عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌و سروشه‌ی[a] كه بۆ حه‌به‌قوقی پێغه‌مبه‌ر هات.
- سكاڵای حهبهقوق
- 2
- ئه‌ی یه‌زدان، هه‌تا كه‌ی هانات بۆ بهێنم و
تۆش گوێ ناگریت؟
هه‌تا كه‌ی له ده‌ست سته‌م هاوارت بۆ ده‌هێنم و
تۆش ڕزگار ناكه‌یت؟ - 3
- بۆ چی ناڕه‌واییم پیشان ده‌ده‌یت؟
بۆ چی به‌رگه‌ی خراپه ده‌گریت؟
وێرانكردن و سته‌م له‌به‌رده‌ممه،
ناكۆكی و ڕكابه‌ری سه‌رهه‌ڵده‌دات. - 4
- له‌به‌ر ئه‌وه ته‌ورات له‌كارخراوه و
دادپه‌روه‌ری قه‌د سه‌ركه‌وتوو نابێت.
خراپه‌كار گه‌مارۆی كه‌سی ڕاستودروستی دا،
له‌به‌ر ئه‌وه دادپه‌روه‌ری ده‌شێوێنرێت. - وه‌ڵامی یه‌زدان
- 5
- «ته‌ماشای نه‌ته‌وه‌كان بكه‌ن و سه‌رنج بده‌ن،
به ته‌واوی سه‌رسام بن،
چونكه له سه‌رده‌می ئێوه‌دا كارێكی وا ده‌كه‌م،
ئه‌گه‌ر باس بكرێت باوه‌ڕ ناكه‌ن. - 6
- چونكه من بابلییه‌كان[b] هه‌ڵده‌ستێنمه‌وه،
گه‌لێكی دڵڕه‌ق و به په‌له،
به فراوانی زه‌وی ڕێگای گرتووه‌ته‌به‌ر،
بۆ داگیركردنی ئه‌و نشینگانه‌ی كه هی خۆی نییه. - 7
- تۆقێنه‌ر و ترسێنه‌ره،
خۆیان حوكم داده‌نێن و
شكۆی خۆیان ده‌سه‌پێنن. - 8
- ئه‌سپه‌كانیان له پڵنگ به‌تاوترن و
له گورگی ئێواران توندوتیژترن،
سواره‌كانی به پڕتاوی
له دووره‌وه دێن،
وه‌ك هه‌ڵۆیه‌كی به په‌له بۆ خواردن ده‌فڕن. - 9
- هه‌موو بۆ سته‌مكاری دێن،
ئاپۆرهكهیان وه‌ك بای ڕۆژهه‌ڵات په‌ره‌وپێش ده‌چێت،
وه‌ك لم دیل كۆده‌كه‌نه‌وه. - 10
- گاڵته به پاشایان ده‌كه‌ن و
میران ده‌كه‌نه گاڵته‌جاڕ،
به هه‌موو شارێكی قه‌ڵابه‌ند پێده‌كه‌نن،
خۆڵ ده‌كه‌نه گرد و ده‌یگرن. - 11
- ئینجا وه‌ك با هه‌ڵده‌كه‌ن و ده‌ڕۆن،
تاوانبارن، هێزی خۆیان ده‌په‌رستن.» - دووه‌م سكاڵای حهبهقوق
- 12
- ئه‌ی یه‌زدان، ئایا تۆ له ئه‌زه‌له‌وه نیت؟
خودای من، پیرۆزهكهم، تۆ هه‌رگیز نامریت.
ئه‌ی یه‌زدان، بابلییهكانت بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانت دانا،
ئه‌ی تاشه‌به‌رد، ئه‌ركی سزادانت به‌وان سپاردووه. - 13
- چاوه‌كانت له‌وه پاكترن ته‌ماشای خراپه بكه‌ن،
نا‌توانیت به‌رگه‌ی خراپه‌كاری بگریت.
كه‌واته بۆچی به‌رگه‌ی ناپاكه‌كان ده‌گریت؟
بۆچی بێده‌نگ ده‌بیت كاتێك به‌دكار كه‌سێكی له خۆی ڕاستودروستتر قووت ده‌دات؟ - 14
- مرۆڤ وه‌ك ماسی ده‌ریا لێده‌كه‌یت،
وه‌ك بوونه‌وه‌ری ئاوی كه فه‌رمانڕه‌وای نییه. - 15
- دوژمنی خراپه‌كار به قولاپه‌كه‌ی هه‌مووان سه‌رده‌خات،
به تۆڕه‌كه‌ی ڕاویان ده‌كات،
له‌ناو تۆڕه‌كه‌ی كۆیان ده‌كاته‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه شاد و دڵخۆشه. - 16
- هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قوربانی بۆ تۆڕه‌كه‌ی سه‌رده‌بڕێت و
بخووری بۆ ده‌سووتێنێت،
چونكه به‌هۆی تۆڕه‌كه‌یه‌وه خۆش ڕاده‌بوێرێت و
خواردنه‌كه‌ی چه‌وره. - 17
- هه‌تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ له‌وه‌ی به تۆڕه‌كه‌ی ڕاو بكات،
به بێ به‌زه‌یی نه‌ته‌وه‌كان له‌ناوببات؟
- a. 1:1 فه‌رمووده‌یه‌كی خودایه كه له ڕێگای ڕۆحی پیرۆزه‌وه بۆ مرۆڤ هاتبێت.
- b. 1:6 عیبری: كلدانییه‌كان؛ له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی نه‌بوخودنه‌سری دووه‌م بوون.