عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زه‌بوورێكی داود.
- 1
- زه‌وی و هه‌رچی تێدایه هی یه‌زدانه،
جیهان و ئه‌وانه‌ی تێیدا ده‌ژین، - 2
- چونكه له‌سه‌ر ده‌ریاكان بناغه‌ی داناوه و
له‌سه‌ر ڕووباره‌كان دایمه‌زراندووه. - 3
- كێ سه‌رده‌كه‌وێته سه‌ر كێوی یه‌زدان؟
كێ له جێگای پیرۆزی ئه‌و ده‌وه‌ستێت؟ - 4
- ئه‌وه‌ی ده‌ست پاك و دڵی بێگه‌رد بێت،
ئه‌وه‌ی مه‌یلی شتی پووچ نه‌كات و
به درۆ سوێند نه‌خوات. - 5
- له یه‌زدانه‌وه به‌ره‌كه‌ت به‌ده‌ستده‌هێنێت،
له خودای ڕزگاركه‌ری بێتاوانكردن. - 6
- ئه‌مه‌یه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی دوای یه‌زدان ده‌كه‌وێت،
ئه‌وه‌ی ڕوویان له تۆ ده‌كه‌ن، ئه‌ی خودای یاقوب.[a] - 7
- ئه‌ی ده‌روازه‌كان، سه‌ر هه‌ڵبڕن!
ئه‌ی ده‌رگا دێرینه‌كان، به‌رزبنه‌وه،
هه‌تا پاشای شكۆمه‌ندی بێته ژووره‌وه. - 8
- ئه‌م پاشایه‌ی شكۆمه‌ندی كێیه؟
یه‌زدانی به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداره،
یه‌زدانی پاڵه‌وان له جه‌نگ. - 9
- ئه‌ی ده‌روازه‌كان، سه‌ر هه‌ڵبڕن!
ئه‌ی ده‌رگا دێرینه‌كان، به‌رزبنه‌وه!
هه‌تا پاشای شكۆمه‌ندی بێته ژووره‌وه. - 10
- ئه‌م پاشایه‌ی شكۆمه‌ندی كێیه؟
یه‌زدانی سوپاسالار پاشای شكۆمه‌ندییه.
- a. 24:6 له ده‌قی عیبری لێره و له ئایه‌تی 10، وشه‌ی \+tl سه‌لاه\+tl* هه‌یه كه له‌وانه‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه.