عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە،
بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت. - 2
 - زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە،
بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت. - 3
 - چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە،
چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات. - 4
 - هێمنی زمان درەختی ژیانە،
بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە. - 5
 - گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات،
بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت. - 6
 - لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە،
بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە. - 7
 - لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە،
بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە. - 8
 - قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان،
بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات. - 9
 - قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە،
بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە. - 10
 - تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە،
ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت. - 11
 - جیهانی مردووان و لەناوچوون[a]  لەبەردەم یەزدانن،
لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد! - 12
 - گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات،
بۆ لای دانایان ناچێت. - 13
 - دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات،
بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت. - 14
 - دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت،
بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت. - 15
 - هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە،
بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە. - 16
 - باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی
لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان. - 17
 - باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە
لە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت. - 18
 - کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت،
بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە. - 19
 - ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە،
بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە. - 20
 - کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،
بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات. - 21
 - گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو،
بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات. - 22
 - پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت،
بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت. - 23
 - دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو،
قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە! - 24
 - ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە،
بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت. - 25
 - یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات،
بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ. - 26
 - قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە،
بەڵام قسەی شیرین پاکە. - 27
 - ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات،
بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت. - 28
 - دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە،
بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت. - 29
 - یەزدان لە بەدکاران دوورە،
بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت. - 30
 - ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات،
مژدەش ئێسک تەندروست دەکات. - 31
 - ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێت
لەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت. - 32
 - پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات،
بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت. - 33
 - لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات،
پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە. 
- a. 15:11 لەناوچوون: عیبری: \+tl ئەبەدۆن\+tl*. لە پەیمانی نوێ، ئەم وشە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11:9.
 

