عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - دەستپێکی دانایی
- 1
- ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن،
 سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن.
- 2
- من شتی چاکتان فێر دەکەم،
 بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن.
- 3
- کاتێک کوڕی باوکم بووم،
 ناسک و تاقانە لەلای دایکم،
- 4
- فێری دەکردم و پێی دەگوتم:
 «با دڵت لەسەر قسەی من بێت،
 ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت.
- 5
- دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە،
 قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە.
- 6
- واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،
 خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات.
- 7
- ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە،
 بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە.
- 8
- ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە،
 لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات.
- 9
- تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت،
 تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.»
- 10
- ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە،
 جا تەمەنت درێژ دەبێت.
- 11
- ڕێگای داناییم پیشاندایت،
 بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت.
- 12
- لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت،
 لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت.
- 13
- دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە[a]  و دەست شل مەکە،
 بیپارێزە، چونکە ژیانتە.
- 14
- مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران،
 بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ.
- 15
- خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ،
 لێی دووربکەوە و تێپەڕە،
- 16
- چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن،
 خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن.
- 17
- نانی خراپە دەخۆن و
 شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە.
- 18
- ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە،
 ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو.
- 19
- بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە،
 نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت.
- 20
- ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم،
 گوێ بۆ قسەکانم شل بکە.
- 21
- لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،
 لە ناخی دڵت بیانپارێزە،
- 22
- چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە،
 دەرمانە بۆ هەموو لەشی.
- 23
- لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە،
 چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە.
- 24
- خواری لە دەمت داماڵە و
 چەوتی لە لێوانت دووربخەوە.
- 25
- با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و
 پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت.
- 26
- ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،
 هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن.
- 27
- بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە،
 پێت لە خراپە دووربخەوە.
- a. 4:13 بە تەمبێکردن ڕازی بە.

