عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی داود «لە جەژنی کەپرەشینە».
 - 1
 - ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن،
ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان. - 2
 - ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە. - 3
 - دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە،
خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات،
یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات. - 4
 - دەنگی یەزدان بە هێزە،
دەنگی یەزدان بە شکۆیە. - 5
 - دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت،
یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت، - 6
 - وا دەکات لوبنان[a]  وەک گوێرەکە ڕابکات و
حەرمۆنیش[b] وەک جوانەگای کێوی. - 7
 - دەنگی یەزدان چەخماخە دەدات
بە بروسکە و تریسکەوە. - 8
 - دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێت
یەزدان بیابانی قادێش[c] دەلەرزێنێت. - 9
 - دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات و
دارستانەکان ڕووت دەکاتەوە.
لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!» - 10
 - یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت،
یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت. - 11
 - یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت،
یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی. //گۆرانییەک بۆ تەرخانکردنی پەرستگا.[d] 
- a. 29:6 مەبەستی لە چیای لوبنانە.
 - b. 29:6 هەروەها سریۆنیشی پێ دەگوترێ، بەرزترین شاخە لە سوریا.
 - c. 29:8 دەکەوێتە دووری 80 کم لە باکووری بیری شابەع، گەلی ئیسرائیل لەدوای هاتنەدەرەوەیان لە میسر ماوەیەک لەوێ ماونەتەوە.
 - d. 30:0 بڕوانە یەکەم پاشایان 8:61 و دووەم پوختەی مێژوو 7.
 

