عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دەستپێکی دانایی 
1
ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن،
سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن.
2
من شتی چاکتان فێر دەکەم،
بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن.
3
کاتێک کوڕی باوکم بووم،
ناسک و تاقانە لەلای دایکم،
4
فێری دەکردم و پێی دەگوتم:
«با دڵت لەسەر قسەی من بێت،
ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت.
5
دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە،
قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە.
6
واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،
خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات.
7
ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە،
بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە.
8
ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە،
لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات.
9
تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت،
تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.»
10
ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە،
جا تەمەنت درێژ دەبێت.
11
ڕێگای داناییم پیشاندایت،
بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت.
12
لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت،
لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت.
13
دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە[a] و دەست شل مەکە،
بیپارێزە، چونکە ژیانتە.
14
مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران،
بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ.
15
خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ،
لێی دووربکەوە و تێپەڕە،
16
چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن،
خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن.
17
نانی خراپە دەخۆن و
شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە.
18
ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە،
ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو.
19
بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە،
نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت.
20
ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم،
گوێ بۆ قسەکانم شل بکە.
21
لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،
لە ناخی دڵت بیانپارێزە،
22
چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە،
دەرمانە بۆ هەموو لەشی.
23
لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە،
چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە.
24
خواری لە دەمت داماڵە و
چەوتی لە لێوانت دووربخەوە.
25
با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و
پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت.
26
ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،
هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن.
27
بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە،
پێت لە خراپە دووربخەوە.
  1. a. 4‏:13 بە تەمبێکردن ڕازی بە.‏