عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یه‌كه‌م په‌یامی به‌لعام
- 1
- به‌لعام به بالاقی گوت: «لێره حه‌وت قوربانگام بۆ دروستبكه و هه‌ر لێره حه‌وت گا و حه‌وت به‌رانم بۆ ئاماده بكه.»
- 2
- بالاقیش به‌م جۆره‌ی كرد، وه‌ك به‌لعام گوتی. ئیتر بالاق و به‌لعام بۆ سه‌ر هه‌ر قوربانگایهك گایه‌ك و به‌رانێكیان سه‌رخست.
- 3
- ئینجا به‌لعام به بالاقی گوت: «تۆ له‌لای قوربانی سووتاندنهكهت بوه‌سته و من ده‌ڕۆم، له‌وانه‌یه یه‌زدان بۆ بینینم بێت و هه‌رچی پیشانم بدات پێت ده‌ڵێم.» ئینجا بۆ شوێنێكی به‌رز و چۆڵ چوو.
- 4
- خودا هاته لای به‌لعام، به‌لعامیش پێی گوت: «حه‌وت قوربانگام ئاماده كرد و گایه‌ك و بهرانێكم خسته سه‌ر هه‌ر قوربانگایهك.»
- 5
- یه‌زدان وشه‌ی خسته ده‌می به‌لعام و فه‌رمووی: «بۆ لای بالاق بگه‌ڕێوه و ئاوا بڵێ.»
- 6
- ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه لای و بینی وا له‌گه‌ڵ هه‌موو پیاوه گه‌وره‌كانی مۆئاب له‌لای قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی وه‌ستاوه.
- 7
- ئیتر به‌لعام په‌یامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی:
«له ئارامه‌وه بالاقی پاشای مۆئاب منی هێنا،
له چیاكانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه،
گوتی ”وه‌ره نه‌فره‌ت له یاقوب بكه بۆم،
وه‌ره جنێو به ئیسرائیل بده.“ - 8
- چۆن نه‌فره‌ت بكه‌م
كه خودا نه‌فره‌تی نه‌كردبێت،
چۆن جنێو بده‌م
كه یه‌زدان جنێوی نه‌دابێت؟ - 9
- چونكه له‌سه‌ر تاوێره‌كانه‌وه ده‌یبینم،
له گردهكانهوه ته‌ماشای ده‌كه‌م،
گه‌لێك وا به ته‌نها نیشته‌جێ بووه،
خۆی به یه‌كێك له نه‌ته‌وه‌كان دانانێت. - 10
- كێ خۆڵی یاقوبی ئامار كردووه،
كێ چاره‌كی ئیسرائیلی ژماردووه؟
با وه‌ك مردنی سه‌رڕاستان بمرم و
كۆتاییم وه‌ك ئه‌وان بێت!» - 11
- بالاق به به‌لعامی گوت: «چیت پێ‌كردم! بۆ نه‌فره‌تكردن له دوژمنانم تۆم هێنا، كه‌چی وا داوای به‌ره‌كه‌تیان بۆ ده‌كه‌یت!»
- 12
- ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: «ئایا ئه‌وه نه‌ڵێم، ئه‌وه‌ی كه یه‌زدان ده‌یخاته سه‌ر زارم تاكو بیڵێم؟»
- دووه‌م په‌یامی به‌لعام
- 13
- ئینجا بالاق پێی گوت: «له‌گه‌ڵم وه‌ره بۆ شوێنێكی دیكه هه‌تا بیانبینیت، به‌ڵام ته‌نها به‌شێكی ده‌بینیت و هه‌مووی نا‌بینیت، له‌وێوه نه‌فره‌تیان لێ بكه.»
- 14
- جا بردیه كێڵگه‌ی چۆفیم بۆ سه‌ری پسگه و حه‌وت قوربانگای بنیاد نا و هه‌ر قوربانگایهك گایه‌ك و به‌رانێكی سه‌رخسته سه‌ری.
- 15
- به‌لعام به بالاقی گوت: «لێره له‌لای قوربانی سووتاندنهكهت بوه‌سته و من ده‌چمه ئه‌وێ بۆ گه‌یشتن به یه‌زدان.»
- 16
- یه‌زدان به به‌لعام گه‌یشت و وشه‌ی خسته ده‌می و فه‌رمووی: «بگه‌ڕێوه لای بالاق و ئاوا بڵێ.»
- 17
- ئه‌ویش هاته لای و بینی وا له‌گه‌ڵ پیاوه گه‌وره‌كانی مۆئاب له‌لای قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی وه‌ستاوه. بالاق لێی پرسی: «یه‌زدان چی فه‌رموو؟»
- 18
- ئیتر په‌یامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی:
«هه‌سته و گوێ بگره بالاق،
گوێم بۆ شل بكه ئه‌ی كوڕی چیپور، - 19
- خودا مرۆڤ نییه هه‌تا درۆ بكات،
كوڕی مرۆڤیش نییه هه‌تا بڕیاری بگۆڕێت.
ئایا قسه ده‌كات و ئه‌نجامی نه‌دات؟
یان به‌ڵێن ده‌دات و نایباته سه‌ر؟ - 20
- فه‌رمانم پێدراوه داوای به‌ره‌كه‌ت بكه‌م،
ئه‌و به‌ره‌كه‌تداری كردووه و من ناتوانم بیگۆڕم. - 21
- «له یاقوبدا به‌دبه‌ختی به‌رچاو نه‌كه‌وتووه،
له ئیسرائیل‌دا مه‌راقی نه‌بینیوه،
یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان له‌گه‌ڵیاندایه،
هوتافی پاشای له‌نێویاندایه. - 22
- خودا له میسر ده‌ریهێنان،
ئه‌وانه هێزی گای كێوییان هه‌یه. - 23
- جادووگه‌ری له دژی یاقوب به كه‌ڵك نایه‌ت،
فاڵگرتنه‌وه‌ش له دژی ئیسرائیل بێ سووده.
ئێستا ده‌رباره‌ی یاقوب و ئیسرائیل ده‌گوترێت،
”سه‌یر بكه خودا چی كردووه!“ - 24
- گه‌لێك وه‌ك شێره مێ هه‌ڵده‌ستێت،
وه‌ك نه‌ڕه‌شێر به‌رز ده‌بێته‌وه،
ناخه‌وێت هه‌تا نێچیرێك نه‌خوات و
خوێنی كوژراوان نه‌خواته‌وه.» - 25
- ئینجا بالاق به به‌لعامی گوت: «نه نه‌فره‌تی لێ بكه و نه داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ بكه.»
- 26
- به‌لعامیش وه‌ڵامی دایه‌وه: «پێم نه‌گوتیت ئه‌وه‌ی یه‌زدان بیڵێت، ئه‌وه ده‌كه‌م؟»
- سێیه‌م په‌یامی به‌لعام
- 27
- بالاقیش به به‌لعامی گوت: «وه‌ره بتبه‌مه شوێنێكی دیكه، به‌ڵكو له‌به‌رچاوی خودا باش بێت و له‌وێوه بۆ من نه‌فره‌تیان لێ بكه.»
- 28
- ئینجا بالاق به‌لعامی برده سه‌ر لووتكه‌ی په‌عۆر كه ده‌ڕوانێته سه‌ر چۆڵه‌وانی.
- 29
- به‌لعامیش به بالاقی گوت: «لێره حه‌وت قوربانگام بۆ دروستبكه و هه‌ر لێره حه‌وت گا و حه‌وت به‌رانم بۆ ئاماده بكه.»
- 30
- بالاقیش وه‌ك به‌لعام چی گوت ئاوای كرد، بۆ سه‌ر هه‌ر قوربانگایهك گایه‌ك و به‌رانێكی خسته سه‌ری.