۆ سه‌ر ڕووت،
ڕووتیت پیشانی نه‌ته‌وه‌كان ده‌ده‌م و
پاشایهتییهكانیش شه‌رمه‌زاریت ده‌بینن. - 6
- پیسایی فڕێده‌ده‌مه سه‌رت،
ڕیسوات ده‌كه‌م و
ده‌تكه‌مه دیمه‌نێكی گاڵته‌جاڕی. - 7
- جا هه‌ركه‌سێك بتبینێت لێت ڕاده‌كات و ده‌ڵێت:
”نه‌ینه‌وا كاول بوو، كێ بۆی ده‌گریێت؟“
له‌كوێ كه‌سێك ببینمه‌وه دڵنه‌واییت بكات؟» - 8
- ئایا له تی‌ب چاكتریت،
دانیشتووی سه‌ر نیل،
ئاو چوارده‌وری دابوو؟
ئه‌وه‌ی ڕووباره‌كه ده‌یپاراست،
ئاوه‌كان شوورای بوون. - 9
- كوش[a] و میسر هێزی له ڕاده‌به‌ده‌ری بوون،
پووت و لیبییه‌كان هاوپه‌یمانی بوون. - 10
- به‌ڵام ئه‌و به دیل گیرا و
ڕاپێچ كرا،
منداڵه‌كانی پارچه‌پارچه كران
له‌سه‌ر سووچی هه‌موو شه‌قامێك.
له‌سه‌ر پیاوماقوڵانی تیروپشك كرا و
هه‌موو گه‌وره پیاوانی كۆت و زنجیر كران. - 11
- هه‌روه‌ها تۆش سه‌رخۆش ده‌بیت،
خۆت ده‌شاریته‌وه و
له په‌نایه‌ك ده‌گه‌ڕێیت له ده‌ستی دوژمن. - 12
- هه‌موو قهڵاكانت وه‌ك داری هه‌نجیرن
به یه‌كه‌م به‌ره‌وه،
كه بتهكێن به‌رده‌بنه‌وه
بۆ ناو ده‌می ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخوات. - 13
- ته‌ماشای سه‌ربازه‌كانت بكه،
هه‌موویان وه‌ك ژنن!
ده‌روازه‌كانی خاكه‌كه‌ت
بۆ دوژمنانت ده‌خرێنه سه‌ر پشت،
ئاگر شمشیره‌ی[b] ده‌روازه‌كانت هه‌ڵده‌لووشێت. - 14
- ئاو بكێشه‌وه بۆ كاتی گه‌مارۆدراویت،
قهڵاكانت به‌هێز بكه!
بڕۆ ناو قوڕه‌وه،
قوڕ بشێله و
خشتبڕهكانت توندوتۆڵ بكه! - 15
- له‌وێدا ئاگر ده‌تخوات،
شمشێر ده‌تبڕێت و
وه‌ك پۆله كولله ده‌تخوات.
وه‌ك پۆله كولله زیادبه،
زیادبه وه‌ك پێكوڕه! - 16
- بازرگانه‌كانی خۆت
له ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان زۆرتر كرد،
به‌ڵام وه‌ك كولله خاكه‌كه ڕووت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌فڕن. - 17
- پاسه‌وانه‌كانت وه‌ك كولله‌ن،
ئهفسهرهكانت وه‌ك ڕه‌وه كولله‌ن،
كه له ڕۆژێكی سارد له‌سه‌ر دیوار هه‌ڵنیشتوون،
به‌ڵام كه خۆر هه‌ڵهات ده‌فڕن،
كه‌س نازانێ به‌ره‌و كوێ چوون. - 18
- ئه‌ی پاشای ئاشور، شوانهكانت خه‌وتن،
گه‌وره پیاوانت پاڵكه‌وتن پشوو بده‌ن.
گه‌له‌كه‌ت له‌سه‌ر چیاكان په‌رته‌وازه بوون،
كه‌س نییه كۆیان بكاته‌وه. - 19
- شكانهكهت ناگیرێته‌وه،
برینه‌كه‌ت ساڕ‌ێژ نابێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌واڵی تۆ ده‌بیستن
له خۆشی‌دا چه‌پڵه لێ ده‌ده‌ن،
چونكه كێ نه‌یچێشتووه
خراپه‌ی به‌رده‌وامی تۆ؟
- a. 3:9 وڵاتێك بووه له سه‌رووی ڕووباری نیل.
- b. 3:13 شمشیر، پارچه دارێك بووه له جیاتی قوفڵ له دواوه‌ی ده‌رگا به شێوه‌ی ئاسۆیی دانراوه بۆ داخستنی ده‌رگا.