عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- كاتێك به‌لعام بینی له‌به‌رچاوی یه‌زدان په‌سه‌نده كه ئیسرائیل به‌ره‌كه‌تدار بكات، وه‌ك جاری یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ڕێ نه‌كه‌وت بۆ جادووگه‌ری، به‌ڵكو ڕووی له چۆڵه‌وانی كرد.
- 2
- كاتێك به‌لعام چاوی هه‌ڵبڕی نه‌وه‌ی ئیسرائیلی بینی هۆز له‌ته‌نیشت هۆز چادریان هه‌ڵداوه، ڕۆحی خودا‌ش هاته سه‌ری،
- 3
- ئیتر په‌یامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی:
«په‌یامه‌كه‌ی به‌لعامی كوڕی به‌عۆر،
په‌یامه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی چاوی كراوه‌یه، - 4
- په‌یامی ئه‌وه‌ی گوێی له وشه‌كانی خودایه،
ئه‌وه‌ی خودای هه‌ره به توانا بینینی بۆ ئاشكرا ده‌كات،
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕوودا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام چاو كراوه‌یه: - 5
- «چادرهكانت چه‌ند جوانه ئه‌ی یاقوب،
نشینگهكانت ئه‌ی ئیسرائیل! - 6
- «وه‌ك ئه‌و دۆڵانه‌ی درێژ بوونه‌ته‌وه،
وه‌ك باخچه‌ی كه‌ناری ڕووبار،
وه‌ك ئه‌و دره‌خته ئه‌لوایانه‌ی[a] كه یه‌زدان چاندبێتی،
وه‌ك ئورزی قه‌راغی ئاو، - 7
- گۆزه‌كانی ئاویان لێ ده‌ڕژێت و
تۆوی ئه‌وان له‌سه‌ر ئاوی زۆر ده‌بێت.
«پاشای له ئه‌گاگ باڵاتر ده‌بێت و
شانشینه‌كه‌ی پایه‌دار ده‌بێت. - 8
- «خودا له میسر ده‌ریهێنان،
وه‌ك شاخی گای كێوییه بۆیان،
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ناحه‌زی ده‌كه‌ن ده‌یانخۆن و
ئێسكیان تێكده‌شكێنن و
به تیره‌كانیان ده‌یانبڕن. - 9
- خۆیان وه‌ك شێر ماتداوه و ڕاكشاون،
وه‌ك شێره مێ، كێ هه‌ڵیانده‌ستێنێت؟
«به‌ره‌كه‌تدار بن ئه‌وانه‌ی بهرهكهتدارتان ده‌كه‌ن،
نه‌فره‌ت لێكراو بن ئه‌وانه‌ی نه‌فره‌تتان لێ ده‌كه‌ن.» - 10
- ئینجا تووڕه‌یی بالاق به‌سه‌ر به‌لعامه‌وه گڕی گرت، چه‌پڵه‌ی لێدا و به به‌لعامی گوت: «بۆ نه‌فره‌تكردن له دوژمنه‌كانم با‌نگم كردوویت، كه‌چی تۆ سێ جار داوای به‌ره‌كه‌تت بۆ كردن،
- 11
- ئێستاش بگه‌ڕێوه شوێنی خۆت، گوتم پاداشتێكی گه‌وره‌ت ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌زدان ڕێگری لێ كردیت كه پاداشته‌كه‌ت وه‌ربگریت.»
- 12
- به‌لعامیش به بالاقی گوت: «ئه‌ی من به نێردراوهكانتم نه‌گوت كه بۆ لای منت ناردبوون،
- 13
- ”ئه‌گه‌ر بالاق به پڕی خانووه‌كه‌ی زێڕ و زیوم پێبدات ناتوانم له فه‌رمانی یه‌زدان ده‌ربچم، بۆ ئه‌وه‌ی له خۆمه‌وه چاكه‌یه‌ك یان خراپه‌یه‌ك بكه‌م، ئه‌وه‌ی یه‌زدان بیڵێت ئه‌وه ده‌ڵێم؟“
- 14
- ئێستاش وا من بۆ لای گه‌له‌كه‌م به‌ڕێ ده‌كه‌وم، به‌ڵام وه‌ره با پێت بڵێم كه ئه‌م گه‌له له دوارۆژدا چی له گه‌له‌كه‌ت ده‌كات.»
- چواره‌م په‌یامی به‌لعام
- 15
- ئیتر په‌یامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی:
«په‌یامی به‌لعامی كوڕی به‌عۆر،
په‌یامی ئه‌و پیاوه‌ی چاوی كراوه‌یه، - 16
- په‌یامی ئه‌وه‌ی گوێی له وشه‌كانی خودایه،
كه زانینی هه‌یه له هه‌ره‌به‌رزه‌وه،
ئه‌وه‌ی خودای هه‌ره به توانا بینینی بۆ ئاشكرا ده‌كات،
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕوودا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام چاوی كراوه‌یه: - 17
- «ده‌یبینم، به‌ڵام ئێستا نا،
چاوم پێی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌م نزیكانه نا.
ئه‌ستێره‌یه‌ك له یاقوب ده‌رده‌كه‌وێت و
دارده‌ستێك له ئیسرائیل هه‌ڵده‌ستێت.
ناوچه‌وانی مۆئاب ده‌شكێنێت،
كاسه‌سه‌ری هه‌موو نه‌وه‌ی شیت[b] تێكده‌شكێنێت. - 18
- ئه‌دۆم داگیر ده‌كرێت،
سێعیری دوژمنیشی ده‌بێته خاوه‌ندار،
به‌ڵام ئیسرائیل قاره‌مانیێتی ده‌نوێنێت. - 19
- ئه‌وه‌ی له یاقوبه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت،
به‌جێماوه‌كان له شار له‌ناوده‌بات.» - پێنجه‌م په‌یامی به‌لعام
- 20
- ئینجا به‌لعام عه‌مالێقی بینی و په‌یامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی:
«عه‌مالێق یه‌كه‌می نه‌ته‌وه‌كان بوو،
به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی له‌ناوچوونه.» - 21
- ئینجا قێنییهكانی بینی و په‌یامه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن و گوتی:
«نشینگهكهتان پته‌وه و
هێلانهكهتان له‌ناو تاشه‌به‌رده، - 22
- به‌ڵام ئه‌ی قێنییهكان ئێوه وێران ده‌بن،
كاتێك ئهشوورییهكان به دیلتان ده‌گرن.» - 23
- ئیتر په‌یامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی:
«ئای كێ ده‌ژیێت كاتێك خودا ئاوا ده‌كات، - 24
- له‌لای كه‌ناره‌كانی كیتیمهوه[c] كه‌شتییه‌كان دێن و
ئه‌شوور و عێبه‌ر ژێرده‌سته ده‌كات،
به‌ڵام ئه‌وانیش بۆ له‌ناوچوونن.» - 25
- ئینجا به‌لعام هه‌ستا و به‌ڕێكه‌وت و گه‌ڕایه‌وه شوێنی خۆی، بالاقیش به ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.
- a. 24:6 ڕووه‌كێكی دڕكاوییه وه‌ك (سه‌باڕ)، شله‌یه‌كی تێدایه بۆ پێست باشه.
- b. 24:17 نه‌وه‌ی شیت كوڕی ئادام، واته گه‌لی مۆئاب.
- c. 24:24 قوبرس و كه‌ناره‌كانی ڕۆژئاوای.