عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان.
- 1
- ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات،
 وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.
 ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،
 پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.
- 2
- بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،
 خواردنی نانی ڕەنجکێشی،
 چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.
- 3
- بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،
 پاداشتی بەری سکن.
- 4
- وەک تیری دەستی پاڵەوان،
 ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.
- 5
- خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،
 شەرمەزار نابێت کە لە دادگا[a] لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.
- a. 127:5 عیبری: لە دەروازە. لە کەلتوری عیبری دادگا لە دەروازەی شار بووە، زۆر جار وشەی دەروازە لەبری دادگا بەکاردێت.

