عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زه‌بوورێكی داوده كاتێك له ده‌ستی ئه‌بشالۆمی[a] كوڕی هه‌ڵات.
- 1
- ئه‌ی یه‌زدان، دوژمنانم چه‌ند زۆرن!
چه‌ند زۆرن له دژم سه‌ریان هه‌ڵداوه! - 2
- زۆر كه‌س له‌باره‌ی منه‌وه ده‌ڵێن:
«خودا ڕزگاری ناكات.»[b] - 3
- به‌ڵام تۆ ئه‌ی یه‌زدان، قه‌ڵغانی منیت،
شكۆمه‌ندی منیت و سه‌رم به‌رز ده‌كه‌یته‌وه. - 4
- پڕ به ده‌نگم هاوار بۆ یه‌زدان ده‌كه‌م،
ئه‌ویش له كێوی پیرۆزی خۆیه‌وه وه‌ڵامم ده‌داته‌وه. - 5
- ڕاده‌كشێم و ده‌خه‌وم،
به‌ئاگادێمه‌وه چونكه یه‌زدان پشتگیریم ده‌كات. - 6
- له ده‌یان هه‌زار كه‌س ناترسم،
ئه‌وانه‌ی ده‌وریان گرتووم. - 7
- ئه‌ی یه‌زدان، ڕاپه‌ڕه!
ئه‌ی خودای من، ڕزگارم بكه!
له بناگوێی دوژمنه‌كانم بده و
كه‌ڵبه‌ی به‌دكاران وردوخاش بكه. - 8
- ڕزگاری له یه‌زدانه‌وه‌یه،
با بهرهكهتهكهت له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ت بێت.
- a. 3:0 سێیه‌م كوڕی داود بوو، ناكۆكی له‌گه‌ڵ داودی باوكی هه‌بوو و سه‌ركردایه‌تی یاخیبوونێكی كرد له دژی. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه دووه‌م ساموئێل به‌شه‌كانی 13–18.
- b. 3:2 له ده‌قی عیبری لێره و له ئایه‌تی 4 و 8، وشه‌ی \+tl سه‌لاه\+tl* هه‌یه كه له‌وانه‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه.