عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نه‌زركردن
- 1
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ژنێك سوێندێكی تایبه‌تی خوارد به‌وه‌ی نه‌زر[a] بكات، خۆی بۆ یه‌زدان ته‌رخان بكات.
- 3
- له شه‌راب و مه‌ی خۆی دوور ده‌خاته‌وه و سركه‌ی شه‌راب و سركه‌ی مه‌ی ناخواته‌وه و خۆشاوی ترێ ناخواته‌وه و ترێ و كشمیش ناخوات.
- 4
- هه‌موو ڕۆژانی خۆتهرخانكردنهكهی هیچ شتێك له هه‌موو ئه‌وه‌ی له به‌ری مێو دروستده‌كرێت ناخوات، ته‌نانه‌ت تۆ‌و و توێكڵیش.
- 5
- «”هه‌موو ڕۆژانی نه‌زر و خۆتهرخانكردنهكهی گوێزان به سه‌ریدا ناهێنرێت، پێویسته هه‌تا ته‌واوی ئه‌و ڕۆژانه‌ی خۆی ته‌رخان كردووه بۆ یه‌زدان، پیرۆز بێت و قژی بهێڵێته‌وه.
- 6
- هه‌موو ڕۆژانی خۆتهرخانكردنهكهی بۆ یه‌زدان له لاشه‌ی مردوو نزیك ناكه‌وێته‌وه،
- 7
- بۆ دایك و باوك و برا و خوشكیشی، خۆی به‌پێی ڕێوڕه‌سم گڵاو ناكات له كاتی مردنیان، چونكه خۆته‌رخانكردنی بۆ خودای خۆی به‌سه‌ر سه‌ره‌وه‌یه.
- 8
- هه‌موو ڕۆژانی خۆتهرخانكردنهكهی بۆ یه‌زدان پیرۆز ده‌بێت.
- 9
- «”ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش كتوپڕ له‌لای مرد و قژه تهرخانكراوهكهی گڵاوكرد، ئه‌وا له ڕۆژی پاكبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ری ده‌تاشێت، له ڕۆژی حه‌وته‌م ده‌یتاشێت.
- 10
- له ڕۆژی هه‌شته‌میش دوو كوكوختی یان دوو بێچووه كۆتر ده‌هێنێته لای كاهین بۆ ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن.
- 11
- كاهینیش یه‌كێكیان ده‌كاته قوربانی گوناه و ئه‌وه‌ی دیكه قوربانی سووتاندن و كه‌فاره‌تی بۆ ده‌كات له‌و گوناهه‌ی به‌هۆی ئه‌و مردووه‌وه كردوویه‌تی و له‌و ڕۆژه‌دا سه‌ری ته‌رخان ده‌كاته‌وه.
- 12
- كاتێك ڕۆژانی خۆتهرخانكردنهكهی بۆ یه‌زدان ته‌رخان كرده‌وه، ئه‌وا به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه وه‌ك قوربانی تاوان ده‌هێنێت، به‌ڵام ڕۆژه‌كانی پێشتری هه‌ژمارد ناكرێت، چونكه خۆتهرخانكردنهكهی گڵاو كردووه.
- 13
- «”ئه‌مه‌ش فێركردنهكهیه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی خۆی ته‌رخان ده‌كات، ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕۆژانی خۆتهرخانكردنهكهی ته‌واو ده‌بێت ده‌هێنرێته لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن.
- 14
- جا قوربانییه‌كه‌ی بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش ده‌كات، به‌رخێكی نێری یه‌ك ساڵه‌ی ساغ بۆ قوربانی سووتاندن، به‌رخێكی مێیه‌ی یه‌ك ساڵه‌ی ساغ بۆ قوربانی گوناه، به‌رانێكی بێ كه‌موكوڕی بۆ قوربانی هاوبه‌شی[b] ،
- 15
- سه‌به‌ته‌یه‌ك نان به‌بێ هه‌ویرترش[c] ، كولێره به باشترین ئارد، زه‌یت شێلراو و ناسكه نانی[d] به زه‌یت چه‌وركراو، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌یان و شه‌رابی پێشكهشكراویان.
- 16
- «”جا كاهین له‌به‌رده‌م یه‌زدان پێشكه‌شی ده‌كات، قوربانی گوناهه‌كه و قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی ده‌كات،
- 17
- كاهینه‌كه سه‌به‌ته نانه فهتیرهكه و بهرانهكهش ده‌كاته قوربانی هاوبه‌شی بۆ یه‌زدان، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه و شه‌رابی پێشكه‌شكراو.
