عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - هەلیلویا!
ستایشی ناوی یەزدان بکەن،
ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، - 2
 - ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون،
لە حەوشەی ماڵی خودامان. - 3
 - ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە،
مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، چونکە ئاوا جوانە، - 4
 - چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و
ئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی. - 5
 - من دەزانم یەزدان مەزنە،
پەروەردگارمان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە. - 6
 - یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات،
لە ئاسمان و لەسەر زەوی،
لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان. - 7
 - لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە،
بروسکە بۆ باران دروستدەکات و
لە ئەمباری خۆی با دەردێنێت. - 8
 - ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد،
لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ. - 9
 - ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد،
لە دژی فیرعەون و هەموو خزمەتکارەکانی. - 10
 - ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد و
پاشا بە تواناکانی کوشت. - 11
 - سیحۆنی[a]  پاشای ئەمۆرییەکان و
عۆگی[b] پاشای باشان و
هەموو پاشاکانی کەنعان - 12
 - خاکەکەیانی کردە میرات،
میرات بۆ ئیسرائیلی گەلی خۆی. - 13
 - ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە،
ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە، - 14
 - چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت،
میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی. - 15
 - بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون،
دەستکردی مرۆڤن. - 16
 - دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،
چاویان هەیە، بەڵام نابینن، - 17
 - گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،
هەناسە لە دەمیان نییە. - 18
 - دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،
هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن. - 19
 - ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن!
ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن! - 20
 - ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن!
ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن! - 21
 - ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن،
بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە.
هەلیلویا!
هەلیلویا! 
- a. 135:11 سیحۆن، یەکێک بوو لە پاشاکانی ئەمۆرییەکان، ویستی بەرەنگاری جولەکەکان بێتەوە و ڕێی پێنەدان بەناو خاکەکەیدا تێبپەڕن، کاتێک بەڕێوە بوون بەرەو خاکی کەنعان. جا خۆی و سوپاکەی تێکشکان. بڕوانە ژمارە 21:21-29.
 - b. 135:11 عۆگ، پاشای باشان بوو، بە هەمان دەردی سیحۆن چوو. بڕوانە ژمارە 21:31-35.
 

