عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی داود.
- 1
- زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە،
 جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،
- 2
- چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و
 لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.
- 3
- کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟
 کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟
- 4
- ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،
 ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و
 بە درۆ سوێند نەخوات.
- 5
- لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،
 لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.
- 6
- ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت،
 ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.[a]
- 7
- ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!
 ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە،
 هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.
- 8
- ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟
 یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە،
 یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.
- 9
- ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!
 ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە!
 هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.
- 10
- ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟
 یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.
- a. 24:6 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 10، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