- 18
- «”له‌دوای ئه‌وه له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن خۆتهرخانكهرهكه سه‌ره تهرخانكراوهكهی ده‌تاشێت و مووی سه‌ره تهرخانكراوهكهی ده‌بات و ده‌یكاته سه‌ر ئه‌و ئاگره‌ی له‌ژێر قوربانییه‌كه‌ی هاوبه‌شییه.
- 19
- «”پاش ئه‌وه‌ی خۆتهرخانكهرهكه قژی خۆتهرخانكردنهكهی ده‌تاشێت، كاهینه‌كه شانی به‌رانه‌كه به كوڵاوی و كولێره‌یه‌كی فه‌تیره له سه‌به‌ته‌كه له‌گه‌ڵ ناسكه نانێكی فه‌تیره ده‌بات و ده‌یانخاته ناو ده‌ستی خۆتهرخانكهرهكه.
- 20
- كاهینیش له‌به‌رده‌م یه‌زدان وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه به‌رزیان ده‌كاته‌وه، ئه‌و به‌شه بۆ كاهین پیرۆزكراوه له‌گه‌ڵ سنگی به‌رزكراوه و ڕانه‌كه‌ی كه پێشكه‌شكراوه، ئینجا ئه‌وه‌ی خۆی ته‌رخان كردووه شه‌راب ده‌خواته‌وه.
- 21
- «”ئه‌مه فێركردنهكهیه ده‌رباره‌ی خۆته‌رخانكه‌ر كه نه‌زر ده‌كات، قوربانییه‌كه‌ی[e] بۆ یه‌زدانه سه‌رباری خۆتهرخانكردنهكهی، به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌زره‌ی كه كردی، ئاوا ده‌كات به‌گوێره‌ی فێركردنی خۆتهرخانكردنهكهی.“»
- به‌ره‌كه‌تی كاهین
- 22
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 23
- «له‌گه‌ڵ هارون و كوڕه‌كانی بدوێ و بڵێ: ”به‌م شێوه‌یه داوای به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ن بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل. پێیان ده‌ڵێن:
- 24
- «”’با یه‌زدان به‌ره‌كه‌تدارت بكات و
بتپارێزێت. - 25
- با ڕووی یه‌زدان به‌سه‌رتدا بدره‌وشێته‌وه و
له‌گه‌ڵت میهره‌بان بێت. - 26
- با یه‌زدان ئاوڕت لێ بداته‌وه و
ئاشتیت پێ ببه‌خشێت.‘“ - 27
- «جا ناوم له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل داده‌نێن و منیش بهرهكهتداریان ده‌كه‌م.»
- a. 6:2 نه‌زر: (ئاد)یشی پێ ده‌گوترێت، داوا له خودا ده‌كه‌یت بۆ ئه‌نجامدانی كارێك، كاره‌كه پابه‌ند ده‌كه‌یت به مه‌رجێكه‌وه. داوا ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر خودا ئه‌و كاره‌م بۆ ئه‌نجام بدات، ئه‌وا ده‌رئه‌نجام منیش ئه‌و كاره‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌م. بڕوانه \+xt سه‌رژمێری 21:2\+xt*.
- b. 6:14 قوربانی هاوبه‌شی: ئه‌م قوربانییه هاوده‌می قوربانی سووتاندن بوو. ته‌نها یه‌ك كه‌س هه‌ڵده‌ستا به دابینكردنی ئه‌م قوربانییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه به‌شی زۆری ئه‌م قوربانییه‌یان له‌به‌رده‌م خودا ده‌خوارد وه‌ك هێمایه‌ك بۆ پێكه‌وه ژیان. \+xt بڕوانه لێڤییهكان 7:11-15.\+xt*
- c. 6:15 هه‌ویرترش: له جیاتی خومره بۆ هه‌وێن به‌كارهاتووه.
- d. 6:15 ناسكه نان: ناوه‌شكێنه.
- e. 6:21 سه‌رباری ئه‌و قوربانییانه‌ی كه دانراوه بكرێت كه‌سه‌كه قوربانییه‌كی خۆویستانه ده‌كات، به‌هاكه‌ی به‌گوێره‌ی توانای كه‌سه‌كه ده‌بێت.