عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ گەورەی گۆرانیبێژان بە ئامێرە ژێدارەکان، هۆنراوەیەکی داود.
 - 1
 - ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،
پاڕانەوەم پشت گوێ مەخە، - 2
 - گوێم لێ بگرە و وەڵامم بدەوە.
سەرم لێ شێواوە لە نەگبەتی خۆم و بێزارم، - 3
 - لە بیستنی دەنگی دوژمن،
لە چاو لێ سوور کردنەوەی بەدکاران،
چونکە ئەمانە تووشی گرفتم دەکەن و
بە تووڕەییەوە دەمچەوسێننەوە. - 4
 - دڵم لە ناخمدا پڕ لە ئازارە،
ترسی مەرگ هاتووەتە سەرم. - 5
 - ترس و لەرز دایگرتووم،
تۆقین باڵی بەسەرمدا کێشاوە. - 6
 - گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو،
دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە، - 7
 - بە ڕاستی دووردەکەوتمەوە و
لە چۆڵەوانی دەمامەوە.[a] - 8
 - پەلەم دەکرد بۆ شوێنی پەناگای خۆم،
دوور لە ڕەشەبا و لە گەردەلوول.» - 9
 - ئەی پەروەردگار، سەریان لێ بشێوێنە، زمانیان تێک بئاڵێنە،
چونکە زۆرداری و دووبەرەکی لە شاردا دەبینم. - 10
 - شەو و ڕۆژ بەسەر شووراکانیدا دەسووڕێنەوە و
خراپە و ناڕەوایی لە ناوەڕاستیدایە. - 11
 - وێرانکاری لە ناوەڕاستیدایە،
دەستدرێژی و ساختەکاری هەرگیز شەقامەکانی بەرنادەن. - 12
 - ئەگەر دوژمن سووکایەتی پێم بکردایە،
بەرگەم دەگرت،
ئەگەر ناحەز بەسەرمدا زاڵ بووایە،
دەمتوانی خۆمی لێ بشارمەوە. - 13
 - بەڵام ئەوە تۆی! هاوشێوەی من مرۆڤی،
هاوڕێمی، نزیکترین برادەری منی، - 14
 - کە بەیەکەوە پەیوەندییەکی شیرینمان هەبوو،
بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا بەرەو ماڵی خودا دەچووین. - 15
 - با مەرگ چەواشەیان بکات،
با بە زیندوویی دابەزنە ناو جیهانی مردووان،
چونکە خراپە شوێنی خۆی کردووەتەوە لەنێویان. - 16
 - بەڵام هاواری من بۆ خودایە،
یەزدانیش ڕزگارم دەکات. - 17
 - ئێواران و بەیانییان و نیوەڕۆیان
گلەیی دەکەم و دەناڵێنم،
ئەویش گوێم لێ دەگرێت. - 18
 - گیانمی بە تەواوی کڕییەوە
لەو جەنگەی دژم هەڵگیرساوە،
چونکە زۆرن بەرهەڵستکارانم. - 19
 - خودا، ئەوەی لە ئەزەلەوە لەسەر تەخت دانیشتووە،
گوێی لێ دەبێت و ڕیسوایان دەکات؛
ئەوانەی ناگۆڕێن و
ترسی خودایان لە دڵدا نییە. - 20
 - هاوڕێکەم دەستدرێژی دەکاتە سەر دۆستەکانی،
پەیمانی خۆی دەشکێنێت. - 21
 - زمانی وەک کەرە لووسە،
بەڵام دڵی پڕ لە شەڕە.
قسەی لە ڕۆن نەرمترە،
بەڵام شمشێری هەڵکێشراوە. - 22
 - خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە،
ئەو پشتگیریت دەکات،
هەرگیز ناهێڵێت ڕاستودروستان بهەژێن. - 23
 - بەڵام تۆ ئەی خودایە، فڕێیان بدە ناو قووڵترین بیر،
خوێنڕێژ و فێڵبازەکان،
ڕۆژگاریان ناگاتە نیوە.
بەڵام من پشت بە تۆ دەبەستم. 
- a. 55:7 لە دەقی عیبری لێرە و لە ناوەڕاستی ئایەتی 19، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 

