عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی داود «لە جەژنی کەپرەشینە».
- 1
- ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن،
 ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان.
- 2
- ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
 کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە.
- 3
- دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە،
 خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات،
 یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات.
- 4
- دەنگی یەزدان بە هێزە،
 دەنگی یەزدان بە شکۆیە.
- 5
- دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت،
 یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت،
- 6
- وا دەکات لوبنان[a]  وەک گوێرەکە ڕابکات و
 حەرمۆنیش[b] وەک جوانەگای کێوی.
- 7
- دەنگی یەزدان چەخماخە دەدات
 بە بروسکە و تریسکەوە.
- 8
- دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێت
 یەزدان بیابانی قادێش[c] دەلەرزێنێت.
- 9
- دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات و
 دارستانەکان ڕووت دەکاتەوە.
 لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!»
- 10
- یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت،
 یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت.
- 11
- یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت،
 یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی. //گۆرانییەک بۆ تەرخانکردنی پەرستگا.[d]
- a. 29:6 مەبەستی لە چیای لوبنانە.
- b. 29:6 هەروەها سریۆنیشی پێ دەگوترێ، بەرزترین شاخە لە سوریا.
- c. 29:8 دەکەوێتە دووری 80 کم لە باکووری بیری شابەع، گەلی ئیسرائیل لەدوای هاتنەدەرەوەیان لە میسر ماوەیەک لەوێ ماونەتەوە.
- d. 30:0 بڕوانە یەکەم پاشایان 8:61 و دووەم پوختەی مێژوو 7.

